|
چه‌ند سه‌رنجێك له سه‌ر پێڕاگه‌یاندنی«وه‌زاره‌تی داد»ی هه‌ولێر به نووسه‌ر: «حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن» ... س. چ هێرش |
|
ئه‌وڕۆ ڕێكه‌وتی 4ی مارسی 2004، له سایتی كوردستان نێت نامه‌یه‌كم(له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر) خوێنده‌وه كه بۆ نووسه‌ری دانیشتووی سوێد كاك حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن نووسراوه و، تێیدا نێوبراو وه‌ك (تۆمه‌تبار!) دوو مانگی وه‌خت بۆ دانراوه كه له دادگای هه‌ولێر ئاماده بێت. دوای ئه‌وه‌یكه چه‌ند جار نامه‌كه‌م خوێنده‌وه، به سه‌رسووڕمانه‌وه ئه‌و پرسیاره‌م له لا دروست بوو: بڵێی وابێ؟! چۆن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، وه‌ك لقێك له (وه‌زاڕه‌تی دادی هه‌رێمی كوردستان) نامه‌یه‌كی ئاوا لاواز و بێپێز و منداڵانه ده‌نووسێ ئه‌ویش بۆ نووسه‌رێك كه گوایه نێوی ئه‌ندامێكی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبێكی سیاسی دركاندووه كه جلوبه‌رگی (جه‌یشی شه‌عبی) ده‌به‌ر كردووه؟! له سه‌ره‌تاوه، پێویسته ئه‌وه بڵێم كه، نه خراپه‌ی كاك «د. عه‌بدوڵڵا ئاگرین»م ده‌وێ كه بۆی تێچێنم و، نه كاك «حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن»یش به خه‌تابار ده‌زانم كه له سه‌ری بكه‌مه‌وه و له جیاتیانی وه‌ڵام بده‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستی منه، ده‌ربڕینی چه‌ند سه‌رنجی ئه‌ده‌بی یه: ــ ئه‌گه‌ر نامه‌كه له‌لایه‌ن (دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر) یان به پێی نووسراوه‌ی د. ئاگرین كه ده‌ڵێ: «ئه‌و ده‌عوا ره‌سمیه‌ی به ژماره (195) ی 25|2|2004 كه له وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمارم كردبوو»، له ڕێگای كوردستان نێت بۆ تۆمه‌تبار (حمه سعید حسن) نووسرابێ، به‌ڕاستی جێی سه‌رسووڕمانه و، زیاتر وه‌ك گه‌پ و گاڵته دێته‌به‌رچاو تا نامه‌یه‌كی دادخوازانه‌ی ڕه‌سمی. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ دادگای لێكۆڵنه‌وه‌ی هه‌ولێر بڕیاری وا بدات ( كه هه‌قی بڕیاردانی نییه و ته‌نیا ده‌توانێ داوا بكا) ده‌بێ داواكه ئاراسته‌ی هاووڵاتیی خۆی بكرێ ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كه‌سی (تۆمه‌تبار!) واته كاك حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن هاووڵاتییه‌كی سوێدی یه. بێ له‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر (تۆمه‌تبار!) هاووڵاتیی قه‌بوڵ بكا، هاووڵاتیی كوردستان: سلێمانی و هه‌ولێر، یان عێراق؟ له‌وه‌ش سه‌یرتر و جێی سه‌رسووڕمانتر ئه‌وه‌یه كه نامه‌كه له ڕێگای كوردستان نێته‌وه ئاراسته‌ی (تۆمه‌تبار!) كراوه كه له ئه‌ساسدا نامه‌ی ئاوا ئه‌شێ ڕاسته‌وخۆ بۆ خودی كه‌سه‌كه بنووسرێ. ــ هه‌ر وه‌ك چۆن نامه‌كه‌ی پێشووی د. ئاگرین، ڕێكه‌وت و مێژووی نووسینی له سه‌ر نییه، ئه‌و پێڕاگه‌یاندنه‌ش مێژگی بۆ دیاری نه‌كراوه و، ڕێكه‌وتی 25|2|2004 ، هه‌ر ئه‌و مێژووه‌یه كه شكایه‌تكه‌ر له وه‌زاه‌تی دادی هه‌رێمی كوردستان تۆماری كردووه. ــ ئه‌گه‌ر (تۆمه‌تبار!) له ماوه‌ی ئه‌و دوومانگه‌ی كه له پێڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا بۆی دیاری كراوه حازر نه‌بوو خۆی به ده‌سته‌وه بدا، ئه‌ركی دادگای لێكۆڵینه‌ه‌ی هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی مافی شكایه‌تكه‌ری بێچاره‌ی زوڵملێكراوی جلی جه‌یشی شه‌عبی ده‌به‌ركراو پێشێل نه‌بێ، چییه؟! ــ ڕه‌نگه، ڕه‌نگ و ڕوخسساری نامه‌كه له به‌ر په‌له‌په‌ل و هه‌له‌هه‌ل ئاوا بزركاوه و هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی تێكه‌وتووه، نه‌كا (تۆمه‌تبار!) به زوویی خۆی بزركا و، كه‌س ده‌ستی پێ ڕانه‌گا! ــ ناوونیشانی نووسراوه‌كه‌ی كاك حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن «فایلڕه‌شێكی نێو سه‌ركردایه‌تی پارتی»یه ، نه‌ك (عه‌وڵا عه‌وڵا بێ بۆ لام). ــ وشه‌ی «تۆمه‌تبار» نادروسته و ده‌بوو له وشه‌ی «شكایه‌ت لێكراو» كه‌ڵك وه‌رگیرابا. ــ وشه‌ی «بڕیار» هه‌ڵه‌یه و ده‌بوو نووسرابا: داوا؛ چونكه بڕیار كاتێك ده‌درێ كه یان هه‌ر دوو لایه‌نه‌كان له دادگا حازر بن، یان خه‌تا و تاوانه‌كه له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی دادوه‌رییه‌وه سه‌لمێندرابێ. ــ نووسه‌ری نامه‌كه ئه‌وه‌نده تای ته‌رازووه‌كه‌ی بۆ لای دادخواز داشكاندووه‌ته‌وه كه له بیری چووه له ئاخری نامه‌كه‌دا نوخته دابنێ. له‌ویش خراپتر له سه‌رووی مۆری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، به وشه‌ی لاتینی (ئینگلیزی) نامه‌كه‌ی ئیمزاكردووه! ــ له باری ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییه‌وه گرینگتر له هه‌مووان ئه‌وه‌یه كه له‌بری مێژوو، مێژگ، تاریخ و ڕێكه‌وت نووسراوه: به‌روار. لێره‌دا به بیر نووسه‌ر یان نووسه‌رانی نامه‌كه‌ی وه‌زاڕه‌تی دادی هه‌رێمی كوردستانی ده‌هێنمه‌وه كه وشه‌ی «به‌روار» یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی ده‌كارهاتووه و پاشان كه زانیویه هه‌ڵه‌یه چیدی ده‌كاری نه‌هێناوه: «... وه‌كو ده‌بینن، ئه‌م ووشه بێ دایك و بابه، دایكی (جه‌هل و نه‌زانین) و باوكی (تعسبی كوێرانه)یه و خۆم له‌و ڕۆژه‌وه كه هه‌ستم پێكردووه، وازم له به‌كارهێنانی هێناوه و ئه‌م چیرۆكه‌شم بۆ گه‌لێ كه‌س گێڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا خه‌ڵك هه‌ن ده‌ست به‌رداری نه‌بون».1 به كورتی، هه‌روه‌ك ده‌زانین كوردستانی باشوور له باری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه له قۆناخێكی گه‌لێك ئاڵۆز و ئه‌سته‌مدایه و، به داخه‌وه وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر) له‌بری ئه‌وه‌یكه شوێن پێی ناحه‌زان، كۆنه به‌عسییه‌كان، تیرۆریستان و تاوانباران و هه‌ڕه‌شه‌لێكه‌رانی ژیان و مان و نه‌مانی هاووڵاتییانی كوردستان، به‌تایبه‌ت پلاندانه‌رانی كاره‌ساتی 1ی فێبرواری 2004ی شاری هه‌ولێر هه‌ڵگرێ، یان خه‌ریكی دادخوازی كاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی هێمنی و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان بێ، دێ نامه‌یه‌كی ئاوا لاواز و بێپێز و منداڵانه دژی نووسه‌رێكی هه‌قبێژ بڵاوده‌كاته‌وه، كه زیاتر وه‌ك گه‌پ و گاڵته ده‌چێ تا دادخوازی.
1ــ به نه‌قڵ له گۆفاری گزینگ، ژماره 35، ل 42.
|
||