سه‌حه‌ر
بۆنی نێرگزەجاڕی هه‌ریرو
جه‌ژن،
بۆنی جێ‌ژوانی لاس‌وخه‌زاڵ‌و
هه‌ولێر
وەك كیژەكافرۆش
بۆنێكی
تێكه‌ڵ له گوڵ‌و شه‌مامه‌ی ته‌ڕی لێ‌ئه‌هات
نیو
هه‌نگاو له‌ولاترەوە ،
بۆگه‌نێك
وەك، شمشێرەكه‌ی دەستی ئه‌نفال
كاسه‌ی
سه‌ری به‌خته‌وەریی‌و ژیان ئه‌بات
هه‌ولێر
تازە ئارایشتی خۆی كردووە
تارای
سه‌ری مه‌هابادی كردۆته سه‌ر
مێخه‌ك
به‌ندی كوردەواریی له گه‌ردنه‌و
به چه‌ند
دڵۆپێ له ئه‌شكی شادمانی
چاوەكانی
خۆی ڕشتووە
دەروازەی
مه‌ڵبه‌ندو لقیش
ئاوەڵا
وەك دڵی كوردان
شه‌ڵاڵه
به پرژەی گه‌رمی یه‌كگرتن‌و
بۆنخۆشه
به ماچی ته‌ڕی زەردو سه‌وزی پێشمه‌رگه‌كان
نیو
شه‌قاو لاولاترەوە
بۆگه‌نی
سه‌دەی تاریكی زیندەبه‌چاڵ
بۆن
چڕووكی سیپاڵه‌شڕی شمشێری به‌درو ئوحود
له
شه‌قام‌و شۆسته ئه‌هات
هه‌ڕەشه‌ی له بزە ئه‌كرد
سیمای
ژیانی مۆن ئه‌كرد
ئای له‌و
به‌یانی‌یه جوانه
وەی
چه‌ند بۆنی پیلان ئه‌هات
به‌یانی‌یه‌كی چه‌ند سه‌یرە
بۆنی
«یه‌كێتی» له لق‌و
بۆنی
«پارتی» له مه‌ڵبه‌ندی «سێ»وە ئه‌هات
بۆنێكی
ته‌ڕته‌ڕ به ئه‌فسوس
وەك بۆنی
كچی سه‌رچنار كاتێ به به‌ستۆرە ئه‌گات
بۆنی
حه‌یران‌و لاوكێ
وەك
به‌رامی خاكی ته‌ڕبوو به نمه‌یه‌ك
كاتێ به
دەربه‌ندی دەنگی سێوە ئه‌گات
ئای
چه‌ند به‌یانی‌یه‌كی سادە بوو
وەی
چه‌ند بۆنی دوژمن ئه‌هات
سه‌دای
بڵندگۆی ئه‌و فه‌جرەی مزگه‌وته‌كان
ته‌ممه‌ڵ
ته‌ممه‌ڵ هێشتا هه‌ر دەزرینگانه‌وە
به
كه‌مه‌ری قه‌ڵاو به‌ژنی منارەوە
وەك
ته‌می به مه‌رگ ئاوسی سه‌رو گه‌ردنی هه‌ڵه‌بجه
هێدی..
هێدی، لۆژ.. لۆژ، گلۆردەبوونه‌وە
منارەكان
هێشتا گوێیان له باعه‌باعی ئه‌و مه‌ڕانه بوو
كه
كرابوون به قوربانیی
له‌چاوی
قوربانیه‌كاندا، هێشتا دیمه‌نی پڕ ترسی
بریسكه
بریسكی چه‌قۆكان، وەك خۆیان بوون
ئای له‌و
به‌یانی‌یه سه‌یرە ، چه‌ند سادەبوو
وەی
چه‌ند بۆنی پیاوكوژ ئه‌هات
وەی دایه
خه‌وی ئه‌م جه‌ژنه بۆ وا قورسه
نازانم
بۆ قه‌لبم دێشێ
ئه‌م
جه‌ژنه درم ئیشتیهای خواردن ناكات
خه‌و
ئه‌بینم، پۆله ئه‌ستێرە ئه‌كشێ
له
خه‌ونامه‌دا بۆی گه‌ڕام
دەڵێ
دەستی مه‌رگی ناوەخت
ئازیزانت
بۆ گۆڕستان ڕائه‌كێشێ
ئای له‌و
به‌یانی‌یه ترساوە
وەی كه
بۆنی عه‌رعه‌ر ئه‌هات
بابه
جه‌ژنانه‌ی ئه‌مساڵت
چه‌ند
له‌به‌ركم‌دا گرانه
دەڵێ‌ی
شه‌یتان له مارمانه
په‌كوو
له‌و هه‌موو دوكه‌ڵه‌ی له گڵكه‌ندەوە هه‌ڵدەستێ
وای له‌و
هه‌موو په‌له‌وەرە عاجباتی‌یه ڕەش‌و برسی‌یه
كه‌پووم
پڕی بۆنی فڕینی شه‌یتانه
چاوم
سیخناخ له گیانه‌ڵڵای گوڵه‌كانه
دڵم
لێواولێو له گریان
ئای له
سیحری ئه‌و به‌یانی‌یه سادەیه
وەی
چه‌ند بۆنی چپه‌چپی مه‌رگ ئه‌هات
•(
پرسیارەكانی دایكم پاش یه‌كی شوبات )
خودایه
.. ئه‌ی خودای میهرەبان،
بۆ
نه‌تهێشت ئیبراهیم، كوڕەكه‌ی سه‌ربڕێ ؟!
تا
ئێمه‌ش قایل بین له هه‌ولێر
به‌ناوی
دینه‌وە ،
چه‌قۆی
تۆ بخرێته گه‌ردنی شارێكمان
به جوان
و پیرەوە ؟!
تا
ئێمه‌ش قایل بین ، به‌ناوی نوورەوە ،
تاریكیی
بدوێت‌و بكوژێت ؟!
تاریكیی
هه‌ڵبێت‌و نووری تۆش خه‌فه بێت ؟!
تا
ئێمه‌ش قایل بین ، به‌ناوی كوشتنی كوفرەوە
دۆزەخێك
داگیرسێ
قورئان‌و
مێزەری خواناسی مه‌لاكان
مناڵ‌و
گه‌ورەكان ، له فه‌جری قورباندا
پێكه‌وە
گڕبگرێ ؟!
* *
• (
پرسیارەكانی هاوڕێ فه‌یله‌سوفه‌كه‌م پاش یه‌كی شوبات )
خودایه ،
ئه‌ی خودای دلۆڤان ،
ئه‌م
غه‌درە چه‌ند ناشیرینه
ئه‌م
كۆمه‌ڵ‌كوژی‌یه چه‌ند كفرە
ئه‌م
فه‌توایانه چه‌ند جه‌هله
خودایه ،
ئه‌ی خودای به ویژدان ،
چه‌ند
له تۆوە دوورە ئه‌م ئاكارە
چه‌ند
بت‌په‌رستانه‌یه ئه‌م تێرۆرە
چه‌ند
قێزەوونه ئه‌م قوربانی‌یه
* *
• (
پرسیارەكانی شاعیری شه‌هید مه‌هدی خۆشناو )
له
هه‌ولێر ساڵیادی قوربان بوو، جه‌ژن بوو
سپێدەی
بێگه‌ردیی‌و ئازادیی‌و عه‌شق بوو
له‌ناكاو
، به‌ناوی تاریكی‌ی‌و بڕواوە
به ڕقی
كۆكراوەی ساڵانی غه‌زاوە
چه‌ند
كه‌سێ ، دەروازەی دۆزەخیان كردەوە
گرەویان
له بزەو له شادی بردەوە
ئه‌و
ڕۆژە له هه‌ولێر ، مه‌رگ‌و ژین ڕامووسان
ماچ‌وگوڵ ، چاوو دڵ ، مناڵ‌و سه‌ركردە
مه‌سیحی‌و موسوڵمان
پێكه‌وە
ئه‌سووتان
ئه‌ی
خودا چه‌ند سه‌خته ئه‌و گڕی تێڕۆرە
چه‌ند
زوو بوو ئه‌م مه‌رگه به‌زۆرە
* *
• (
پرسیارەكانی دایكی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات )
له‌كوێ
بوویت ، خودایه ئه‌م جه‌ژنی قوربانه
فه‌رمانت
بۆ نه‌دا چه‌قۆكان لاببرێن
ئه‌م
هه‌موو (مه‌حمود)*ە ڕیش سپی‌یه
ئه‌م
هه‌موو (محه‌ممه‌د)*ە سه‌ر ماش‌و برنجی‌یه ، نه‌كوژرێن ؟!
له كوێ
بوویت .. خودایه ئه‌م جه‌ژنی قوربانه ؟!
فه‌رمانت
بۆ نه‌دا ، بۆ ساقه‌سه‌ری كورد ،
وەك
سه‌ری كوڕەكه‌ی ئیبراهیم ،
«به‌ران»ی دابه‌سته بنێریت ، سه‌ربڕرێن ؟!
* *
• (
پرسیارەكانی قه‌ڵای هه‌ولێر پاش یه‌كی شوبات )
ئه‌ی
خودا ته‌مه‌ن ملیۆن ساڵه‌كه‌م
ئه‌ی
تاقانه‌كه‌م
ملیۆن
ساڵ ڕۆیی‌و جارێ نه‌تپرسی
بۆ هاوار
ئه‌كه‌م ؟!
كاری چاك
، بیر‌و ووته‌ی چاكم بوو
له
زەردەشته‌وە
له‌وەته‌ی من هه‌م بڕوام به تۆیه
له سه‌د
پشته‌وە
هه‌زاران
هه‌زار ڕۆڵه‌م لێ‌كوژرا
به
گۆڕغه‌ریبی‌ی
هه‌زاران
هه‌زار گوندم سووتێنرا
جارێ
نه‌تپرسی
یان من
شه‌كه‌ت‌و پیری زەمانه‌م
خاوە
خه‌یاڵم!
یان تۆ
سه‌رقاڵی (ان)ەكه‌ی عایشه‌ی
هاوار به
ماڵم!
له
تازەترین غه‌دری سه‌ردەما
جه‌سته
كاولم
خوێنی
پیرو جوان ڕێچكه‌ی به‌ستووە
له شان‌و
ملم
كه‌س
نی‌یه ئاگای له ناڵینم بێ
ته‌نیاو
بێ هاوڕێم
به‌ردەوام هه‌وڵی شادی‌و ئاشتیمه
هه‌ر
شه‌ڕ دێته ڕێم!
له
سه‌دەی كۆنی ئه‌ربائیلۆوە ،
شاهێدی
سه‌دان شه‌ڕو نه‌به‌ردم
هیچیان
وەك غه‌دری جه‌ژنه‌كه‌ی ئه‌مساڵ ،
ڕقاوی
نه‌بوو له‌وەی كه كوردم
بۆیه
ئێستاكه به‌باڵای مێژوو ، به‌رزە ئاواتم
وورەی
لاوانم پۆڵایی‌ترە ،
زۆرزۆر
نزیكه ، ڕۆژی نه‌جاتم
گه‌لی
كورد فێرە قوربانی بدا ، بۆ سه‌رفرازیی
تا یه‌ك
كورد مابێ ، كۆڵنه‌دان نی‌یه
له
وویستی ئاشتی‌و
بڕوای
ئازادیی!
* * *
به‌لژیكا 20/02/2004