|
|||||||||
لة ثالَ داواي ئازادكردني (محمد غانم) ضةند ثرسيارصك ... ياسين فةقص سةعي
"محمد غانم" نووسه‌رێكی عه‌رەبی سورییه، هه‌رچییه‌ك بێت ئایدیا‌و بیروبۆچوونی، دۆستێكی ڕاسته‌قینه‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردە، هه‌رچییه‌ك بێت بهرههمو شێوازی ئه‌فراندنی، له پێناوی داكۆكیكردن له كێشه‌ی ڕەوای كورد له سوریادا، زیندانیكراوە. . كه‌چی نووسه‌رانی كورد، جگه له‌و ژمارە كه‌مه‌ی له ڕێی ئینته‌رنێته‌وە ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە دژی ڕژێمی سوریا‌و داوای ئازادكردنیان كردووە، ئیتر كۆی نووسه‌رانی كورد بێدەنگن، ئه‌مه‌ش دیارە قه‌دەری ئه‌و نووسه‌رە ههژارەیه كه دۆستی هه‌ژارترین كێشه‌ی دنیایه كه ئه‌ویش كێشه‌ی كوردە له سوریا، خۆ ئه‌گه‌ر دۆستی یه‌کێك له حیزبه گهورەكانی كورد یان عه‌رەب بوایه، یان به‌شانوباڵی سهركردەیهكدا ههڵیبدایه، یان عروبهخوازێكی عه‌تیق یان ئهمهریكایستێكی عهولهمهخواز بووایه، دڵنیام جێگه نهدەما نووسه‌رانی كورد نامه‌ی ناڕەزایی‌و داوانامه‌ی ئازادكردنی ئه‌و نووسهرەی تێدا بڵاونهكهنهوە. . "محمد غانم" نووسه‌رێكی عه‌رەبی سورییه، یه‌كێكه له بهرههڵستكارە سهربهخۆو دیموكراتخوازو نیشتمانپهروەرەكانی سوریا، دژی ڕژێمی به‌عس له سوریا‌و به‌عس له عێراق‌و كۆنه‌په‌رستان له هه‌ركوێیه‌كی دنیابن به‌رهه‌می بڵاوكردۆته‌وە. . دانیشتوی شاری "الرقه"یه له باكوری سوریا، پیشه‌ی مامۆستایه. هه‌ر له‌سه‌رەتای نووسینیهوە، چ له دەقه ئهدەبییهكانیداو چ له وتار‌و لێكۆڵینه‌وە ڕەخنهییهكانیدا، وەك نووسه‌رێكی پێشكهوتوخوازو عهلمانیو دیموكراتخواز ناسراوە. یه‌كێكه له دۆسته ڕاسته‌قینه‌كانی كێشه‌ی ڕەوای گه‌له‌كه‌مان، ئه‌م نووسه‌رە به ئاشكرا دژایه‌تی به‌عسییه‌كانی كردووەو له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئه‌و حیزبه‌ی ڕیسواكردووە كه دژی ئازادی‌و دیموكراتیهتو مافه‌كانی مرۆڤ بووە. . له پاش رووداوەكانی كوردستانی سوریا‌و قه‌تڵوعامی كوردەكان له‌لایه‌ن دەزگا داپڵۆسێنهرەكانی ڕژێمی سوریاوە، ئه‌م نووسه‌رە به چه‌ند وتارێك ناڕەزایی خۆی دەربڕیوەو له سایتی ــ دیالۆگی مۆدێرن «الحوار المتمدن www. rezgar. com »دا، به‌تایبه‌تی ئه‌و وتارەی كه ڕۆژی 18 ی مارت بڵاویكردەوە به ناونیشانی « انهم يذبحون الكرد. . . اللهم فاشهد انی قد بلغت »، له‌سه‌ر ئه‌م ووتارە ڕۆژی 22ی مارت، له ڕێگه‌ی نێوان خوێندنگه‌و ماڵه‌كه‌یدا له شاری الرقه، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به دەزگا سیخوڕیه‌كانی ڕژێمی سوریاوە، به شێوەیه‌كی مافیائاسا، دەستگیركراوەو بۆ شوێنێكی نادیار ڕاپێچكراوە، كه تا ئێستا نه‌زانراوە. . ڕۆژ دێ‌و دەڕواو محمد غانم له بن فشاری دەزگا سیخوڕیه‌كانی به‌عسی سوریدایهو نووسه‌رانی كوردیش سه‌رقاڵی كێشه بێتام‌و كۆمێدیهكانی نێوان نووسه‌رە جوێنفرۆشهكانو دكتۆرە سیاسیه‌كانن! محمد غانم له زیندانی دەزگای موخابه‌راتی سه‌ربازیی ڕژێمی سوریادا دەژی‌و وەك دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی كورد، شانیداوەتهبهر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه! نووسه‌رانی كوردیش بهدولا مهستو حه‌یرانن، له‌لایه‌ك مه‌ستی ئازادیی‌و تهباییو دیموكراتیه‌تی ناو ماڵی كوردن‌و له‌لایه‌كیترەوە مه‌ستی چیرۆكه كۆمێدیه نهێنیدركێنهكانی نێوان نووسه‌رە كۆنهسهربازو كۆنهسیاسیو كۆنهخوێندكارو كۆنهمامۆستاو كۆنهقینلهدڵو هه‌موو كۆنهكانیترن!! نایان په‌رژێ نامه‌یه‌كی ناڕەزایی له دژی ڕژێمی سوریا بنووسن، ئه‌وانه‌ی كوردستان له‌وانه‌یه خاترجهمبنو چیان بوێت بێسڵكردنهوە بتوانن بینووسن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دەرەوە له‌ترسی ئه‌منه بهرتیلخۆرەكانی قامیشلۆو ئه‌وانه‌ی سه‌ر ئاوەكهی دیجله له‌وانه‌یه نه‌وێرن ناڕەزایی به‌ناوی خۆیانه‌وە بڵاوبكهنهوە، ئاخر له‌مكاته‌دا گه‌ڕانه‌وە بۆ كوردستان پێویستترە نه‌ك داكۆكی له نووسه‌رێكی عه‌رەب! چونكه گه‌ڕانه‌وەی ئێستا بۆ معامه‌له‌ی خانهنشینیو زەویوەرگرتنو بازرگانیكردنو زۆرشتیترە كه ڕووی مه‌جلیسیان نییه. . ئێمه وەك خۆمان، له ئاستی دەستگیركردنی نووسه‌ر محمد غانمدا له‌لایه‌ن دەزگا سیخوڕیه‌كانی به‌عسی سورییهوە، به هۆی داكۆكیكردنیهوە له ئازادیی‌و دیموكراتیه‌ت له‌و وڵاته‌دا، ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕینو داوای هه‌رچی زووترە ئازادكردنی دەكه‌ین. . ** * * ** به‌لژیكا 30ی مارتی 2004 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بۆ زانیاری زیاتر ئه‌م وتارانه بخوێنه‌وە: |
|||||||||