ئه‌ڵاهو ئه‌كبه‌ری ئاڵا... ئاسۆ ڕه‌شید بیاره‌یی

4-3-2004

 

 

له‌و ئاڵا نابوده‌دا

لاشه‌ی هه‌شت هه‌زار به‌رزانی ده‌بینم

كه‌ سه‌ریان بووه‌ته

قوربانی قینی زۆردارێ. .

له‌و ‌ئاڵا نه‌گریسه‌دا

گوێم له‌ترپه‌ی دڵی

هه‌زاره‌ها مرۆڤی وونه

كه وردیله ئاواتێكیان نه‌ها‌ته‌دی

له‌و ئاڵا ڕه‌شه‌دا

فتوحاتی داگیركردن

دیده‌كانم

پڕ له‌فرمێسكی خوێنین ده‌كا

كاتێك كورده‌سه‌لاحه‌دینێكی نوێ

وه‌ستاوه ‌و داستانێكی تر

بۆ عروبه‌ی ئه‌نفال تۆمارده‌كا