13-05-2011 05:11 |
ئاسۆبیاره‌یی 2004-02-05 وقاتلوهم حتی لاتكون فتنه..
دوێنێ بوو به‌زه‌بری شمشێر نه‌ڕاندتان به‌سه‌رماندا ،موحه‌مدی عه‌ره‌بی پێغه‌مبه‌ری ئێوه‌یه،زه‌رده‌شت كافره و ده‌بێ سه‌ری له‌لاشه‌ی بكرێته‌وه،كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ڕه‌جمبكرێ،ژێرسێبه‌ری داربه‌ڕو بكرێته ئارامگه‌ی سه‌حابه‌ی داگیركه‌ر،كانیاوه‌كان جه‌نه‌سه‌فا و كیژه‌كورد جاریه‌ی سوپاكه‌ی قه‌عقاعی دزێو.. دوێنی بوو ووتتان: تاڵانیانكه‌ن !بیانكوژن، بیانبڕن! زینده‌به‌چاڵی نێولمی بیابانیانكه‌ن! ئه‌وانه نابنه قه‌ومی ئێمه، باپیره‌یان دڕنده‌ی كێوانه.. وا ئه‌مڕۆ دیسان ئه‌مانكوژن ، شایلوغانتانه و ئه‌نفال هه‌رئه‌نفاله..سه‌وز ده‌سوتێنن و به‌ری تیشكی زه‌ردی ڕۆژ به عه‌مامه‌ی سه‌لاحه‌دینی بووبه‌عه‌ر‌ه‌بی ده‌گرن..یه‌كپارچه سه‌رتاپای كوردستان ده‌كه‌نه‌وه عه‌زای ڕه‌شی مه‌ككه و پڕ به‌باری ووشترێ دڵی قه‌ڵا و هه‌ولێر به تی ئێن تی بریندارئه‌كه‌ن.. وا سه‌ر له‌نوێ كوردی كافر كێوه‌كانیان لێگرتووین،بانگی ئاینێده‌كه‌ن كه ته‌فره‌قه‌ش له‌ڕۆژی حه‌شرده‌نێنه‌وه.
به‌ڵی :كافرم ئه‌گه‌ر نیشتمانم به‌جێنه‌هێڵن ! كافرم ئه‌گه‌ر كیژه‌دیله‌كانم بۆنه‌گێڕنه‌وه ! كافرم ئه‌گه‌ر وازله‌ته‌عریب كردنم نه‌هێڵن ! كافرم ئه‌گه‌رخاكم به‌خاكتان بزانن!..كافرم ئه‌گه‌ر سوێراوی بیابان بكه‌ن به‌چاوما !.. ده‌بڕۆن كوا زمانمان یه‌كه! كوا خاكمان یه‌كه ! ده‌بڕۆن ئاسمانێش لێتانبێزاره!.. گریه‌ی كورپه بێلانه‌كان لێتان توڕه‌یه!..وان لێتان لافاوه.. گویژه و سه‌یوان به‌راییان نایێ بتانبینن..پیرشالیاری هه‌جییج چیتر حه‌جی ئێوه‌ی ناوێ..دیاربه‌كر خه‌می ئێوه‌ی ناوێ..مه‌هاباد به‌بوونتان قاڵه..هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌رتۆڵه‌یه بۆتان..باباگوڕگوڕ ئه‌تانسوتێنێ ..هاكا سنووره‌كانیش ده‌روازه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تا لێداخستن.. ده‌بڕۆن ! ده‌بڕۆن ! ده‌بڕۆن! به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی به‌رده‌ن !..
|
|
|