. كۆبوونه وه ی ساڵانه ی پارتی سوسیال چه پی نۆروویژ ی به موسیكی كوردی كرایه وه ... عارف باوه جانی

2004-03- 07. ئۆسلۆ

 

 

Sosialistisk Venstreparti (SV(

پارتی سوسیال چه پی نۆرویژی هه موو ساڵێك كۆبوونه وه ی ساڵانه ی خۆی پێك دێنێ وله و كۆبوونه وه داكاروباری یه ك ساڵه ی پارته كه یان و پلانی بۆ كاری ساڵیداهاتوویان داده رێژن،

بۆ ماوه ی 2 ساڵه : له سه ره تای كردنه وه ی كۆبوونه وه یه كه یان بانگهێشتنی گرووپی موسیك و هه ڵپه ركێی كوردی ده كه ن،

گرووپی موسیكی كوردی ئه مڕۆ یه كشه مه 7، 03، 2004بۆ ماوه ی 20 خوله ك به گۆرانی خۆشی كوردی ساڵۆنی كوبوونه وه كه ی هه ژاند، شایانی باسه به ده م ئه و ئاهه نگه خۆشانه وه به شێك له به شدارانی كۆبوونه وه كه له جێگای خۆیان هاتنه ده رێ و ده ستیان كرد به هه ڵپه ركێ و كوردی و نۆرویژی، پاشان به چه پڵه لێدانێكی زۆر كۆتاییان به به شی هوونه ری هێنا،

له به شی باس كردن له سه ر كێشه ی وڵاتانی ده ره وه : نوێنه ری یه كێتی لاوانی پارتی سوسیال چه پ و ئه ندامی كۆمیته ی كوردستان كومپانیا باسی هه ل و مه رجی كوردستانی كرد و داوای له رێكخراوه كانی پارتی سوسیال چه پی نۆرویژی كرد له سه رتا

 سه ری وڵاته كه یان هاوكاری رێكخراوی كوردستان كومپانیا بكه ن له بواری مادیه وه، بۆ

ئه وه ی هه رساڵه و یارمه تی بۆ به شێكی كوردستان كۆكه نوه و هه روه ها باسی به رنامه ی سه ردانی ئه م ساڵیانی كرد كه ده چنه شاری سلێمانی بۆ یارمه تی دانی رێكخراوێكی ژنانی كوردستان،

رێكخراوی (كوردستان كومپانیا) له لایان یه كێتی لاوانی پارتی سوسیال چه پ دامه زراوه. له سالی 2003 و 2004 له زۆربه ی شاره كانی نۆرویژ سیمیناری جۆراو جۆریان له سه ر كوردستان پێكهێناو ه تا مانگی 6 ئه م ساڵ به رده وام ده بن.

له كاتی پشووی كۆبوونه وه كه، به شێكی زۆر باسی كێشه ی كورد و فه رهه نگی كوردیان هێنایه گۆرێ وده ست خۆشیان له گه لی كورد ده كرد كه سه ره ڕای ئه م هه موو كێشانه ی له لایان چوار ده وڵه تی داگیر كه ر به سه ریاندا هاتووه به ڵام توانیویانه فه رهه نگ و مێژووی خۆیان بپارێزن،