ثةردةي ئؤزؤن و ثشتي كيسةلَ ... شؤأش محةمةد عةلي

 

1) گه‌ر دڵی ئێمه وه‌ك پشتی كیسه‌ڵ ڕه‌‌ق نه‌بوایه

 په‌رده‌ی ئۆزۆن.. . نه‌ده‌بوو

 به‌په‌ره سیغار‌ه‌ی سه‌ر لێوی ترس.. ..

 زانا زه‌به‌لا‌حه‌كانیش

 به بۆنی توتن و هیرۆینی مه‌رگ 

 نه‌ده‌كۆكیـــــــــــــــــــــــــ‌ن!!!!

 

2) من بۆ خۆم و

 تۆ بۆ خۆت ده‌ژی.. .

 بۆیه ووڵاتی عه‌شق كه‌لاوه‌یه‌و

 بوون و نه‌بوونمان وه‌ك یه‌كــــــــــه!!!

 

 

3) دوای مردنمان

 ده‌ریا بۆ كه‌ناری عه‌شقمان ڕاده‌ماڵێ..

 چونكه.. به‌زیندوویـــــــی

 بۆ شه‌هوه‌تی حه‌زه‌پیس‌و چه‌په‌ڵه كان

 گوڵه ئه‌رخه‌وانی خۆشه‌ویستیمان ده‌وه‌ران‌!!!

 

 

4) یه‌كه‌م چرنووكی سه‌ركه‌وتنی په‌یژه‌ی ته‌مه‌نمان

 تا.. .. دوا په‌یــــــــــــــــــــــــــــــــــژه

 گورگانه‌یه..

 بۆیه ژیان خه‌ونێكی پرو پووچه!!!

 

5) من له‌گه‌ڵ تۆ..

 تۆ له‌گه‌ڵ من به فێڵـــــی!

 به‌داخه‌وه 

 له‌زه‌مه‌نێكی نادیار.. هه‌ریه‌كه ده‌كه‌وینه چاڵێكه‌وه

 گه‌ر وێكڕا.. له‌چركه‌یه‌كــــــــــا

 ته‌ڵه‌یه‌ک ئامێزی بۆ كردباینه‌وه..

 ده‌كه‌وتینه چاڵێكو یه‌كترمان ده‌خوارد.. !!

 ئه‌و كاته.. وه‌چه‌كانمان، له زمانی فێڵ و ته‌ڵه نه‌ده‌گه‌یشتن!!!

 

6) تۆ له ووڵاتێك و.. من له ووڵاتێك

 تۆ ڕه‌ش و من سپـــــــــــــــــی..

 گوتیان.. ئێوه نه‌وتو ئاون تێكه‌ڵ نابن!

 ئێمه‌ی به (حه‌قیقه‌ت) مــــــــــــرۆۆۆ.. .. .. .

 سنوورمان به‌زاند.. ووڵاتی ئه‌شقمان سازاند..

 ئاوێته بووین و.. . بووین به‌یه‌ک.. .. .. .. .. . !!!!

 

7) سه‌رچاوه‌ی

 دڵۆپێ ئاوی لیچ و

 دڵۆپێ خوێــــــــــ‌نو.. . تروسكایه‌ک روناهی

 بوون و نه‌بوون ده‌به‌خشێ!!

 ئێمه گه‌وجین و رێز له‌و سه‌رچاوه‌یه ناگرینو

 بۆ شه‌هوه‌تی ساته‌وه‌ختی

 به‌هه‌ڵه‌و نامرۆیانه به‌كاری دێنین!!!!!

 

8) زۆر به‌دوای بوونی خوا وێڵ بووم

 گــــــــــــــه‌ڕام..

 گه‌ر هێنده به‌دوای خۆشه‌ویستی مـــــــــــــــرۆ

 وێڵ بـــــــــــــــــــــــــام

 ده‌بووم به‌ خـــــــــــوا‌‌!!!

 

9) سێ زه‌نگ ڕام ده‌چڵه‌كێنن!

 زه‌نگی له دایک بوون.. .

 زه‌نگی سه‌ری ساڵ.. .

 زه‌نگی مه‌رگی عه‌شقێكی بێ سنوور.. .. .. .. .

 له‌هه‌موویان به سوێتر

 ئازاری زه‌نگی مه‌رگی عه‌شقه!!

 چونكه.. له مه‌رگی رۆحیم نزیك ده‌خاته‌وه و

 له بوونــــــــــــــــــــــــــم دووووووووووور!!!

 

10) گه‌ر له ئاگردانی.. پشكۆی بوون و نه‌بوون

 ته‌زوویه‌كی گه‌رمی ساردی عه‌شق بدۆزیه‌وه

 هه‌بووی و هــــــــــــــــــــــــه‌ی.. . !!

 ئه‌گینا و وه‌ک هه‌ی نـــــــــــــــــــــــــــــــــــــی!!!

 

11) من و خــــــوا

 له‌گه‌ڵ بولبول و مناڵه‌كه‌ی هاوسێمان..

 له یه‌ك ده‌چین.. .

 خوا.. . بۆ سه‌یرو خۆشی خۆی

 منی كرده زینــــــــــــــــدان.. .

 ئه‌و زیندانه‌ی پێی ده‌ڵێن جیهـــــان!!

 مناڵه‌كه‌ش.. گه‌وجانه

 بۆ حه‌زی مناڵانه‌ی.. بولبولی له‌قه‌فه‌ز نا..

 من راكه راكه‌و حه‌په‌ حه‌پمه.. بۆ له‌تێ نان

 شینی بولبولیش.. بۆ هه‌وای ئازاد و ده‌نكێ دان.. .. .. .. . !!!

 

12‌) غوربه‌تو ووڵات

 له كۆلاره‌و مناڵ ده‌كه‌‌ن.. .

 غوربه‌ت

 كۆلاره‌ی ده‌ستی مناڵه

 له‌ئاسمانی عه‌ده‌مدا

 با ده‌یهێنێ و

 با ده‌یبـــــــــــا.. .

 كه‌پسا.. . تێكوپێك ده‌شكێ

 نازانێ له‌ كوێ ده‌گیرسێته‌وه.. .

 مناڵه‌كه‌ش له‌گریانی مناڵانه‌ی خۆی ناكه‌وێ!!

27-10-1998

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org