سنووري سوور ببةزصنة و داواي ئازادي بؤ خؤت بكة با  دؤ و دؤشاو تصكةلَ نةكةم .... خالَة حةمة

 

 

 ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشكرایه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، پارچه‌ پارچه‌ بوونی خاكه‌كه‌ی و نه‌گریسی دوژمنه‌كانیه‌تی، له‌شێته‌وه‌ تاژیر، له‌مناڵه‌وه‌ تا پیر ئه‌توانێ ده‌سنیشانیان بكات و سكاڵایان له‌ده‌ست به‌رزبكاته‌وه. . . . . ‌. . بنه‌ماڵه‌یه‌كیش نه‌ماوه‌ له‌م نه‌ته‌وه‌ سته‌مدیده‌یه‌دا كه‌ داغانیان نه‌كربێت و له‌ماڵ و له‌گیان و له‌ جه‌سته‌ش‌ سكاتیان لێ نه‌سه‌ندبێت. . .

به‌ئاره‌زووی دڵه‌ی پڕ له‌قینیان نه‌وه‌كانیان بردوون ‌و له‌سێداره‌ره‌یان داون و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ته‌رمی پیرۆزیانا گرتووه‌، گۆڕستانه‌كانی (موسڵ) شاده‌ی ئه‌وكاره‌ نامروڤانه‌یه‌ی دوژمنه‌كانمانه كه‌ دڵنیام له‌ پارچه‌كانی تری كوردستانی گه‌وره‌شدا ئه‌و كاره‌ به‌رجه‌سته‌ كراوه‌و ده‌شكرێت. به‌هێزو بازوی ئێمه‌‌ شه‌ڕی یه‌كتریان ساز كردووه‌ بۆ به‌ ده‌ستهێنانی به‌رژ‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و، هه‌‌رجاره‌ش‌ به‌ره‌یه‌كیان سه‌ركه‌وتووبوون كوردیش له‌نه‌گبه‌تی و ماڵوێرانی به‌ولاوه‌ هیچی تری به‌رنه‌كه‌وتووه‌. .

كه‌واته‌ د‌ه‌كرێ بڵێین نه‌ك خوێنده‌واری كورد به‌ڵكوو نه‌خوێنده‌واریش كوردیش بۆی ڕوون بۆته‌وه‌ كه ‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی چییه‌ ؟ بۆی ڕوون بۆته‌و ئه‌زانێ كه ‌چۆن له‌ ‌پشتی په‌رده‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانه‌وه ده‌ستڕه‌ش و دڵڕه‌ش‌ و ده‌روون ڕه‌شه‌كانی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی قومارێكی گه‌وره‌ گران له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و ماندووی ئه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌زانێت

كامه‌ گێله‌پیاو داسی دروێنه‌ی به‌ری ڕه‌نج وخه‌باتی دروێنه‌ ئه‌كات و كام گه‌ردن كڵوفتیش وه‌ك مۆته‌كه‌ سوار شان و كۆڵیان بووه‌و لێیان نابێته‌وه‌و كام ملهوڕه‌ش هه‌ر چه‌ندساڵ جارێك ڕیسه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه‌‌ به‌خوری و سه‌رله‌نوێش به‌ خۆیانی ده‌ڕێسێته‌وه‌، یاخود بایده‌داته‌‌وه‌. . . .

به‌ڵێ ئازیزانم كورد ئه‌و تاوانانه‌و هه‌زاران كاری ناڕه‌وایتر ئه‌زانێت به‌ڵام چاوه‌ڕوانی چی ئه‌كات ؟ له‌ كاتێكدا هه‌‌موو هه‌له‌كان له ‌باره‌و، بواری ئه‌وه‌ش ڕه‌خساوه‌ كه‌ كورد داوای سه‌ربه‌‌خۆیی خۆی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بكات. .

من نازانم كورد چاوه‌ڕوانی چ ماڵوێرانیه‌كی تر ده‌كات؟ چاوه‌ڕوانی چ (سه‌دام) ێكی ترده‌كات

خاكی به‌ توره‌كه‌ ببێژێت و سه‌رو ماڵیشی (ئه‌نفال) بكات؟ له‌ كاتێكدا مێژوو هه‌زاران قۆناغ

بۆ دواوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی خۆڕاوه‌شاندنێكی كورد ده‌كات كه‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ تۆمار بكات و ئاڵاكه‌ی به‌رز بكاته‌وه‌. .

له‌و بێده‌‌نگیه‌وه ڕویی ده‌مم له‌هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌كه‌م‌ به‌ گه‌وره ‌و بچوكیه‌وه‌ له‌ژن و پیاو له‌كچ و كوڕو به‌ ده‌نگی به‌رز ئه‌ڵێم :

ئه‌م ووتاره‌ دوا ووتاره‌ به‌نه‌رمی و له‌سه‌رخۆ له‌دیوانتانا گفتوگۆی بكه‌م، دواهه‌‌مین ووتاره‌ ده‌ست بپارێزم له‌مرۆڤی خه‌واڵوی نه‌ته‌وه‌كه‌م، له‌بێخه‌مان و له‌خشته‌چووه‌كان كه‌ مرخیان له‌عێراقێكی نوێ خۆشكردوه‌، له‌بێده‌نگی وكپی و سڕی خواپه‌رسته‌كانی كورد بۆ ده‌وڵه‌تێكی كوردی، له ڕۆشنبیران كه‌ بێده‌نگن و پێشبینی سبه‌ینێ ناكه‌ن، له هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار كه‌ هونه‌ره‌كه‌یان به‌ ره‌نگه‌ بێده‌نگه‌كان سواغ داوه‌و ئه‌م تابلۆ ژه‌نگداره‌ گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مڕۆی كورد نابینن. . له‌ ده‌نگ خۆشه‌كان كه‌ دولار له‌ قوڕگیان گیراوه‌و سرووده ئازادیه‌كانیان له‌ یاد كردووه‌و ‌ته‌نها شایی گه‌رم ئه‌كه‌ن. له‌‌خوێنده‌واران كه‌ڕاناپه‌ڕن و دارووبه‌ردی كوردستان به‌باناكه‌ن، له‌ بازرگانه‌كان كه‌ قوڕوقه‌پیان كردوه‌و چاوه‌ڕوانی گۆڕانی ڕۆژگار ئه‌كه‌ن كه‌ پارویه‌كی چه‌وریان ده‌رخوارد بدات، له‌چه‌كداری كورد كه‌تا ئه‌مرۆش پاسه‌وان وحه‌سحه‌سی ماڵ و خه‌زێنه‌ی گێله‌پیاوانه و پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌فاكه‌ی جارانیان له‌یادچووه‌. له‌هه‌موو كۆڕو كۆمه‌ڵ و گرۆپێكی سیاسی كه‌چاره‌نووسی كورد به‌عێراقه‌وه‌ گرێ بدات و ئه‌م هه‌له‌ی ئه‌مڕۆ‌‌ نه‌قۆزێته‌وه‌، چه‌نده‌ گه‌وره‌و چه‌نده‌ بچوك بێ. . ‌

له‌ هه‌موو ماڵێكی كورد. . له‌ ژینگه‌ی كورد. . له ‌شه‌قامی كورد. . له‌ ئاته‌شگای كورد. . له‌

مزگه‌وتی كورد. . له‌كنیسه‌ی كورد. . له‌ده‌رو ژووری كورد. .

دواجاریش له‌خۆم یاخی ئه‌بم و ئاگر له‌سه‌ر پشتی‌ (30) حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئه‌كه‌مه‌وه‌ كه‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت و سوپای عیراقه‌و بێ خواستی خۆم دێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌م و ئه‌بنه‌وه‌ به‌جه‌للادم. . !!

به‌ هیوام ئه‌و جه‌نگه‌ له‌ نێوانماندا روو نه‌دات و داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كورد بكه‌یت و له‌وعێراقه‌ جیابیته‌وه كه‌ زووربه‌ی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی دانت لێده‌كرۆژن و به‌ (كافر) له‌ قه‌ڵه‌مت ئه‌ده‌ن و (سزای (كافر) بونیش لای ئه‌وان كوشتن و وێرانكارییه‌) .

سوێند به‌ دوا دڵۆپی خوینی شه‌هیدانیش تۆ (كافر) كه‌یت و ئه‌و چاره‌نووسه‌ خوێناوی و ڕه‌شه‌ش چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌كات و ئه‌نفالی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مینیش به‌ ڕێوه‌ ده‌بێت. .

*ده‌نگ هه‌ڵبڕه‌ تا سبه‌ینێ تۆپه‌ڵێ مامیلانیان له‌ قوڕگت نه‌ئاخنیوه‌. .

*چاو بكه‌ره‌وه‌ تا سبه‌ینێ كۆڵه‌وژی سووره‌وه‌بوی ڕقیان نه‌كه‌ن‌ به‌چاوتا. .

*راپه‌ڕه‌ تا سبه‌ینێ چوار مێخه‌یان نه‌كێشاوی و سه‌ره‌وه‌ریان لێ وه‌رنه‌گرتویته‌وه‌. .

*سه‌ربه‌خۆیی كوردستانت به‌ده‌‌ست بهێنه‌‌ با شه‌هیدان لێت ڕازی بن و له‌گۆڕه‌كانیانا ئاسووده‌بن و ئه‌و شه‌ڕه‌ش له‌ كۆڵ من بكه‌ره‌وه‌ با (دۆو دۆشاو تێكه‌ڵ نه‌كه‌م) !!!!!. . . خاڵه‌ حه‌مه‌/دانمارك24/4/2004 xale@pc. dk