|
ئصمة، خةلَك و ناسيوناليزمي كورد ... حةميد تةقوايي و: محةمةد غةفور |
|
له‌ژماره (11) ی''انترناسیونال''بڵاوكراوه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران ده‌وره‌ی دووه‌م وه‌رگیراوه‌و (محمدغفور) وه‌ری گێڕاوه ئاماده‌بوونی مجید حسینی و عبدالله دارابی له‌ناو مهریوانو پێشوازی گهرموپڕلهشۆڕوشهوقی خه‌ڵك لێیان، جارێكی دیكه‌ش به‌هه‌مووانی نیشاندایه‌وه كه‌حیزبی ئێمه له چ جێگاوڕێگاو نفوز‌و خۆشه‌ویستیه‌كی فراوان له ناو خه‌ڵكی كوردستاندا به‌هره‌مه‌نده. ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی به‌مجۆره له‌هه‌لومه‌رجێكدا كه‌هێشتا داروده‌سته‌ی سه‌ركوت‌و ئیستبدادی جمهوری ئیسلامی پانه، وبهتایبهتیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ڕژێم ئاماده‌بوونی ئێمه‌ی له‌شاردا چاودێری ئهكردوخۆی بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵمان ئاماده‌كردبوو، به‌بێ خۆشه‌ویستی جهماوهریو پشتیوانی‌و هاوكاری عه‌زیمی خه‌ڵك ئیمكانی نه‌بوو. ئه‌م واقعیه‌ته نه‌ك ته‌نها لاوازی‌و زه‌بوونی جمهوری ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر توانای لێكگرێدراوی خه‌ڵك‌و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری‌دا نیشان ئه‌دات، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا دووری‌و نه‌شازی ناسیونالیزمی كورد له‌گه‌ڵ ئامانج‌و خواسته سیاسی یه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا له‌كوردستانیشدا ئه‌خاته‌ڕوو، وه‌ئه‌مه‌ش خاڵێكی جێگائومێده. هێزه‌كانی ناسیونالیزمی كورد له‌حیزبی دیموكراته‌وه بگره هه‌تا نه‌ته‌وه‌په‌رسته ئیفراتییه تازهبهسهردهم گهیشتووهكانی، هه‌میشه هه‌وڵیانداوه وانیشانبدهن كه‌مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌کوردستاندا كێشه‌ی میللییه‌و مه‌یدانی سیاسه‌تی كوردستان بهتاپۆموڵكی موتڵه‌قی ناسیونالیستهكانه. ئێمه له‌به‌رامبه‌ردا هه‌میشه ئه‌م ڕاستییه‌مان دووپاتكردۆته‌وه كه‌مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵكی كوردستان مه‌سه‌له‌ی هه‌موو خه‌ڵكی ئێرانه، و ڕێگای ڕزگاریشیان یه‌كه. خه‌ڵك له‌ده‌ست دیكتاتۆری‌و نایه‌کسانی بێزارن‌و بهدهنگهاتوون، و ئازادی‌و یه‌كسانیان ئه‌وێت. كرێكاران، ژنان‌و لاوان له‌شاره‌كانی كوردستان، به‌وێنه‌ی ناوچه‌كانی تری ئێران، نایانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌ب به‌سه‌ر ژیانیاندا فه‌رمانڕه‌وابێت، كۆیله‌تی‌و ژێرده‌سته‌یی ژنان تحمل ناكهنو، مل ناده‌ن بهههژاریو بێبهشیو جیاوازی قووڵی نێوان ههژاریو سه‌روه‌ت، ئه‌یانه‌وێت سه‌رتاپای ئه‌م دهورودووكانه تێكبشكێنن. ناسیونالیزمی كورد نه‌ك هه‌ر هیچ نزیكایه‌تیه‌كی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌م خواستانهو مه‌یلی ڕادیكاڵو هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكدا، به‌ڵكو به‌ته‌واوی لهبهرامبهریاندایه. هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایی ئه‌حزابی ناسیونالیست له‌كوردستان، نه‌ک ههرلهئێران به‌ڵكو له‌عێراقیش، له‌گه‌ڵ مهزههبو مه‌سه‌له‌ی ژنان بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌م واقعیه‌ته به‌ته‌نها به‌سه. په‌یوه‌ندی ئه‌م هێزانه له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی‌و خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ دووی خوردادی مرحومیشدا (مه‌به‌ست باڵی خاته‌میه-و) ، به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست ڕۆشن‌و به‌رچاوه. وه‌هه‌ر به‌م هۆیانه‌وه‌یه كهناسیونالیزم هه‌رڕۆژه له‌نێو خه‌ڵكدا، به‌تایبه‌ت له‌نێو كرێكاران، لاوان‌و ژنانی كوردستاندا، ڕیسواترو دابڕاوتر ئه‌بێت. خه‌ڵكی كوردستان له‌یه‌کی ئایارهكانو هه‌شتی مارسهكاندا، له‌جه‌ژنی مرۆڤهبهفرینهی دیفاع لهمناڵانو پشتیوانی له‌ژناندا، ولهپاڵپشتیو پێشوازی گه‌رمیان لهڕابهرانو كادرانی حیزب، ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی ئازادی‌و یه‌کسانی كه‌وه‌ختێك له‌شاره‌کانی كوردستاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئاماده ئه‌بن، بۆ چه‌نده‌مینجار پشتههڵكردنیان لهناسیونالیزم ڕاگه‌یاندووه‌و نیشانیانداوه كهخواستو ئیراده‌ی ئه‌وان به‌ته‌واوی له‌خاڵی به‌رامبه‌ر وه دژبه ناسیونالیزمی كورددایه. هه‌ر كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان‌و ناڕهزایهتیو هه‌ڵچوونێك له‌شاره‌کانی كوردستاندا كه‌له‌دژی ده‌وڵه‌تی مهكهزی بهرپائهكرێت، هاوكات‌و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ خه‌باتی خه‌ڵك له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا، هێرشو په‌لامارێكی قودرهتمهندیشه بۆ سه‌ر ناسیونالیزمی كورد. ناسیونالیسته‌كان موده‌عی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی میللی‌و لابردنی سته‌می میللین، ئه‌مه به‌شكڵ حه‌وزه‌و مه‌ودای تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وانه، به‌ڵام هه‌رله‌م حهوزهیهداو له‌هه‌مانكاتدا ڕێگاچاره‌ی ڕادیكاڵو ڕۆشنی كۆمۆنیزمی كرێكارییه كه‌خواستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك نوێنه‌رایه‌تی ئه‌كات. ئێمه ڕامانگه‌یاندووه كهفیدرالیزمو حوكمیزاتی ته‌نها ته‌فره‌قه‌و درزی میللی قووڵتر ئه‌كاته‌وه. ڕێگاچاره‌ی ڕادیكاڵو ئینسانی بۆ سته‌می میللی، به‌هرمه‌ند بوونی خه‌ڵكی كوردستانه له‌ژیانێكی یه‌كسان وه‌كو هاووڵاتی خاوه‌ن مافی چوونیه‌ك له‌گه‌ڵ باقی خه‌ڵكی ئێران‌دا. ئێمه جیابوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕه‌سمی ئه‌ناسین هه‌ركاتێك خۆیان بیانه‌وێت، به‌ڵام له ههلو مه‌رجی ئێستادا كهڕزگاری خه‌ڵكی كوردستان له‌هاوشانی ته‌واوی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه لهههژاریو نایه‌كسانی‌و سه‌ركوت‌و ئیستبدادێك كهسهرتاسهری ئێرانی گرتۆته‌به‌ر ممكنهو له‌توانادایه، بانگه‌وازی جیابوونه‌وه ناكه‌ین. ئه‌مه قسه‌ی دڵی كرێكاران، لاوان‌و ژنانی كوردستانه. قسه‌یه‌ك كه‌خه‌ڵك له‌خه‌باتی هه‌ر ڕۆژهیانداو لهبڕیارنامهكانی یه‌كی ئایار‌و هه‌شتی مارسهكانیاندا چه‌ندین جار ڕایان گه‌یاندووه. خه‌ڵك ڕێگاچاره‌ی ناسیونالیستی قبووڵ ناكه‌ن، چونكه مانای واقعی ئه‌و ڕێگاچاره‌یه‌ی ئه‌وان، پێكه‌وه‌ژیان‌و درێژه‌دانه به‌سته‌می مهزههبیو سته‌م له‌سه‌ر ژنان‌و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی له‌ژێر سایه‌ی لابردنی سته‌می میللی‌دا. گرفتی هێزو حیزبه‌كانی ناسیونالیزمی كورد نه‌فره‌تی قووڵی خه‌ڵكه لهمهزههبو نامووسپهرستیو هه‌ڵاواردن دژی ژنان‌و ناوچهگهرێتیو قهومدۆستیو خاكپه‌رستی، كه‌به‌شی جیانه‌كراوه‌ی ناسیونالیزم بووه چلهكوردستانو چلهسهرانسهری جیهانداو هه‌یه. گرفتی ناسیونالیسته كورده‌كان ئه‌مه‌یه كه‌له سه‌رده‌می گڵۆباڵیزمو ئینتهرنێتو كۆمۆنیزمی كرێكاری‌دا، ئه‌یانه‌وێت وه‌كو قازیمحهمهد بكه‌ن. كۆمۆنیزمی كرێكاری‌و كرێكاران‌و ژنان‌و لاوانێك كه‌ژیانێكی ئازاد‌و ڕیفاهو یه‌كسان‌و مۆدێرنیان ئه‌وێت، له‌واقعدا هه‌ر ئه‌و گرفته‌یه كه ناسیونالیزمی فارسیش له‌سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا به هه‌ڵبڕینی ئاڵای سێڕهنگو یه‌كپارچه‌یی خاكهكهیلهگهڵی به‌ره‌وڕووه. سه‌رده‌می هه‌ردوو ناسیونالیزم به‌سه‌ر چووه. ئاماده‌بوونی ڕابه‌رانی حیزبی ئێمه ئه‌مڕۆ له مهریوانو سنه، و سبه‌ی لهتارانو ئهسفههانو عهببادان، ناسیونالیزمی فارس‌و كورد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گرفته‌كانیاندا له‌كۆمه‌ڵگا پاك ئه‌كه‌نه‌وه.
|
||