تصيؤ فان خؤخ و قورباني أاوبؤضوونةكاني ... ئيبراهيم مةلا زادة
Malazada86@hotmail.com
Theo van Gogh
ئه‌مڕۆ كاژمێری نۆی سه‌رله‌به‌یانی به كاتی هۆڵه‌ندا تێیۆ فان چۆخ
ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌رو ستوون نووسی هۆڵه‌ندی (47 ساڵ) به‌ده‌ستی
گه‌نجێكی مه‌غریبی (27 ساڵ) ژیانی خۆی له‌ده‌ستدا.ئه‌م
مه‌غریبیه له ده‌ره‌وه‌ی باڵاخانه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی فان چوخی كردووه‌و
سه‌ره‌تا به چه‌قۆ یا به كێردێك هه‌وڵی كوشتنی دهداتو پاشان به
ده‌مانچه كۆتایی به ژیانی دێنێ، هاوكات له‌گه‌ڵ كوشتنیشی نامه‌یه‌ك
لای لاشه‌كه‌ی به جێدێڵێو پۆلیس ده‌ڵێ: به شێوه نوسینی عه‌ره‌بی
نوسراوه، به‌ڵام له‌وه زیاتر تا ئێستا شتێكی تریان ئاشكرا
نه‌كردووه.
ڕاوبۆچوون‌و فلیمه‌كانی تێیۆ فان چۆخ مقۆمقۆو كێشه‌یه‌كی زۆری له
ناو ڕه‌وه‌ندی مهغریبیو هی تریش دروست كردبوو.ئه‌و
زۆر به ئاشكرا ڕه‌خنه‌ی له حیجاب‌و ڕه‌وشی نادروستی ئافره‌تی
مسولمانو به تایبه‌تیش مهغریبیو كۆمه‌ڵه پرسێكی تر ده‌گرت.دوا
كاری سیناریۆی (ملكه‌چكردن) بوو، ئه‌م سیناریۆیه له نوسینی ئه‌یان
حیرسی عه‌لی په‌رله‌مانتاری هۆڵه‌ندی به ڕه‌گه‌ز صۆماڵیه.سیناریۆیه‌كه
سه‌باره‌ت به چوار ئافره‌تی زوڵم لێكراوه، ئافره‌تێك له‌ژێر
چارشێوێكی زۆر ته‌نك كه به‌شێك له جه‌سته‌ی له چارشێوهكهدا
دیاره‌و هه‌ندێك ئایه‌تی قورئانی له‌سه‌ر جه‌سته نهخشێنراونو ڕوو
له ئاسمان دهكاتو پاڕانه‌وه‌و گله‌ییه‌كانی بۆ خوا باس ده‌كات
سه‌باره‌ت به توندوتیژی له دژی ئافره‌ت.
ئه‌یانی حیرسی عه‌لیش فان چۆخ ئاسا زۆر به توندی ئیسلام‌و كولتوری
ڕه‌وه‌ندی مسوڵمان له هۆڵه‌ندا ڕه‌خنه دهكاتو چه‌ند جار
هه‌ڕه‌شه‌ی كوژرانی لێ كراوه‌و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پاسه‌وانی
ده‌كرێ.هه‌روه‌كو
فان چۆخیش به هۆی كاری ئه‌و فیلمه‌ی چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی
لێكرابوو.ڕه‌خنه‌كانیان
هه‌وڵێك بوون بۆ چاكردنی ڕه‌وشی ئافرهتو دره‌چوونی له‌و
لاتهریكیو دوورهپهرێزیهی كه تیایه‌تی، چونكه ڕێژه‌ی هه‌ره
زۆری ئافره‌تی تورك‌و مهغریبیو هی تریش له‌و وڵاتانه‌دا هه‌ر له
ماڵ دانیشتنه‌و كه‌م وایه بواری كاركردن‌و ده‌رچوونی پێ بدرێ له
لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش سهخڵهتیهكی زۆری بۆ كۆمه‌ڵگای
هۆڵه‌ندی دروست ردووه.
فان چۆخ به ڕه‌گه‌ز سه‌ر به هه‌مان خێزانی هونه‌رمه‌ندی
به‌ناوبانگی هۆڵه‌ندی (فنسنت فان چۆخ) ه.كۆمه‌ڵێك
فلیمی زۆری ده‌رهێناون، له‌وانه‌ش: گوناهێكی گه‌وره، به‌فر مێژوو
ده‌گۆڕێ، تیشكێكی به درۆ، دیالۆگ، ملكهچكردنو هتد.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌نجام دانی ئه‌و تاوانه كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی هێنایه
ههژانو كاریگه‌ریه‌كی زۆریش ده‌بێ له‌سه‌ر داهاتووی ڕه‌وه‌ندی
مسوڵمان له هۆڵه‌ندا.به
تایبه‌تیش هۆڵه‌ندیه‌كان كوشتنی (پیم فۆرتاون،
Pim Fortuyn)
یان هیشتا له زاكیره ڕهشنهبۆتهوه، ئه‌و پیم فۆڕتاونهی كه
(6/5/2002) كوژرا، پڕوفیسۆرێكی زانكۆی ڕۆته‌ردام بوو له پڕ هاته
ناو سیاسهتو ڕقه‌به‌ری سه‌رتاپای پارته كلاسیكه‌كانی هۆڵه‌ندای
كرد‌و بهڵێنیدا ببێ به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، پارتێكی دانا
به ناوی خۆی (پارتی پیم فۆرتاون)
.هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و پیاوه دوای ده‌یان ساڵ له كلاسیكیه‌تی كار‌و به‌رنامه‌كانی
پارته سیاسیه هۆڵه‌ندیه‌كان گۆمی سیاسه‌تی زۆر به توندی هه‌ژاند،
ڕه‌خنه‌ی توندیشی له كۆمه‌ڵێك پرسی ناوخۆ‌و له ڕه‌وشی پهنابهریو
له ئیسلام‌و له ڕه‌وه‌ندی ئیسلامی ده‌گرت.بۆیه
ڕاوبۆچوونه‌كانی ئه‌ویش مقۆمقۆیهكی زۆری له مه‌یدانی سیاسه‌ت
دروست كردبوو به تایبه‌تیش سیاسیه چه‌په هۆڵه‌ندیه‌كان زۆر به
ڕه‌قی وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه.تا
له ئه‌نجامدا ئه‌كتیڤیستێكی ژینگه‌خوازی هۆڵه‌ندی گولله‌بارانی
كردوو كۆتایی به ژیانی هێنا.گه‌لی
هۆڵه‌نداش به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه به‌و كوشتنه هاته هه‌ژان، به
سه‌دان هه‌زار كه‌س بۆ ئه‌و پیاوه ڕژانه سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌كان.مۆتیڤه‌كانی
تاوانباره‌كه‌ش ته‌نها به گرنگ نه‌زانینی فۆرتاون بوو بۆ
مه‌سه‌له‌ی ژینگه‌و ئاژه‌ڵ.تا
ئه‌و ئاسته‌ی فۆرتاون له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی
ئاژه‌ڵ گوتبووی: هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان كۆدهكهینهوهو له خانوێك
زیندانیان ده‌كه‌ین.ئه‌وه‌ی
كه ئاشكراشه هۆڵه‌ندا یه‌كێك له‌و وڵاته دیموكراتیانه‌یه كه هه‌موو
جۆره ڕادهربڕینێكی تیادا ئازاده‌و كاری ته‌رۆریستی ئاوا له مێژووی
نوێی هۆڵه‌ندا به ده‌گمه‌نیش ڕووی نه‌داوه.
به ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره‌ش ده‌توانین قسه له جیهانێكی بێ
ئاساییش‌و ئارام بكه‌ین‌و هیچ كون‌و كه‌له‌به‌رێك له‌و دونیایه نیه
مرۆڤ له ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆریستان بپارێزێ.به
تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر تیرۆر په‌یوه‌ندی به ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونه‌وه
هه‌بێ.