07
مارس 2004 هۆڵه‌ندا
هه‌فته‌نامه‌ی
باسه‌ڕه له‌ژماره 43 ی دا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی بڵاوكردۆته‌وه گوایه ڕابردووی
ئه‌ندامێكی كۆمۆنیزمی كرێكاری ئاشكرا ده‌كات. به‌ڵگه‌نامه‌كه ئاماژه بۆ
ئه‌ندامێتی تاهیر سالح شریف ئه‌كات له حیزبی به‌عس دا.
من له‌نزیكه‌وه تایه‌ر ئه‌ناسم و وه‌كو خۆشی له‌و بهدرۆخستنهوهیهدا كه
دژ بهههفتهنامهی ناوبراو نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت؛ نه‌ك هه‌رگیز نه‌له
دوور و نه‌له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به كۆمۆنیزمی كرێكاریه‌وه نه‌بووه و
نیه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بڵێم هێشتا پارتی و یه‌كێتی و زانیاری و پاراستن بۆ
ئه‌و له‌ئێمه نزیكترن پێی، ئه‌وه ڕه‌نگه زوڵمم له تایه‌ر نه‌كردبێت.
سه‌بره‌ت به به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ش من ناتوانم واقعی بوونی یان درووسكراوبوونی
بسه‌لمێنم، ئه‌وه‌ش كاری من نیه. تایه‌ر خۆی ئه‌ڵێت كه ئه‌زانێت كێ ئه‌و
بوختانه‌ی بۆ كردووه! دیاره هه‌ردوولا فیكه‌ی یه‌كتر ئه‌ناسن! ئه‌وه‌ی بۆ
من گرنگه ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ئه‌و مه‌رامه سیاسیه‌یه كه هه‌فته‌نامه‌ی
ناوبراوی پاڵ پێوه ناوه په‌نا بۆ ئه‌م درۆیه به‌رێت دژ به كۆمۆنیزمی
كرێكاری. ئه‌بێ چی ڕووی دابێ وا ئیداره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی باسه‌ڕه كه
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی خاوه‌نی ئیمتیازهكهیهتی و ڕاوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی
پارتی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی پارتیه‌و نازانم چه‌ند
پله‌وپایه‌ی نهێنیشی دیكه‌شی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌بیر چۆته‌وه كه ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڕێكانی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی پارتی و
یه‌كێتی دا به‌به‌ڵگه‌ی ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی به‌عس دا په‌یوه‌ندیان
هه‌بووه‌و مووچه‌ی كاره جاسووسییهكانیشیان وه‌رگرتووه. ئه‌م
ڕیسوایییهشیان له‌لایه‌ن دۆسته ئهمریكیهكانیانهوه به‌سه‌رداهات كه
فایلی ئه‌و سه‌ركرده بهعسیانهیانئاشكراكرد كه له دۆسیه‌كانی موخابه‌راتی
عێراقیدا ده‌سیان كه‌وتبوو. له‌مه‌ش مهسخهرهتر سه‌رۆكه‌كه‌ی و
حیزبه‌كه‌شی و كاك فهلهكهدینیش هه‌موویان به‌ئاشكرا په‌یوه‌ندیان
به‌ڕژێمی به‌عسه‌وه هه‌بوو، پێش له‌شكری به‌عس كه‌وتن بۆ سه‌ر هه‌ولێر
ودواتر به‌عس هه‌ولێری پێشكه‌شی پارتی كرد. دواتر به‌به‌یاننامه‌ی ڕه‌سمی
له‌ته‌مموزی 2001 دا سه‌ددامی دیكتاتۆری خوێن ڕێژو تاوانباری پله یه‌كه‌می
حیزبی به‌عس و ڕژێمی سهركوتگهرو فاشیستی به‌عسیان به سه‌رۆكی به‌رێزی
عێراق ناوبرد. كه‌چی ئیداره‌ی ده‌وروبه‌ری فه‌له‌كه‌دین و باسه‌ڕه په‌نایان
بۆ شه‌خسیه‌تێكی ته‌زویر بردووه به‌حسابی خۆیان بۆ سه‌لماندنی په‌یوه‌ندی
ئه‌ندامێكی كۆمۆنیستی كرێكاری به‌حیزبی به‌عسه‌وه! ئه‌لهه‌ق له‌نێوان
داماوی و شڵه‌ژان و ئیفلاسی سیاسی دا كامیان پڕ به‌باڵای ئه‌م گاڵتهبازاڕه
سیاسیه‌ی ئیداره‌ی ئه‌م ههفتهنامهیهیه!!
بێگومان چ ئیعتیباری حیزبی ئێمه‌و چ ئیعتیباری كه‌سایه‌تیه‌كانی وهه‌روه‌ها
ئه‌و ئیعترافهش كه تایه‌ر ساڵح كردویه‌تی، گاڵته‌جاڕی ئه‌م
پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی باسه‌ڕه دژ به حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی
عێراق، ڕێك ئه‌كاته ماجه‌رای تف هه‌ڵدان ڕووه‌و ئاسمان! به‌ڵام دیاره ئه‌و
مه‌به‌سته سیاسیه‌ی كه‌وای له ئیداره‌ی باسه‌ڕه كردووه پێ به‌جه‌رگی
خۆیاندا بنێن و ئه‌م خه‌جاڵه‌تیه به‌سه‌رخۆیاندا بهێنن، ئه‌وه‌یه كه
ناسیونالیزمی كورد به‌گشتی و یه‌كێتی و پارتی به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا كه
ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌ی ناسیونالیستی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌ئاكامی چالاكی
سیاسی حیزبی ئێمه له‌ئاستی عێراق و به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوكدا كایه‌كه‌یان لێ
بشێوێت! یه‌كێتی و پارتی له‌كه‌ركوكدا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه سیمای كوردی
به‌سه‌ر شاركه‌دا بسه‌پێنن بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه به‌شێك له قه‌ڵه‌مڕه‌وی
ده‌سه‌ڵاتیان و ده‌ست به‌سه‌ر خێروبێراتهكهیدا بگرن. بایه‌خی ئابووری
نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك سه‌دان ئیبراهیم خه‌لیلی پێ ناگات! بڕیارنامه‌ی حیزب
ده‌رباره‌ی هه‌ویه‌ی ئینسانیی بۆ شاری كه‌ركوك جێی پێشوازی گه‌رمی
جه‌ماوه‌رێكی زۆری ئه‌م شاره و زۆر لایه‌نی سیاسی بوو وه هه‌یه. ئه‌مه‌یه
كه سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی سه‌خڵه‌ت كردووه و ناوبه‌ناو فیشه‌كێكی
چروك به عیزب و بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌وه ده‌نێن، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان
تفه‌نگچی باش په‌یدا نه‌بوو، ئیداره‌ی باسه‌ڕه ته‌قاندی!به‌ڵام
به‌سه‌روچاوی خۆیاندا ته‌قیه‌وه!!
|