www.kurdistannet.org

رِؤحصكي جوانويست .... رِزطار شصخاني

rizgaro@yahoo.se

 

نۆهـەتو 4 ساڵ لـەمـەوبـەر، دەروازەی ئـەم گۆڕستانـە ئاوەڵاكرا.

درەختـەكان چوارساڵـەبوون كـە تۆ : لـەناو تابووتێكی سپیدا،

رەنگ خۆڵـەمێشی ، جـەستـە سڕ

لـەسـەر پشتی شـەق شـەقی عـەرەبانـەی ئـەسپێكی لـەسـەرخۆڕۆدا ، هاتییـە ژوورەوە.

ئێستاش كـەللـەت لـەناو لـەپمدایـەو لـەولاوەش

دەست و پێ و بڕبڕەی پشتت دەبینم : چـەند قـەڵـەمێكی شكاو ،

كۆمـەڵێك شمشاڵی ژەنگ گرتوو ،

دووسێ گـەڵاو چـەند چیلكـەیـەكی رزیوە.

تێناگـەم ! بۆ لـەم پـەسێوەدا خۆت وا گرمۆڵــە كردووە،

نـە با دەتگرێتـەوە و نـە زریانیش هـەڵتدەگرێ؟

_ بـەم گـەڵایـە چاوم بسڕەو گوێم لێبگرە .

لـەم ماڵـەدا ، لـەم تـەنیاییـە ئـەبـەدییـەدا

حـەزدەكـەم پـەنجـەرەم روو لـەدەریا بێ

منیش وەك ئێوە حـەزدەكـەم ، ئاهـەنگی سـەركـەنارو

( بسبڕلێی _ پێڕشكێی ) ، ببوورە ، پێشبڕكێی كـەشتی چارۆكـەدار ببینم .

دەبینی ، ددانـەكانم كـەوتوون و هـەموو وشـەیـەكم پێناوترێ !

نۆهـەت ساڵـە قسـەم نـەكردووە ، ئاسمانم نـەبینیوە ، كـەسم ماچ نـەكردووە.

نۆهـەت ساڵـە گوێم لـەمۆسیقا نـەبووە _ جارجارنـەبێ

زۆر بـەكزی گوێم لـەزەنگی ئـەم كڵێسـەیـە دەبێ .

لـەشـەوی زەوی تاریكترە تاریكستانی ئێرە .

ئێوە لـەبـەر رۆشنایی خۆرومانگ ، ئـەستێرەو چرادا رێدەكـەن

منیش كـەللـەسـەرێكی بێجوولـەی ددان كـەوتووم .

لـەدەست و پێ و بڕبڕەی پشتم دەترسم .

دەترسم لـەم تـەنیاییـە یاخی ببن و جێمبهێڵن .

تـەنیا چی بكـەم !؟

خۆ من گـەڵای سـەر پشتی رووبار نیم

هـەست بـەئازاری خۆم نـەكـەم .

من جـەستـەی رۆحێكی جوانویست و مێژووی خۆمم .

بـەهـەرزەكاری ،  لـەدارستانی دەم رووباری گوندەكـەمان خۆم دەشاردەوە

تـەماشای كچی سـەرئاوم دەكرد .

رووت رووت بوون ، وەك دەنكـە هـەنار ،

ئاسكانـە لـەسـەر تاشـەبـەرد خۆیان هـەڵدەداو

وەك پـەلكـەزێڕینـەش دەچـەمانـەوە .

دەمدیت بێ ئاوێنـە قژیان شانـەدەكرد .

ئێوارەش دەچووم بۆنی بـەردەكـەو تاڵـەمووی كـەوتووی ئـەوانم دەكرد .

ئێستاش ئارەزووی دیمـەنی وادەكـەم ،

ئێستاش حـەزدەكـەم ، دواپێكی بووتڵێك لـەگـەڵ كچێكی جواندا هـەڵبدەم .

1992 ستۆكهۆلم