تراژیدیای سینه‌مای شاری عاموده‌ و بێ ده‌نگی میله‌تێک 44 ساڵ دوای سۆتاندنی سینه‌مای عاموده‌ و شه‌هیدبوونی زیاتر له‌ 283 منداڵی کورد، ترس و بێ ده‌نگی کورد به‌رده‌وامه‌

سیروان حه‌جی به‌رکۆ

یه‌که‌مین جار بوو که‌ ده‌چوو سینه‌ما، له‌ ناکاو بینی که‌ ئاگر به‌ربووه‌ سینه‌مای شار، منداڵ سه‌رسۆڕماو مابوون و و بێ ده‌نگی به‌ سه‌ر هۆڵه‌که‌دا‌ باڵیڕاکێشابوو، که‌س هاوار نه‌ده‌‌کرد، هه‌ر یه‌ک به‌لایه‌کدا‌ غاریده‌دا و له‌ به‌رده‌م هه‌ردوو ده‌رگای سینه‌ماکه‌ به‌سه‌ریه‌کدا که‌و‌تبوون. هه‌وڵی ده‌دا خۆی رزگاربکه‌ن له‌ کڵپه‌ و ئاگر، بێ ئه‌وه‌ی که‌ بزانێ‌ مه‌سه‌له‌ چییه‌، غاریده‌دا ده‌ره‌وه‌ و به‌و تراژیدیایه‌ی که‌ به‌ سه‌ر شاره‌که‌یدا هاتووه‌ هێشتا هیچ زانیارییه‌کی نییه‌. دواتر که‌سێك ده‌ستی ده‌گریت و ده‌یباته‌ مالێ خۆیان.

شانسه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی د. سه‌عده‌دین مه‌لا بوو که‌ کوڕی ئه‌وان ساخ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵێ، به‌ڵام زیاتر له‌ 283 منداڵی کورد و قوتابیانی شار نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵی خۆیان. منداڵان بۆ یارمه‌تیدانی شۆڕه‌شی جه‌زائر چوبوونه‌ سینه‌ما، به‌ڵام بوونه‌ سوته‌مه‌نی سینه‌مای عاموده‌.

کاتێ سۆتانی سینه‌مای عاموده‌م به‌ بیردێ، تائیستاش باوه‌ڕ ناکه‌م من رزگارم بووبێت‌‌، د. سه‌عده‌دین مه‌لا ئه‌و رۆژه‌ ره‌شه‌‌م به‌ بیر دێنیته‌وه‌، له‌و رۆژه‌دا له‌ کاتێکی کورتدا نه‌وه‌یه‌ک له‌ ناوچوو، ون بوو، نه‌وه‌یه‌کی خوێنده‌وار، نه‌وه‌یه‌کی که‌ له‌ بواری کورده‌واری و ملله‌تپه‌روه‌ریدا ئومێدێکی گه‌وره‌ی پێ ده‌به‌سترا. ئه‌وان نه‌وه‌ی پێشین بوون له‌ خوێنده‌وارانی شاری عاموده‌، ئه‌م به‌ره‌بابه‌ بوشاییه‌کی‌ گه‌وره‌ی دروست کرد بۆ پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری له‌ شاری عاموده‌، هه‌ندێک خێزان هه‌بوون ته‌نها یه‌ک کوڕیان هه‌بوو و ئاگری سینه‌مای عاموده‌ لێی بێ به‌ش کردن، زیانێکی‌ گه‌وره‌ به‌ هه‌موو شار که‌وت، کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دروستکرد و تا ئێستاش خه‌لکی ئه‌و شاره‌ ناتوانن خۆ رزگاربکه‌ن له‌ ژان و برینی ئه‌و رووداوه‌. ئه‌مه‌ 44 ساڵه‌ له‌ ناو ئه‌و ره‌وشه‌دا ده‌ژین و حکومه‌تیش هیچ یارمه‌تی و هاوکاری له‌گه‌ڵیان نه‌کرد.

شاری عاموده‌ ئه‌و کاته‌ (بوکی) وڵات بوو، خاوه‌ن مێژوویه‌کی مه‌زن بوو، کورده‌واری و وه‌ڵاتپارێزی له‌م شاره‌دا به‌ پیتی گه‌وره‌ ده‌نوو‌سرا. عاموده‌ دڕکێکی تیژ بوو له‌ چاوی ده‌وڵه‌تدا، د. سه‌عده‌دین مه‌لا دیار ده‌کات، ئه‌و به‌رپرسیارانه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت ده‌یناردن بۆ عاموده‌، دوایی که‌ ئیشه‌که‌یان‌ کۆتایی ده‌هات و به‌شی خۆیان شار ده‌چه‌وسانده‌وه‌ و گیرفانی خۆیان پڕده‌کرد له‌ خێراتی ئه‌م شاره‌، و له‌ لای حکومه‌تیشه‌وه‌ خه‌ڵات ده‌کران، بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی که‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌ له‌ بواری به‌ڕێوه‌ربردنی شاره‌که‌دا، جارێکیان یه‌کێکیان که‌ ناوی (ره‌مه‌زان عوبه‌ید ئه‌لناسر) به‌ خه‌لکی عاموده‌ گووت: "عاموده‌ ده‌وڵه‌ته‌ ومنیش سه‌رۆکی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌م"

رۆژی 13/11/2004، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌که‌ گشت قوتابیانی قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی شاری ناچار کرد که‌ بچن بۆ سینه‌ما و پاره‌که‌ش بۆ یارمه‌تیدانی شۆڕشی جه‌زائیره‌. ده‌وڵه‌مه‌ندو و هه‌ژار هه‌ر یه‌ک به‌ گوێره‌ی توانای خۆی ده‌بێ باج بدات، و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سینه‌ماکه‌ بچووک بوو به‌شی هه‌موویان نه‌ده‌کرد، بۆیه‌ به‌ دوو سێ جار چونه‌ ژور، دووا جاریش ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ قوتابیانیان کرده‌ ناو هوڵی سینه‌ما که‌ له‌ 400 منداڵ زیاتر بوون، زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وانیش قوتابیانی پۆلی 1 تا 5 سه‌ره‌تایی بوون و یه‌که‌مین جار بوو له‌ ژیانیاندا که‌ ده‌چنه‌ سینه‌ما. له‌ ناکاودا ئاگر به‌ربووه‌ ماتۆڕی سینه‌ما و ئینجا په‌رده‌ و دیوار و گیانی ناسكی مندالان.

تا ئێستاکه‌ش که‌س نازانێت چوون ئاگر به‌ربووه‌‌ سینه‌ما، ده‌وڵه‌تیش هیچ لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌ی ئه‌نجام نه‌دا و نه‌یانهێشت که‌سیش به‌م ئه‌رکه‌ راببێت، ئه‌مه‌ش‌ گومان دروست ده‌کات له‌ سه‌ر ئه‌وه‌‌ی که‌ مومکینه‌ حکومه‌ت ده‌ستی له‌م کاره‌دا هه‌بێت.

دوای سوتاندنی سینه‌مای عاموده‌ شاره‌که‌ رۆژ به‌ رۆژ پاشده‌که‌وت، کاری تێدا په‌یدا نه‌ده‌بوو، خه‌ڵکی شاره‌که‌ بارده‌که‌ن بۆ شاره‌کانی تر، هه‌ژار زۆر بوونه‌ و شاریش هه‌ر وه‌ک خۆ بچوک ما، پشتگوێخستن و چه‌وساندن و و فشارێکی‌ گه‌وره‌ له‌ سه‌ر خه‌لکی شاره‌که‌ هه‌بووه‌ و هێشتا هه‌یه‌، خه‌لکی شار چاوترساوه‌ و کۆمه‌لگای ئه‌وان له‌ بنچینه‌وه‌‌‌ هه‌ژیا و شکا، سیاسه‌تی ترساندن که‌ ده‌وڵه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌کات سه‌رکه‌وت، شاری عاموده‌ تا رۆژی ئه‌مرۆ له‌ ژێر ته‌په‌سه‌ری ده‌وله‌ت ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام خوڕاگره‌.

به‌ڵام کورد چی کرد؟

گوناهی گه‌وره‌ هی بزاوتی کورده‌، د. سه‌عده‌دین مه‌لا، که‌ له‌ سوید ده‌ژی و به‌رپرسیاری رێکخراوی ئه‌وروپای پارتی یه‌کێتی کورده‌، ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت، پێویسته‌ بزاوتی کوردی رێ نیشانی خه‌ڵک بدات و گلله‌یی ده‌کا که‌ تا ئێستا لیسته‌یه‌ک به‌ ناوی منداڵانی شه‌هید‌ و زانیاری پێویستیان له‌ سه‌ر نییه‌، کاره‌ساتی عاموده‌ له‌ لای میدیا و لێکۆڵه‌ره‌وانی کورده‌وه‌ پشگوێخراوه‌. و جگه‌ له‌ په‌رتوکی مه‌لا ئه‌حمه‌د نامی به‌ ناوی (ئاگری سینه‌مای عاموده‌) هیچ به‌رهه‌مێکی تر له‌ سه‌ر ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌یه‌ نه‌هاته‌ ئاراوه‌.

عاموده‌یی خۆیان ده‌توانن شتێک بۆ خۆیان بکه‌ن. یاسای سوری ده‌رفه‌ت ده‌دات کۆمه‌ڵه دامه‌زرێنرێت. پێشنیاری مه‌لا ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ عاموده‌ (کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مای عاموده‌) دابمه‌زرێت و ساڵانه‌ فیستیڤالێکێ گه‌وره‌ بۆ منداڵانی شه‌هید له‌و کاره‌ساته‌دا سازبکرێت و یادی ئه‌وان بکاته‌وه‌‌. ده‌وڵه‌ت به‌ زۆره‌ملێ چالاکی ئه‌وها قه‌ده‌غه‌ده‌کات، به‌ڵام ئازایه‌تی و جوامێری پێویسته و ڕاپه‌ڕینی قامشلۆش سه‌لماندی که‌ گه‌لی کورد ملکه‌چی ژێرده‌ستی نابێت.

ئه‌گه‌ر شه‌هیدانی سینه‌مای عاموده‌ ئه‌مرۆ له‌گه‌لمانداده‌بوون، چییان ده‌گۆت بۆ ئه‌م بێ ده‌نگییه‌؟

سلێمان ئالیخانی؛ هێناوییه‌‌ته‌ سه‌ر پیتی ئارامی

www. amude. com/sinema

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org