|
سه‌ری نه‌وازش له ئاست ڕابوردویهكی پڕشكۆدا ... قه‌یوان سیوه‌یلی |
|
له پاش ئه‌وه‌ی كه باهۆزی دیموكراسی و شه‌ڕی به‌ره‌ی دیموكراتیخوازو به‌ره‌ی تیرۆر‌و ڕهشهكوژان گشت كونج‌و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌م دونیایه‌ی به‌تایبه‌تی نیشتیمانی خۆمانیشی گرتۆته‌وه و به‌رجه‌سته‌یه، پاش ئه‌وه‌ی له كوردوستانی داگیركراوماندا ڕۆژ له دوای ڕۆژ بابه‌تی وه‌ك مافی مرۆڤ، ئازادی بیروڕاده‌ربڕین له برهوسهندنو و موناقه‌شه‌كردن دایه. . . به‌داخه‌وه به‌ناڕه‌وا ئه‌وگشت چمكانه كه‌ڵكی نادوروستی لێوهردهگتردرێت و كه‌م كه‌م خه‌ریكه فه‌رهه‌نگێكی نوێی شه‌ڕه جنێو به ئه‌ده‌بیاتی كوردی زیاد ده‌كرێ. وا خه‌ریكه له‌م گۆڵمهزهدا ته‌ڕو وشك، جاش و باش له یه‌ك كوره‌ی كۆنه قیندا ده‌سوتێنرێن. خوێنه‌ر خه‌ریكه به‌ناڕه‌وا چهواشهدهكرێ. به خه‌مێكی زۆره وه له نێوان شه‌ڕی به‌ڕێزان د. عبدوڵا ئاگرین و مامۆستا حمهسهعیدحهسهن و زۆر له كه‌سانی دی كه ئاماژه بۆ ناوی چه‌ند خه‌ڵكانێكی فایل ڕه‌ش و سیخوڕی دوژمن، ئه‌وانه‌ی كه له به‌رگی پیرۆزی خاكی پێشمه‌رگایه‌تیدا دژ به خواستی گه‌ل و له سه‌ر ڕێچكه‌ی داگیركه‌ر بوون. . . . . . به‌داخه‌وه ناوی سه‌ركرده‌ی شه‌هید فتاح محمد ئه‌مین ئاغاش هاته ئاراوه. . . . گه‌لۆ ته‌نیا بۆ شایه‌تی نه‌وه‌كانی داهاتوو با بزانین ئایا شه‌هید فتاح كێیه؟ ئایا به‌واتای خودی شه‌هید ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه؟ شه‌هید فتاح خۆنه‌ویستی گه‌ل په‌رست بوو. دوا به‌رهه‌می فیداكردنی گیانی خۆی له پێناوی ئازادكردنی بستێكی خاكی كوردوستانی داگیركراو بوو. هیچ كات له تێكۆشان له پێناوی هێنانه‌دی ژیانێكی ئارام بۆ گه‌له‌كه‌ی درێغی نه‌كرد. له منداڵیه‌وه تا شه‌هید بوونی ژیانی خه‌بات و شۆڕشێك بوو. شه‌هید كاتێك منداڵه‌و له شاری سلێمانی ده‌رس ده‌خوێنێت. قوتابیه‌كی نمونه‌ی ئه‌ده‌بی كوردوستانی بوون له گشت كردار‌و ڕه‌فتاریدا به‌رجه‌سته بوو. كورد په‌رست بوو، هه‌روه‌ها ڕێزی گشت گه‌لانی تریشی دهگرتو فه‌رموویه‌تی له پشت سنوره‌كانی كوردوستانه‌وه گشت گه‌لانی دونیا دراوسێ و برامانن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر داگیرمان بكه‌ن، ئه‌وا وه‌ڵامی داگیركه‌ر هه‌ر له خه‌بات و خۆ فیداكردن له‌دژی دایه. خۆپشاندانی ته‌رمی مه‌لیك مه‌حموود و زیندانی كردنی له لایه‌ن ده‌ستگای داپڵۆسێنه‌ر، شاهیدی ئه‌م ڕاستیانه‌ن له‌و كاته‌دا. شه‌هید كه مامۆستا بوو هه‌رده‌م به قوتابیه‌كانی ده‌فه‌رموو، برای یه‌كتری و هاوكاری یه‌كتری بن. دوژمن تۆقێنه‌ری گه‌ل په‌رست بن، بخوێنن تا به هێزی باوه‌ڕ به‌رپه‌رچی داگیركه‌ران بده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها له وته به‌نرخه‌كانی : شۆڕشه‌كانی گه‌لانی دونیا بڕبڕه‌ی پشتیان خه‌ڵكی ڕوشنبیره، بۆیه پێمچاكه پێتان بڵێم ئێوه‌ی ڕۆشنبیریش بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌م كورده‌ن. زۆر له قوتابیه‌كانی له‌سنگه‌ری مامۆستادا پێش مامۆستای سه‌ركرده شه‌ربه‌تی شه‌هاده‌تیان له پێناوی گه‌لێكی ئازاد دا نۆشی. شه‌هید كه پێشمه‌رگه‌بوو، به هه‌ڤاڵ و هاوبیره‌كانی ده‌فه‌رموو. كاتێك من خۆم به پێشمه‌رگه‌ی كوردوستان ده‌زانم كه له پێناوی هێنانه‌دی به‌رهه‌می ئازادی‌دا گیانم فیدا كردبێت. كه‌واته پێشمه‌رگه بوون له‌لای فه‌رمانده‌ی سه‌ركرده به‌س له پله‌ی شه‌هید بوون دایه بۆ وڵات. زۆرن ئه‌و هه‌ڤاڵ و هاوبیرانه كه له یه‌ك سه‌نگه‌ردا پێش فه‌رمانده خۆیان به پله‌ی مه‌زنی پێشمه‌رگایه‌تی گه‌یاند. زۆر پله‌ی به‌رزی فه‌رمانده‌ی گرته‌ئه‌ستۆ به‌ڵام هیچ ساتێك پشت كورسیومێز، گه‌وره‌ی په‌له‌ی ئیداری، مامۆستای له ژیانی ساده‌ی نێو هه‌ڤاڵانی وشه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی پێشی پێشه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی وڵات دوور نه خسته‌وه. هیچ كات خۆی له هیچ كوردێكی نیشتیمان په‌روه‌ر به‌گه‌وره‌تر نه ده‌زانی. به ناو ئاغا بوو. به‌ڵام ئاغایه‌تی له ڕه‌چه‌ڵه‌كی بنه‌ماڵه‌كی زیادتر شتێ نه‌بوو كه شه‌هید شانازی پێوه بكات. هیچ كات له به‌رگی خاكی پێشمه‌رگایه‌تی زیادتر هیچ به‌رگێكی تری داگیركه‌رانی وڵاتی له به‌ر نه‌كرد. ڕۆژگار هاتو چوو ئه‌م فه‌رمانده‌یه له هیچ كه‌له‌به‌رێكی ئه‌م دونیایه خاوه‌نی یه‌ك بست زه‌وی و یه‌ك سامانی مادی نه بوو. له‌پاش نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن، زۆر بوون ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه بێ ئه‌مه‌ل ڕێچكه‌ی نادیاری هه‌نده‌ران و یان ملیان بۆ سیخوڕی به‌غدا شل كردوو به‌ره‌ی دژ به‌گه‌لیان هه‌ڵبژارد. به‌ڵام فه‌رمانده‌ی سه‌ركرده به‌شه‌و شۆفێری ته‌كسی ده‌گێڕا و كرێكاری له پله‌ی وه‌زیری داگیركه‌ران لا پیرۆزتر بوو، به‌ڕۆژیش دانیشجووی كۆلێژی زانستی ڕامیاریی دانیشگای تاران بوو. ته‌نانه‌ت له بێ ده‌رامه‌تیدا منداڵه‌كانی ده‌نێرێته‌وه بۆ لای برایه‌كی. چونكه ئه‌وان منداڵ بوون و تونای هه‌ڵگرتنی قورسایی بێ ده‌رامه‌تییان نه‌ده‌كرد وه‌كی شه‌هیدی سه‌ركرده. كه‌منداڵه كانیشی له‌گه‌ڵ گشت براو كه‌سوكاری له‌لایه‌ن داموده‌ستگای فاشسته‌وه له به‌هه‌شتی سیوه‌یله‌وه به‌زۆر ڕاگوێزی جه‌هه‌نده‌می پارێزگای ناسریه ده‌كرێن.
شه‌هید هه‌رده‌م كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیانی له‌گه‌ڵ گه‌لی ستهملێكراودا هه‌ڵبژاردوو نه‌ك پله‌ی وه‌زیری یاخود سیخوڕی بۆ داگیركه‌ر. ئه‌وساته كه ئاواره‌كان زۆر كه‌م ئه‌مه‌لیان به‌دواڕۆژی سه‌رفرازی وڵات و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی مابوو، هه‌ر شه‌هید فتاح بوو كه دڵنه‌وایی ئه‌وانی دهكردو داڵده‌ی گشت لێقه‌وماوه‌كان بوو. هه‌رده‌م به نامه ڕازاوه‌كانی هه‌ڤاڵانی نێو شار‌و ئۆردوگازۆرهملهییهكانی بۆ خه‌باتی نوێ و دان به‌خۆداگرتن هانده‌دا، چونكه باوه‌ڕی به‌تینی به ئاینده‌یه‌كی ڕوناك بۆ ئه‌م گه‌له خه‌باتكاره هه‌بوو. ده‌ینوسی ئه‌و ڕوژه زۆر نزیكه كه كوردوستان ئارام و بێ داگیركه‌ر بێ. بۆ هاوكاری ئاواره‌یه‌كی كوردی شاری بانه ته‌نانه‌ت ئه‌لقه‌ی په‌نجه‌ی خۆی ده‌فرۆشێ. ڕۆژگار هاتو چوو ئه‌م ڕۆشنبیره خاوه‌ن باوه‌ڕه كۆلێژی زانستی ڕامیاریی ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام په‌له‌یه‌تی كه ئاهه‌نگی ده‌رچوون له كوردوستانی ئازاد‌دا بگێڕێ. ڕۆژگار هاتو چوو ئه‌م ڕۆشنبیره خاوه‌نی هیج سه‌رمایه‌كی مادی نیه به‌ڵام كێوێكه له بڕوا‌و خه‌بات. ڕۆژگار هاتو چوو، تاك تاك له‌م په‌ڕو ئه‌وپه‌ڕی كوردوستان ده‌نگی شۆڕشی نوێ تازه ده‌بیسترا. هه‌ر فه‌رمانده بوو كه له ساڵی 1980 پاش 40 ساڵ ته‌مه‌نی پڕ شه‌هامه‌تی ومهردانهی بۆ سه‌لماندن و پڕاكتیزه‌كردنی وته‌كانی به‌ره‌و شاخ كشایه‌وه و هه‌ر له پێشی پێشه‌وه، هه‌ر به‌پێوه خۆی به پله‌ی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌به‌دی گه‌یاند. شه‌هید ته‌نانه‌ت گۆڕێكی هه‌ڵبه‌ستراوی دیاریكراویشی نییه. كێلی گۆڕه‌كه‌ی بستێك له خاكه‌وه به‌رزتر نیه. شه‌هیدی فه‌رمانده كاتێك له ساڵه‌كانی 60 دا له كوردوستانێكی ئارام ده‌دوا، كه ته‌نها له‌لایه‌ن كورده‌وه ده‌بێ حوكمی بكرێت، زۆر بوون ئه‌و مرۆڤانه‌ی، كه ئێستاكه لافی چووار پارچه‌یی لێده‌دن، كه وته‌كانی ئه‌ویان به خه‌یاڵ پڵاو ده‌نرخاند. نه‌خێر ئه‌و بۆ وڵاتێك خۆی فیداكرد كه ئێستا ئازاده، بۆ گه‌لێك خۆی به‌خت كرد كه هه‌رده‌م ده‌بێ سه‌رفراز بژی. ڕۆژگار هاتو چوو، ڕاپه‌ڕین كرا، ئاواته‌كانی شه‌هید هاتنه دی، پارچه‌یه‌كی كوردوستان ئازاد كرا. منێش هه‌ر به‌راورد ده‌كه‌م له نێوان جاش و باش، . . . زۆر به‌ناو به‌رپرسیارانی ئهمڕوكهمان دی ڕهفتاریانمان هه‌ڵسه‌نگاند. . . پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی فایل ڕه‌شه‌كانی كوردوستانمان دی، ئه‌وانه‌ی بێشه‌رمانه له به‌رگی خاكی كوردایه‌تیدا سیخوڕی ڕژێم و هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئاگری براكوژی بوون، پاش ئه‌وی ڕابووردوی شه‌هید فتاح یش سات له دوای سات له گه‌شه‌سه‌ندن دایه، ئه‌م ئه‌ستێره‌ی سیوه‌یله هیچ كات ئاوا نابێ، پاش ئه‌وه‌ی كه‌دڵنیام به‌ڵێ شه‌هید پێشمه‌رگه بوو، تكاتان لێده‌که‌م ته‌نها له به‌ر خاتری نه‌وه‌كانی داهاتوو، فایل ڕه‌شی جاش و مرۆڤی نیشتیمان په‌روه‌ری باش به یه‌ك پیت پێناسه مه‌كه‌ن. تكایه شه‌هیده‌كان شه‌هید مه‌كه‌نه‌وه. 06. 03. 04 ئه‌ڵمانیا، بۆخوم |
||