|
بانگه‌وازێكی گرنگ بۆ په‌نابه‌رانی كورد و عێراقی؛ |
|
به‌شداری بكه‌ن له خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و سه‌راسه‌ری له‌دژی ده‌ركردنی په‌نابه‌ران له هۆڵه‌ندا ئیئتیلافی هاوبه‌ش كه پێكهاتووه له 400 ڕێكخراو و گرووپی هۆڵه‌ندی و غه‌یره هۆڵه‌ندی، وه مودافیع و لایه‌نگری هه‌قی په‌نابه‌ری و حقوقی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نین، كه به‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌حزابی ده‌سته‌ڕاستی دیموكرات مه‌سیحی و لیبراڵی هۆڵه‌ندیدا پێكهاتووه، ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 10 نیسانی 2004 ی وه‌كو ڕۆژی نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری له‌دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا ڕاگه‌یاندووه، و له‌م ڕۆژه‌دا و له مه‌ركه‌زی شاری ئه‌مستردام دا خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و سه‌رتاسه‌ری سازده‌كات. فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌شی هۆڵه‌ندا وحیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق-ڕێكخراوی هۆڵه‌ندا، بانگه‌وازی ته‌واوی په‌نابه‌رانی كورد وعێراقی، و گشت خه‌ڵكی ئازادیخواز ئه‌كات كه به‌شداری جددی له‌م ڕۆژه‌و له‌م خۆپیشاندانانه‌دا بكه‌ن، هه‌تا ئه‌م ڕۆژه بكه‌ینه گه‌وره‌ترین و به‌رفراوانترین ڕۆژی هاوپشتی جیهانی شارستانی و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران دا، و ڕۆژی وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی سیاسه‌ته دژی ئینسانی و دژی پهنابهریهكانی ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا. بژی یه‌كێتی و هاوپشتی خه‌ڵكی ئازادیخواز ڕێكخراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا! كات : شه‌ممه 10 ی نیسانی 2004 سه‌عات (1) ی پاش نیوه‌ڕۆ شوێن : گۆڕه‌پانی دام / ئه‌مستردام عبدالله علی 0648791163 محمد غفور 0616107347 فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی / هۆڵه‌ندا حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق / ڕێكخراوی هۆڵه‌ندا 06 مارتی 2004
|
||