|
ئه‌رێ بارزانی له‌ژێر كام ئاڵایه‌دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات ؟ .... سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس | |
كێ هه‌یه به بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به قه‌د ئه‌و ئالایه باڵای نه‌كردبێ ، كێ هه‌یه بتوانێ ده‌ست خۆشانه له‌كارێكی وا پیرۆز نه‌كات ، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به‌ده‌ست پێشخه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان مایه‌ی ده‌ست خۆشانهو ستایشی هه‌موو كوردێكی كوردستانپه‌روه‌ری دڵسۆزه ، هه‌روه‌كوو چۆن هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌ی به‌عس له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه جێگای ناره‌زایی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستانه سته‌مدیده‌یه ، به‌ڕاستی ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته دژ به یه‌كه‌ی یه‌كێتیی و پارتی بۆ هه‌موو چاودێرێكی سیاسی جێگای سه‌رسوڕمانه ،چونكه هه‌ر دوێنی بوو ململانییه‌كی پێچه‌وانه له نێوان پارتی و یه‌كێتیی دا هه‌بوو ، پارتی و دروست فراكسێۆنی زه‌رد به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه جه‌ختیان له سه‌ر هه‌ڵدانی ئاڵاكه‌ی به‌عس ده‌كرده‌وه [به ئه‌ڵڵاهو ئهكبهڕهی ] دیكتاتۆرهكهشهوه و فراكسیۆنی سه‌وزیش له به‌رگریدا بوون بۆ ڕێگرتن له هێنانه ژووره‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌ی كهلهژێریدا نه‌ته‌وه‌یه‌ك به خه‌ڵك و خاك و خواوه زینده به چاڵ و ئه‌تك و جینۆساید ده‌كرا ، كه‌چی ئێستا هه‌مان شانۆ‌و هه‌مان ڕوداو وئه‌وه‌ی جیاوازه ڕۆڵی ئه‌كته‌ره‌كان پێچه‌وانه بۆته‌وه یان ده‌توانین بڵێین ئه‌كته‌ره‌كان ده‌وره‌كانی خۆیانیان ئاڵوگۆڕ كردووه . مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵكردن یا نه‌كردنی ئاڵای عێراق له‌لایه‌ن پارتی ، من وای ده‌بینم لا ئه‌مڕۆدا ته‌نها مانۆڕ‌و تاكتیك و جه‌نگی سیاسی ئه‌و پارته‌یه له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره سیاسیه‌كه‌یدا كه یه‌كێتییه نه‌ك ههلوستی نیشتمانی نه‌گۆڕ ، من لێره‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامه‌وێت به‌رگری له یه‌كێتیی بكه‌م كهئاڵاكهی به‌عسی له گه‌ڵ ئاڵای پیرۆزی كوردستان ههلكردووه ، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌وان سه‌ر ڕاستر بوون له‌گه‌ڵ جهماوهرهكهێ خۆیاندا چونكه ده‌یانزانی ده‌بی تاڵه‌بانی له ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا بهخۆشێ بێ یا به ناخۆشێ ده‌بێ یه‌ك مانگ فه‌رمانڕه‌وایی عیراق بكات له ژێر ئه‌م ئاڵایه‌دا ، هه‌ر وه‌كوو چۆن ئێستا بارزانی له ژێر هه‌مان ئاڵادا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ، لێره‌دا هه‌قه هه‌موومان له به‌ڕێز بارزانی و پارتی بپرسین ئه‌رێ بۆچی ڕازی بوون له‌ژێر هه‌مان ئاڵای به‌عسدا فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن ئه‌و ئاڵایه‌ی ئێوه له كوردستان توڕتان داوه ، ئه‌رێ به‌ڕاست ده‌كرێ ئاڵایه‌ك له‌كوردستان تووڕ بدرێ له به‌غداش سه‌رۆكایه‌تی له ژێر بكرێ ، به‌ریتانیا |
||