يادطاري ثصشمةرطة و مةزنصتي شةهيدبوون (بؤ شةهيد سةلام بةغايي)
... عةبدول شارباذصري
كاتێ
شنه‌ی بای شه‌ماڵی هه‌ناسه‌ی كورد.
كه‌وته
جوڵه و له ئاگردانی ئه‌یلولدا
گه‌شه‌ی
به پشكۆكان ئه‌كرد.
ناخی
هه‌رچی چیایی یه تریسكه‌ی ئه‌دا
له
یاقوتی سووری ئه‌كرد.
كڵپه‌ی
ئاگر چنگی ئه‌برد
به‌زه‌و
بینی ئه‌و شه‌وگاره‌ی
به سه‌ر
سینه‌ی شاره‌كه‌وه
مۆته‌كه بوو.
كۆرپه‌یه‌كی گه‌نم ڕه‌نگیش
له
ئامێزی خێزانێكی زه‌حمه‌ت كێشا
له
دایك بوو.
وه‌ك
هه‌رخانه‌واده‌یه‌كی – بابه گوڕ گوڕ
ئاواره‌یی و سه‌رگه‌ردانی
له
ته‌وێڵی ژیان دراو
بای كۆچ
بارگه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی
دا به
كۆڵیا
بردی
هه‌تا له ناو كوچه‌ی هه‌ژارانی
سایه‌ی
شاری
-دوو
به‌هار-
دا*
هێواش
داینا.
تۆیه‌ك
قاڵی چه‌وسانه‌وه
به
ده‌ست زوڵم و زۆرداره‌وه
له
ئازار و ژانا زاده
ئای كه
-سه‌لام-
گه‌ڵا گه‌ڵای چاوه‌ڕوانیت
له
ئه‌نجامی هاوڕێكه‌ما چۆن هه‌ڵوه‌ری!
تا
بیبینی جێ كێبڵی،
جێگا
داخی،
جێگا
ده‌می دڕنده‌كان! .
تا بزانی
چۆن خۆگربوو
هه‌ر
نه نه‌وی.
له‌به‌ر
باڵای
دار و
فه‌لاقه‌ی ناو زیندان.
* * *
هه‌ر به
لاوی
كه‌وتیته ناو بۆته‌ی خه‌بات و تێكۆشان
به‌ره‌و
ئاسۆی كرێكار و زه‌حمه‌ت كێشان
كه‌وتیته ڕێ له‌گه‌ڵ كاروان.
ئای
سه‌لام گیان
كاتێ
ویستیان
بتبه‌ن
بۆ ناو ئه‌و دۆزه‌خه‌ی
ده‌ستی
ڕه‌شی زوحاكه‌كان
لێره و
له‌وێ! ! . . خۆشیان ئه‌كرد
له
پێناوی ته‌خت و به‌ختی زۆرداریدا
هه‌زارانی وه‌ك تۆی سووتان.
وه‌كو
مه‌لێكی باڵ گرتووی پێده‌شته‌كان
كشای
به‌ره‌و شاری مه‌ردان! **
له
شه‌وێكا. . كاتێ دیمیت
زانیم
كه چۆن مه‌جنونێكی
شه‌یدای
له‌یلی كرێكار و
چه‌وساوه‌كانی گشت دنیای.
زانیم
هێنده سه‌رت گه‌رمه
مه‌حاڵه
شار زۆر ڕاتگرێ
مه‌گه‌ر
ته‌نها سه‌نگه‌ره‌كان
له
باوه‌شی خۆیتگرێ.
وه‌ك
باڵدارێ باڵت لێكداو
كشای
به‌ره‌و ئاواییه‌كان
بووی به
هه‌ڵۆ شه‌و تا به‌یان
هه‌ردوو
چاوت دا ئه‌گیرسان
تیشكت
ئه‌دا به شه‌وگاری
شارباژێڕ
و ناو كوردستان
له
نه‌به‌ردا چاو نه‌ترس و
له
سه‌نگه‌را تامه‌زرۆ بووی.
له
باوه‌ڕتا دژی فاشی و
دار و
ده‌سته‌ی دڕنده بووی.
له ناو
شار و
له ناو
شاخ و
له ناو
ده‌شت و
له ناو
دۆڵا
شێری
بێشه‌و هه‌ڵمه‌تبه‌ر بووی.
دوانه‌به‌ردی دێ ی – گولیجه- ت***
داستانێكی پڕ به‌هایه
به‌سه‌رهاتی شه‌هید بوونت
به دوا
فیشه‌ك! !
وانه‌یه‌كی بێ هاوتایه!
دڵۆپ
دڵۆپ خوێنی گه‌شت
هه‌تا
ئێستاش دوایی نایه
یادگاری
پێشمه‌رگه‌یه و
مه‌زنێتی له‌وه‌دایه.
*شاری
دووبه‌هار=
موسڵ
** شاری
مه‌ردان=
سلێمانی
*** دێی
گولیجه، دێیه‌که له ناوچه‌ی سورداش، له سلێمانی.
سه‌رماوه‌رزی 1985