كوردستان ....  ساقی بارزانی

 

ئاسمان كۆرپه‌یێكی بوو

 ناوی نا عیسا;

 بۆ ڕزگاری چه‌وساوه‌كان.

ئاگردان مناڵێكی بوو;

 ناوی نا چرا،

 بۆ نووته‌كی تاریكستان.

ئه‌ڤین كۆرپه‌یێكی بوو;

 ناوی نا ئازادی

 بۆ كوێله‌كانی گشت جیهان.

زه‌ویش كچێكی شۆخ و نازداری بوو;

 بوو به‌ مه‌كۆی ئه‌ڤین و ئازادی چه‌وساوه‌كان

 ناوی نرا كوردستان !!

 

www.klawrojna.com

 

ڤیرجینیا - ئه‌مریكا