تصأامان .... ئومصد محةمةد
چی له
بێده‌نگی باشتره
بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌وین له‌ڕووی بێ
سه‌ردانی
ماڵی ته‌نهایی پاسارییه‌كانی بنار بكات!
سه‌رت به‌رز
بكه‌ره‌وه، هێنده ماندووبوی
حه‌وسه‌ڵه‌ی
تابلۆ كێشانت نه‌ماوه!
وه‌ك مامزێكی
ده‌شته‌كی ڕێناده‌ی
فرمێسك
چاوانت جێبێڵێ و
وه‌ك
هه‌ورێكی پڕ باران ده‌گریه‌ی!
تریشقه‌ی
چاوانت له شه‌وا
تروسكه‌ی
ڕوناكی زه‌مه‌نی تاریكین
چی له
بێده‌نگی باشتره
كه ئه‌وین
ڕووی نه‌یه‌ت خۆی ده‌رخاو
كه عه‌شق له
توله ڕێكانی زه‌مه‌نا شه‌هید بێ!!
هه‌ڵمبگره بۆ
ئه‌وێ... ئه‌وێیه‌ك
دوور له
ڤێلاكانی توڕه‌یی و
دوور له
تونێله‌كانی وون بون
دوور له
كیژانی دڵ‌پڕ له هیوای ترسنۆك
دوور له
كوڕانی تاسه‌ر ئێسك به‌زیوو له هیوا
بمبه بۆ
ئه‌وێ براده‌ر
زه‌مه‌ن
هێنده‌ی نه‌ماوه ئاوابێ
له
فارغۆنه‌كانی ناوه‌ڕاستی زه‌مه‌نا
قاوه‌یه‌كم
بۆ بگره‌وه هاوڕێ
چه‌ند
چركه‌یه‌ك پێش ئێستا
به
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه ماندووبوم
سبه‌ی نازانم
چڵی ئه‌م ته‌مه‌نه هه‌رزه‌یه
له پاڵتۆی چ
جه‌لادێ ده‌گیرێ و ده‌قرتێ!!!
سبه‌ی
نازانم ماسی ئه‌م ڕوباره وه‌ستاوه
چه‌ند ماسیگر
تۆڕی خۆیانی تیا هه‌ڵده‌ده‌ن!
ده‌ستم بگره
هاوڕێ
بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و لێژیه ده‌ربازبم
پێویستم به
سه‌ركه‌وتن هه‌یه...
چی له
بێده‌نگی باشتره
كه ئه‌وین
پێنه‌گرێ و
كه عه‌شق بۆ
جارێ نه‌رمه پێ
له به‌رده‌م
قه‌شه‌نگی شیعرێكا
ده‌ست نه‌كا
به سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ!
29/06/2000
بورۆس