دڵم وه‌ك شوراكانی قه‌ڵا
خوێنی لێده‌تكێ،
چاوم هه‌ولێره
پانتاییه‌كان و سه‌فین سۆمامن..
خه‌می خاكم یه‌كه و فرمێسكیش
وه‌ك پارچه‌ی ناو هێڵی سنوورهکێشراوهكان
جودایه،
مانگ و ئه‌ستێره‌ش داخورپاوی گرمهن..
گریهڕۆی دایكان
به‌ردی كێوان ده‌كای به‌ئاو،
شه‌پۆلی ده‌ریا ئه‌وه‌ستێنێ..
هه‌ی داد ! هه‌ولێر و قه‌ڵام بهریگیراوه
خاكم بهعهمامهی كۆلكهفهقێیهك له‌سێداره ئه‌درێ..
به‌ڵام هێشتا شورابهدهستهكان
بانگی یه‌كبوون ناچڕن..
یه‌كبوون خه‌وی شاره،
خه‌وی كوێستانه،
خه‌وی نه‌ورۆزه،
خه‌وی به‌هار و تاڤگه‌یه،
خه‌وی گوڵاڵه و ئه‌ڤینه،
یه‌كبوون
نوقڵهئاواتی منداڵانی باوك نه‌دیوه..
هه‌وارگه‌ی باڵنده گه‌ڕۆكه‌كانه
كه لهزهنوێری ده‌گه‌ڕێن پشویه‌كی تیابدهن،
یه‌كبوون خۆی كردوه‌ته فریشته‌ی به‌هه‌شت و
كوردۆش دێوانه وونهكهی بیابان
ده‌ستی نایگاتێ..
كوردۆ
عه‌وداڵی دۆنده
به‌ڵام ئه‌ستێره و گزنگ نابێنێ..
شه‌خته‌ی جودایی سڕیكردوه و
زمانی گۆناكات بڵێ: یه‌كگرتن..
كوردۆ
په‌یامی پێنج هه‌زاره مزگه‌وتی خوای پێیه
كهسوپاكهی ئه‌نفالی زوو
سه‌رله‌نوێ ئهنفالیكردهوه،
كوردۆ
ئه‌لبومی 250 هه‌زار مرۆڤی ئاده‌م و حه‌وای
لهنیگادا هه‌ڵگرتووه
جه‌سته‌ی تاساوی گه‌لێكه
كهنایهوێ له‌تاریكستانی سهرپۆشدابژیت..
په‌یامی كوردۆ
په‌یامی كۆترێكی سپی به‌رزه‌فڕه
حهوتتهبهقهی ئاسمان ده‌پشكنێ..
لهخواوهندێ ده‌گه‌ڕێ..
لهپهلكێكی زیوینی خۆرێ ده‌نواڕێ
هێلانه‌یه‌ك تیاههڵواسێ..
22-2-2004