سةرؤكي ئينيستوتي كوردي و هةلَةي أصزماني.. . كاروان سةربةني
k_serbeni@hotmail. com
ماوه‌یه‌ک بوو چاوم
به هۆنراوه و وشه و رسته‌کانی مامۆستا محه‌مه‌دئه‌مین پێنجوینی
نه‌که‌وتبوو،
کاتێ له ماڵپه‌ڕی کوردستاننێتی خۆشه‌ویستدا ناویم به‌رچاو که‌وت
خۆشحاڵ بووم و به
تاسه‌وه بۆی چووم، به‌ڵام سه‌د خۆزگه نهمخوێندبوایهوه.
له‌وه‌ته‌ی له‌سایه‌ی
پارتی کرێکارانی کوردستان گه‌یشتۆته ئه‌وڕوپا و بۆته سه‌ۆکی
ئینیستوتی کوردی
به‌رلین، باس له نیشتیمانپه‌روه‌ری و کوردایه‌تی ده‌کات و
هۆنراوه‌کانی خۆی
به‌ره‌و ئه‌و رهوهندهوه ده‌نێرێ!!. بێگومان هه‌موومان مامۆستا
پێنجوینی له
ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌وه ده‌ناسین!! و به
هۆنراوه‌کانیشی
ئاشنایین. من هه‌رگیز هۆنراوه و که‌سایه‌تی خودی شاعیر
به‌یه‌که‌وه گرێ ناده‌م. وێڕای هه‌موو شتێک، من هۆنراوه‌کانی
مامۆستا پێنجوینیم له‌لا شیرینه، به‌ڵام
ئه‌و هۆنراوه‌یان سڕی کردم و له‌دڵی خۆمدا وتم تۆ بڵێی له‌وه‌ته‌ی
مامۆستا بۆته
سه‌رۆکی ئینیستوتی کوردی ئاگای له رێزمان و رسته‌سازی نه‌مابێت!؟.
دوایی هه‌رخۆم
به رسته‌کان داچوومه‌وه و گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که مامۆستا
له‌به‌ر ره‌وتی
سیاسه‌ته‌که‌ی دووچاری ئه‌و هه‌ڵانه هاتووه
من نامه‌وێ هه‌موو
شیعره‌که‌ی سه‌راو بن بکه‌م، ته‌نیا کۆپله‌ی یه‌که‌م و دوومی
هه‌ڵده‌بژێرم و
هه‌ڵه‌ی رێزمانی ده‌خه‌مه به‌رچاوان. له‌رووی ناوه‌ڕۆک و په‌یامی
شیعره‌که‌یه‌وه
من بۆی ناچم، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه چۆن سه‌رۆکی ئینیستوتی کوردی
رێزمان نازانێ و
باس له ئینیستوتی زمان و ئه‌ده‌بیات ده‌کات
مامۆستا ده‌ڵێ
قردێله که‌سک و
سووره‌که‌ی له‌یلا زانا
،بۆ بیست ملیۆن بوو
به ئاڵا
سمێڵی هه‌ندێ
که‌سانیش
، بۆ ڤیزه‌یێ
، پهساپۆرتێ بڕێ
دۆلار
بوو به گه‌سکی
ئاوده‌ستخانه
.
له رووی
رێزمانه‌وه (هه‌ندێ که‌سان) هه‌ڵه‌یه و دوو کۆ به دوای
یه‌که‌وه نایه‌ن،
ده‌بوایه بینوسیبوایه سمێڵی هه‌ندێ که‌سیش، چونکه هه‌ندێ کۆیه
و که‌سانیش هه‌ر
کۆیه، که‌واته ئه‌و رسته‌یه هه‌ڵه‌یه و کوردانه
دانه‌ڕێژراوه. هه‌روه‌ها
مادام هه‌ندێ که‌سن نابێ بنووسێ (بوو به گه‌سکی ئاوده‌ستخانه) ،
ده‌بوایه
بینووسیبوایه، بوون به گه‌سکی ئاوده‌ستخانه
مامۆستا ده‌ڵێ
رۆحی من ئه‌فڕی
له‌گه‌ڵ هه‌ورا
هه‌تا ئه‌گاته
وڵات
به‌و هیوایه‌ی،
له‌ناو دڵۆپه بارانێکا
بکه‌وێته
شاره‌که‌مان و
مناڵان یاری پێ‌بکات
دیسانه‌وه مناڵان
کۆیه، ده‌بێ کرداره‌که‌ش کۆ بێت، ده‌بوایه بینووسیایه، مناڵان
یاری پێبکه‌ن
له کۆتاییدا
هیوادارم مامۆستا پێنجوینی سه‌رنج له‌و کورتیله نووسینه بدات و
به سنگی فراوان
لێمی
وه‌ربگرێت