تیرۆریستانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و زه‌نگی مه‌ترسی
ساقی
بارزانی
ڕووداوی
دوژمنكارانه‌ی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی هه‌ردوو
باره‌گای پارتی و یه‌كێتی به كردێیێكی ده‌گمه‌ن و
سه‌رسوڕهێنه‌ر ناژمێردرێن ، زۆر ئاشكرایانه
درێژه‌پێده‌ری زنجیره‌ی پرۆسه‌ی
تیرۆریستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردن
كه بۆ له‌بار بردنی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد له هیج
كارێك چاوپۆشی ناكه‌ن. مێژووی كورد پڕاوپڕه
له‌م چه‌شنه تاوانانه. ئه‌مه نموونه‌یێكی زۆر
ئاسایی و فراوانه له لایه‌ن نه‌یارانی
كورده‌وه و به سه‌دان جار دووپات بونه‌ته‌وه. ئه‌مه
هێمای ئه‌وه‌یه كه تیرۆریسته‌كان نه‌ك
ته‌نها دژی ئاشتی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و
دیموكراسی و شارستانیه‌تن به‌ڵكوو پتر و زه‌قتر
دژی كوردن، هۆكاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كاره
تیرۆریستانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیارده‌كانی نوێی
ته‌باییخوازی و هه‌وڵدان بۆ یه‌كگرتنی كورد.
جارێكی‌تریش سه‌ڵمێندرا كه كورد له گشت
لایێكه‌وه له لایه‌ن دوژمنانی گه‌مارۆ دراوه و
چاویان به‌رایی نادات هه‌وڵ و كۆششی یه‌كگرتنی
كورد ببینن. دوژمنانی كورد ده‌ركیان به‌وه
كردووه ئه‌گه‌ر ماڵی كوردی كۆك
بێت و یه‌ك بێت
، گه‌لی كورد به‌هێزتر و داخوازیه‌كانی
مازنتر ده‌بن و مه‌رامی
گڵاویان ناپێكێ. بۆیه ئه‌م ڕووداوه
ده‌بێ ببێ به فاكته‌رێكی گرنگی
یه‌كگرتنی گشت
ڕیزه‌كانی كورد. ده‌بێ ئێمه وه‌كوو كورد
له‌م ده‌رفه‌ته‌دا، باس له عێراقێك نه‌كه‌ین كه
ده‌سته‌ڵاتدارنی كۆن و نۆیی،
بكه‌ران وبه‌شدارانی پراكتیكی تاوانی
ئه‌نفال و جینوسایدی كوردن. ئه‌م ڕاستیه ئه‌وه
ڕوون ده‌كاته‌وه كه هێشتا ئه‌نفال و قڕكردنی
كورد كۆتایی پێ نه‌هاتووه و
به‌رده‌وا‌میشه.... ئێمه ناتوانین
چاوه‌ڕێی چاكه له‌و گروپ و ده‌وڵه‌ته
تیرۆریستانه بكه‌ین كه بێجگه له كاره‌سات بۆ
كورد هیچیان پێ نه‌به‌خشیوه . بۆیه پێویسته
هه‌موو لایه‌نه كوردی‌یه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێستانه
ڕیزه‌كانیان یه‌ك خه‌ن
دژی تیرۆر، و بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی تێكۆشن.
هه‌تا ژێر ده‌ست و ناكۆك
بین نه له تیرۆری تاك و كومه‌ڵ و حیزبی و ئایینی
ڕزگارمان ده‌بێ و نه له تیرۆری نه‌ته‌وه‌یی....
پێویسته ئه‌م
كاره تیرۆریستی‌یه ببێ به به‌ردی بناغه‌ی
یه‌كگرتنی كورد ! با كورد بزانێ كه په‌یڤی
یه‌كبوون بووه‌ته مۆته‌كه‌ی دوژمنانمان و خه‌وی
لێ‌زڕاندوون! تاكو كورد پتر له ئایدیالۆگی
نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كبوون بدوێ ئه‌م تاوانانه زێتر
دێنه كایه‌وه و ده‌بێ به
هه‌موو شێوه و له هه‌موو بواره‌كانه‌وه
چ له ناو كوردستان و چ له هه‌ندران
به‌رپه‌رچی‌یان بدرێته‌وه.....
ئێمه پرسه
و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له خێزانی هه‌موو
قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته و گه‌لی كوردستان
ده‌كه‌ین و هیوای چاك بوونه‌وه بۆ برینداره‌كانی
هه‌ر دوو لا ده‌خوازین. خۆمان به هاوخه‌می كه‌س
و كار و خێزانیان ده‌زانین. ئێمه ئه‌م كاره
تیرۆرستی‌یه به ناوی ئایین و نه‌ته‌وه و
یا خود هه‌ر دروشمێكی‌تر به
تووندی ڕیسوا و مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ده‌بێ بزانن
كه هه‌رگیز ناتوانن كوردستان ئه‌فغانستان‌ئاسا
بكه‌نه بنكه‌ی تیرۆریستیان و ڕیسوا ده‌كرێن و
ته‌نیا ڕووڕه‌شییان بۆ ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێ وه‌كو
مامۆستاكانیان هه‌میشه له ڕاكردن دا بن چونكه
هیچ كۆمه‌ڵێكی مرۆڤ‌دۆستی
ئه‌م سه‌رده‌مه ئامێزیان بۆ ناكه‌نه‌وه
. خوازیارین
ده‌سته‌ڵاتدارانی كوردیش هێنده هه‌ڵه
سیاسی‌یه‌كان دووپات نه‌كه‌نه‌وه و چیدی ئامێز بۆ
دۆژمنانی كورد نه‌كه‌نه‌وه.
ساقی بارزانی
گۆڤاری كڵاوڕۆژنه
www.klawrojna.com
ڤیرجینیا - ئه‌مریكا
|