|
فةوجي 77ي عومةر ئاغاي سورضي و كاولكردني بارزان ... دةرسيم ديةطةيي |
|
سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی میدیا كاك ئاكۆ محه‌مه‌د له ژماره 160ی پێنچشه‌ممه‌ی 15. 4. 2004 دا، چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌نوسی له‌گه‌ڵ عومه‌ر ئاغای سورچی به‌ناو سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان ئه‌نجام داوه‌و ده‌رباره‌ی هه‌ردوو سه‌رده‌می خۆفرۆشێتی و شۆڕشگێڕێتی ئه‌و پیاوه پرسیاری زۆری ئاراسته‌كراوه. سه‌ره‌تا وه‌ڵامه‌كانی عومه‌ر ئاغا هه‌ر هه‌مووی وه‌ڵامی عهشایرانهو ساده‌ن و له وه‌ڵامی كه‌سێكی سه‌رۆكی پارتێك ناچێت و به‌زمانی ساڵانی 50 و 60ه‌كان وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و تا ئێستاش هه‌ر وا ده‌زانێ مه‌لیك ماوه‌و، گۆشت به هۆقهو كوتال به گه‌زو ته‌ماته‌و بامیه به عانه‌و چوكلێت به فلس ده‌فرۆشرێ، بۆیه ووشه‌ی فرسان له‌جیاتی جاش به‌كارده‌هێنێت و پێی شه‌رمیشه بڵێت جاش و خۆفرۆش بوویمه و خیانه‌تم له كورد‌و كوردستان كردوه. ده‌بێت عومه‌ر ئاغا نه‌زانێت كه ووشه‌ی فرسان ووشه‌یه‌كی كۆنه‌و له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی و سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی به‌كارهێنانی زۆرتر باوبوو و هه‌ر دوای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئه‌یلولی 1961 ووشه‌ی جاش شوێنی فرسانی گرته‌وه! عومه‌ر ئاغا دانبه‌وه‌دا ده‌نێت كه دروستبوونی پارتی پارێزگاران ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بووه نه‌وه‌ك جارێكی‌تر ئه‌و سهرهكجاش و كۆنه خۆفرۆشانه بچنه‌وه ناو ڕژێم، نه‌ك باوه‌ڕبوونیان به ڕه‌وایێتی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و خزمه‌تكردنی ویلایه‌تی موسڵ و كوردستان بوو بێت. ئه‌وه نیه ده‌ڵێت" ئه‌و حیزب تهشكیلكردنه بۆ ئه‌و ڕوئه‌سای عه‌شایرو سه‌رۆك فرسانانه شتێكی چاكبوو ڵۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش نه‌چنه‌وه وه‌گه‌ڵ حكومه‌تێ نه‌كه‌ونه‌وه‌و له حكومه‌تێ داببڕێن". عومه‌ر سورچی پێی وایه گه‌ر ئه‌و 309 سهرهكجاشهی كه ئه‌و باسی كردوون نه‌بونایه ڕاپه‌ڕینی شكۆداری ئاداری 1991 نه‌ده‌بوو. دیاره عومهو ئاغا له‌بیری چوویته‌وه كه هێزی كوردستانی وا هه‌بوو هه‌ر باوه‌ڕی به‌ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه نه‌بوو، كه‌چی ئێستا ئه‌وانیش وه‌كو ئاغای سورچی خۆیان كردوه به‌خاوه‌نی ڕاپه‌ڕین و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه. عومه‌ر ئاغا ئه‌وه‌ی له‌بیر چۆته‌وه كه بۆ نموونه له 11ی ئادار ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی شاری قه‌ڵاو مناره‌ی هه‌ولێر هه‌موو سهرهكجاش و فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه تایبه‌تیه‌كانی شار له‌ماڵ ده‌رنه‌چوون به‌رامبه‌ر به لێبووردنیان له‌و خیانه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌ڵ و نیشتیمان كردبوویان. گومانیشم له‌وه‌دا نیه كه له گشت كوردستان به‌م شێوه‌یه بوو، جگه له‌وانه‌ی كۆنه پێشمه‌رگه‌بون، ئه‌گینا به‌ده‌گمه‌ن سهرهكجاش یان فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه تایبه‌تیه‌كان هه‌بووه به‌شداری ڕاسته‌وخۆی ڕاپه‌ڕینیان كردبێ. دیاره عومه‌ر ئاغا بیری چۆته‌وه كه ڕقی پێرۆزی جه‌ماوه‌ر گه‌یشتبوه دوندو كاسه‌ی ئارامگرتنی كورد ده‌مێكبوو لێیدهڕژایهوهو شه‌پۆڵی تووڕه‌یی خه‌ڵكه‌كه ئه‌و 309 سهرهكجاشهشی توڕههڵدهدایه نێو سهرهنگوێلكی مێژوو گه‌ر وازیان له خیانه‌ت نههێنایهو ڕووبه‌ڕوی ئه‌و ئاپۆڕه‌یه‌ی هێزی تۆڵه ئه‌ستێن ببوونایهوه. عومه‌ر سورچی بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ پاكی خۆیی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌درێژه‌ی وهڵامێكیدا ده‌ڵێت" له زاخۆ تا سلێمانی با كه‌سێك هه‌بێ بێت بڵێ ڕۆژێك به‌قسه‌ی ئه‌و عایله سجن بوومه، یان فڵان ڕۆژ كه‌سێكیان كوشتووه یان به‌حكومه‌ت تهعهددایان لێكردوه. ئێمه نهتاڵانمان كردووه‌و نهگوندمان سووتاندووه‌و نهكهسمان كوشتووه". لێره‌دا ده‌مه‌وێت دوو نموونه بۆ عومه‌ر ئاغا بێنمه‌وه، به‌ڵام به‌نده له دانیماركم و هیوادارم نه‌یكات به‌نوكته هه‌روه‌كو كاك نه‌به‌ز كه‌ریم كێشكه‌یی و بڵێت" من گووتومه له زاخۆ تا سلێمانی ئه‌و له دانیماركه و نابێت". كاك نه‌به‌ز پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و دڵسۆزی ی. ن. ك بوو دوای گفتووگۆی یه‌كیه‌تی و ڕژێم له‌ساڵی 1985 ته‌سلیم به‌ڕژێم بووه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ویژدان و هه‌ڵوێستی خۆی نه‌فرۆشت. له مانگی 5 یان 6ی ساڵی 1986 گیراو تابهربوو له‌گه‌ڵ من و كاك جه‌مال مه‌ولود ئه‌حمه‌د له تاكژووری ژماره 2 له ئه‌منی هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه بووین. كاك نه‌به‌ز له ئه‌نجامی گێچه‌ڵی سیخوڕ‌و ئه‌من گیرابوو، ئه‌گینا مه‌سه‌له‌كه‌ی هی ئه‌وه نه‌بوو ئه‌وه‌نده بمێنێته‌وه. مولازم عه‌تا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شتی به كاك نه‌به‌ز گووتبوهوه، كاك نه‌به‌ز بێ ئاگایی خۆی نیشاندابوو. عه‌تا پێی گووتبوو "نكوڵی مه‌كه ده‌توانم شایه‌د بێنم، دوایی گه‌ر شایه‌دم هێنا چیت لێبكه‌م"؟ كاك نه‌به‌ز" گووتبوی گه‌ر ته‌نیا یه‌ك شایه‌دت هێنا له‌سێداره‌م بده". ماوه‌یه‌كی پێچوو مولازم عه‌تا دوو شایه‌دی به‌یه‌كجار هێنا یه‌كه‌میان كه‌بابچی و ئه‌ویتریان كۆنه پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی شیوعی و خه‌ڵكی دیبه‌گه بوو كه له 1984 خۆی ته‌سلیم كردبوه‌وه‌و نامه‌وێ ناوی هیچیان بێنم. دوای ئه‌و ڕووبهڕوكردنهوه عه‌تا به كاك نه‌به‌ز ده‌لێت " ئێستا چی ده‌لێی؟ ئه‌وه دوو شایه‌دم هێنا و له‌سه‌ر قسه‌ی خۆت هه‌قی خۆمه له‌سێداره‌ت بده‌م". كاك نه‌به‌ز له‌وه‌ڵامدا ده‌لێت "نه‌خێر، هه‌قی خۆت نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من گووتوومه گه‌ر یه‌ك شایه‌دت هێنا، كه‌چی ئێستا تۆ دووانت هێناوه. گه‌ر یه‌كێكت بهێنایه ئه‌وكاتی هه‌قی خۆتبوو". ئێستا ده‌بێت عومه‌ر ئاغا وه‌ڵامی چی بێت؟ بۆ ئه‌و كاسێته ڤیدیۆیه‌ی كهڵای به‌نده ده‌ستده‌كه‌وێت و گه‌ر نكوڵیش له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات، ئاماده‌م دانه‌یه‌ك له‌و كاسێته‌ی بۆ كۆپی بكه‌م و بۆی بنێرمه لای كاك ئاكۆی سه‌رنوسه‌ر، به‌ڵام عومه‌ر ئاغا توو ئه‌و غه‌وسه‌ی ماڵ له به‌غدایێ، گه‌ر تۆی تیا‌بوو، خۆتم بۆ ده‌ستنیشان بكه؟ كاسێته‌كه بریتیه له كاسێتێكی ئه‌رشیفی فه‌یله‌قی پێنج كه له‌كاتی كاولكردنی گوندی بارزان و ناوچه‌كه تۆماركراوه‌و كۆمه‌لێك سهرهكجاش و جاشێكی زۆر و له‌نێویاندا حوسێن ئاغای برای ناوبراو‌و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجی ئه‌وكات تالع ئه‌لدوری له‌ناو بارزانن له‌كاتی كاوڵكردنی كه‌عبه‌ی پارتی و به‌شێك له كورد، له‌وانه‌شه عومه‌ر سورچیشی تیابێت، به‌ڵام من ئه‌و ناناسم، بۆیه جارێ ناتوانم بلێم ئه‌وی تیایه یان نا! له‌و كاسێته‌دا باسی ئه‌و هێرش و په‌ڵاماره هاوبه‌شه‌ی سوپا‌و جاش ده‌كرێت كه‌له 10 و 11 ئابی 1987 دا كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی بارزان و ده‌وروبه‌رو بارزان به تی ئێن تی و شۆفه‌ڵ كاوڵدهكهن. هه‌روه‌ها كاسێته‌كه ڕوونی ده‌كاته‌وه كه هێرشی جاشه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر پێنج ڕه‌تڵ دابه‌شكراون:ڕه‌تڵی یه‌كه‌م: فه‌وجی 8 جه‌وهه‌ر هه‌ركی فه‌وجی 7 محه‌مه‌د كهلحی ڕێكانیڕهتڵی دووه‌م: فه‌وجی 1 له‌تیف زێباری فه‌وجی 23 عاسف زێباریڕهتڵی سێیه‌م: مه‌جموعه‌ی جاسم زێباریڕهتڵی چواره‌م: فه‌وجی 17 محه‌مه‌د سه‌لیم شوشیڕهتڵی پێنجه‌م: فه‌وجی 6 حوسێن سورچی فه‌وجی 77 عومه‌ر سورجی مه‌جموعه‌ی زه‌ید سورجینموونهی دووه‌میشیان جاشه‌كانی سورچی له‌كۆتایی ساڵی 1986 دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی ڕاكردووی یه‌كیه‌تی بۆ ناو ئاڵای شۆڕش له‌ڕێگا له‌نزیك گوندی سرێشمهو به‌ناوی شێخه‌و خه‌ڵكی گوندی كورتاندروی كه‌ندێناوه بوو گرت و دایانه ده‌ست ئه‌منی هه‌ولێرو دواتر ڕه‌وانه‌ی سێدارهكراو پاش چه‌ند مانگێك حوكمه‌كه‌ی بۆ گۆڕا به موئهبهدو له ئه‌بوغرێب لهگهڵمانبوو. گوومانیش له‌وه‌دا نییه كه جاشی ئاسایی ناتوانێ بێ سهرهكجاش كه‌سێك بگرێت و بیداته ده‌ست ئه‌من یان ئیستیخبارات. ده‌بێت عومه‌ر ئاغا كاكه شێخه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و 60 كه‌سه دانه‌نابێ كه به‌قسه‌ی خۆی له ئیعدام ڕزگاری كردوون؟ كه گومانم له‌وه‌دا نیه گه‌ر خۆی نه‌بێت ئه‌وه یه‌كێك له براكانی یان خانه‌واده‌كه‌ی كاكه شێخه‌یان فرۆشت به به‌عس. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه له ئاغای سورچی بپرسم: ئایا چوونی فهوجهكهت بۆ بارزان بۆ ئه‌وه بووه كه بازران موحافه‌زه بكه‌ی؟ یان ئاڵای كوردستان له بارزان به‌رزكه‌یته‌وه؟ چونكه به‌قسه‌ی خۆتبێ تۆ یه‌كه‌م كه‌س بوویته له‌نێو كوردان كه ئاڵای كوردستانت به‌رز كردبێته‌وه! یاخود بارزانتان ئه‌نفالكرد؟؟. ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی 25. 4. 2004 یه‌كشه‌ممه دانیمارك
|
||