ئه و دیموكراتیه‌ی كه شیعه گه‌ره‌كیه‌تی ... سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس

 

 شیعه به هه‌موو پارت و مه‌رجه‌عه‌كانیه‌وه گوتاریان بۆ ئاینده‌ی عێراق گوتارێكی ڕۆشنه، گوتارێكه ده‌یه‌وێت له‌په‌نای دیموكراسیه‌وه دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی عێراقدا بسه‌پێنێ، به‌مه‌ش یه‌ك له‌ قوربانیه‌كانی عێراقی دوێنێ ده‌كا به‌ زۆردارو جه‌للادی عێراقی ئه‌مڕۆ و جارێكی تریش گه‌لنی عێراق به‌هه‌موو پێكهاته‌ ئه‌تنیكی ومه‌زهه‌بیه‌كانیه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێرو قه‌ده‌‌رێكی مه‌ترسیدار ده‌بات. پێداگرتنی هه‌ندێك له سه‌ران و ڕێبه‌ره دینیه‌كانی شیعه له‌ سه‌ر هه‌ڵبژادنی ڕاسته‌وخۆ مانای باوه‌ڕهێنانی ئه‌وان نیه به‌ چه‌مك و مه‌فهومی دیموكراسی به‌ڵكو هه‌وڵدانێكی زیره‌كانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌نای دیموكراسی و به‌ناوی دیموكراسیه‌وه حوكی دیكتاتۆریانه‌ی پان ئیسلامیزمی شیعه به‌ سه‌ر هه‌موان له عێراقدا بچه‌سپێنن. ئێمه‌ی كورد كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێیانه‌ی دوور له خواست و ویستی خۆمان له عێراقی دوێنێدا بووینه گه‌وره‌ترین قوربانی ده‌ستی كه‌ماªه‌‌تی عه‌ره‌به‌ سوننه مه‌زهه‌به‌كانی عێراق، زۆر ڕه‌وایه نه‌مانه‌وێت و نه‌شهێڵین له عێراقی ئه‌مڕۆ و پاشه‌ڕۆژیشدا ببینه‌وه قوربانی و ژێر ده‌سته‌ی عه‌ره‌به شیعه مه‌زهه‌به‌كانی عێراق، ڕاستیه‌ك هه‌یه ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد دلێرانه‌‌تر له‌ ئێستا و به‌ده‌نگی به‌رزتر به‌گوێی هه‌موو لایه‌كی دابدات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێ ده‌ستوری داهاتوی عێراق بێ گرێ و گوڵ دان بنێ به مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆگه‌لی كوردستان. مه‌سه‌له‌ی عێراق و قه‌یرانه سیاسیه ئاڵۆزه‌كانی وه‌ك چۆن كه‌مایه‌تی دیكتاتۆری سوننه مه‌زهه‌بی عێراقی دوێنێ نه‌ك نه‌یتوانی كێشه هه‌ڵایساه‌كانی ئه‌تنیكی و تایفی ناو عێراق به قازانجی خۆی به كۆتایی بهێنێ به ڵكوو سه‌ری خۆشیانیان له‌سه‌‌ر دانا، بێگومان ئاوه‌هاش دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه ده‌بێته ماڵوێرانیه‌كی تر بۆهه‌موو گه‌لانی عێراق، بۆیه زۆر گرنگه له جیاتی په‌نابردن بۆ شێوازه دیكتاتۆریه‌كان هه‌موو گه‌لانی عێراق به كورد و عه‌ره‌ب وتوركمان و كلدۆئاشوری وسوننه‌ و شیعه و مه‌سیحی و زه‌رده‌شتیه‌وه بیر له‌ گرێ به‌ستێكی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕۆشنبیری مۆدێرن بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ر نه‌گرێ، نابێ كورد له‌جاڕدانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی دوودڵ بێ چونكه كورد له به‌رده‌م دوو ڕ#1742;گادایه‌ و ڕێگای سێیه‌م نی‌یه، كورد یان ده‌بێ گره‌نتیه‌كی قانونی و ده‌ستوری و نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێ له عێراقدا یان ده‌بێ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێ.

  به‌ریتانیا - 6 - 3 - 2004