13-05-2011 04:41

 
له‌لایه‌ن : sleman abdullah yunes
دیوه‌كه‌ی تری كاره‌تیرۆریستیه‌كی یه‌كی شوبات.... سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس

 

 كاره تیرۆریستیه‌ ترسنۆكه‌كه‌‌ی ڕۆژی یه‌‌كی شوبات وێڕای ئه‌وه‌ی به یه‌كێك له‌دڕندانه‌ترین ئه‌و كاره‌‌به‌ربه‌ریانه داده‌نرێت كه‌به‌‌درێژایی مێژووی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێمه دژ به زوڵم و سته‌م و داگیركاری له‌لایه دوژمنه كۆنه‌په‌رسته‌كانمانه‌وه له ناو ماڵی خۆماندا ده‌رهه‌قمان ده‌كرێ ئێه جگه له گریان و حه‌په‌سانێكی كه‌م خایه‌ن جگه له تووڕه‌بوونێكی بێ ئه‌نجام جگه‌ له هه‌ست كردن به‌به ‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ به‌خۆماندا ، به‌‌داخه‌وه هیچی ئه‌وتۆیان لێ فێر نه‌بووین و هیچی ئه‌وتۆشیان له یاده‌وه‌ری ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورددا جێنه‌هێشت ، هه‌ر بۆیه‌ش داخه‌كه‌م وێرای گه‌وره‌ی قوربانیه‌كانمان وێڕای خوێناوی بوونی كاره‌ساته‌كاكانمان ، وێڕای دوورودرێژی خه‌باتی ڕه‌وای میلله‌ته‌كه‌مان كه‌چی هه‌تا ئێستا به‌رچاوی ستراتیژی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ڕوون نی‌یه له داخوازی كردنی مافی ڕه‌وای میلله‌ته‌كه‌مان . ئه‌وه‌ی دوای ئه‌م كاره‌ساته نیشتمانیه‌ی ڕۆژی یه‌كی ‌شووبات خه‌ریكه ده‌رده‌كه‌وێ‌و جێگه‌ی ئه‌‌و هیوایه‌یه كه تیایدا به‌ هه‌ده‌ر نه‌چوونی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان له‌ ئاسۆیه‌كی ڕووندا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و یه‌ك خه‌می و یه‌ك ده‌نگیه‌ بوو كه هه‌موو كوردستان و كوردستانیانی گرته‌وه ، ئه‌و كۆڕو مه‌جلیسی پرسانه‌ی له دیار به‌كرو مه‌هابادو قامیشلی بۆ خه‌مه گه‌وره‌كه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو یه‌ك ده‌لاله‌ت و چه‌مك و تێگه‌یشتنی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی هه‌یه ، ئه‌ویش دیوه‌كه‌ی تری ئه‌و كاره‌ساته‌یه ، كه خۆی له‌ده‌ر كه‌وتنی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و به ئاگاهاتن و ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا به‌رجه‌سته ده‌كات كه‌‌له‌و دˤوی سنووره ده‌ستكرده‌كانه‌وه ڕاپه‌ریوه‌و ئێستا ژانی له‌دایك بوونه‌وه‌یه‌كی نوێ‌ی لێ‌یه: