بانطةوازصك لة سايتي ثشدةرةوة

 

له‌ 24/4/1974 رژێمی فاشی به‌عسی زۆر بێبه‌زه‌یانه‌و‌ دوور له‌ هه‌موو به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی، به‌گه‌وره‌ترین چه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بۆردومانی شاری (قه‌ڵادزێ) له‌ باشووری كوردستان كرد، زیاتر له سه‌د مرۆڤی كوردی شه‌هید كردو به‌سه‌دانیش برینداربوون هه‌روه‌ها زیانێكی زۆرێش به‌ر خانووبه‌ری خه‌ڵكی كه‌وت.

 ئه‌مساڵ كه‌یادی 30 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ینه‌وه، خۆشبه‌ختانه‌ رژێمی فاشی روخاوه‌و زامی شه‌هیدانی (قه‌ڵادزێ) ش به‌ره‌و ساڕیژبوون ده‌چێت. هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه‌و بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌و یاده‌ سایتی (www. pshdar. com‌) له‌رۆژی 24/4/2004 ده‌كرێته‌وه، كه‌ سایتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و بێلایانه.

 بۆیه داوا له‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین به‌نووسین یان به‌گێرانه‌وه‌ی بیره‌وه‌‌ر‌ی له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی رژێم یان هه‌ربابه‌تێك كه‌په‌یوه‌ندی به‌ ده‌ڤه‌ری پشده‌ره‌وه هه‌بێت به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. به‌رێگای ئه‌م ئێمایله ده‌توانن نووسینه‌كانتان بنێرن بۆمان (info@pshdar. com) نه‌مرو سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ‌و گشت شه‌هیدانی كوردستانسایتی پشده‌ر

18ـــ4ـــ2004