طةر دةستةكان يةكتري نةشكصنن كةس ناتواني بستؤكةيةك لة كوردستان بكاتةوة ... خالَة حةمة

 

ئێمه‌ی كورد هێنده‌ تینوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیین هه‌رهێزێ هه‌‌رلایه‌نێ به ‌باڵایدا گۆرانیه‌ک بڵێ له‌خۆشبڕوایی وكه‌مته‌رخه‌میمان وائه‌زانین كه‌پشت و په‌نای ئێمه‌ن ‌و له‌به‌رژه‌وه‌نی ئێمه‌دا خه‌بات ئه‌كه‌ن وه‌ها ئه‌بینه‌دۆستیان یادڵسۆزیان‌ كه‌ به‌چاوێكی سووك و نۆكه‌رێكی زۆر ملكه‌چ سه‌یرمان بكه‌ن و سه‌نگمان بۆدانه‌نێن وه‌ك ئه‌مڕۆ كه‌ ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌ڕاشكاوی ئه‌یه‌وێ به‌شێ له‌ كوردستان بكاته‌وه‌و به‌كوردی ڕه‌وا نه‌بینێ له‌كاتێكدا كه‌له‌كورد زیاتر دۆستێكی نه‌ماوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا. . وه‌ك‌ ئه‌وجه‌نڕاڵه‌ شه‌ڕخۆشكه‌ره‌ له‌خۆباییه‌ی‌ له‌كه‌ركوكدا

 ‌ئه‌ڵێ :ـ

كه‌ركوك به‌شێك نییه‌ له‌كوردستان، به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌ركوك كوردستان نییه. . . یاخود زۆر بێشرمانه‌ ئاڵاكه‌یان داگرتین و سه‌روه‌رییان له ‌ژێر پێ ناین و نه‌یارانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ سته‌مدیده‌یه‌ی كوردیش ده‌ستخۆشكه‌رییان لێكردن. .

ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ ئه‌ودوو ده‌وڵه‌ته‌ی كه‌خۆیان سه‌پاندوه‌ به‌‌سه‌رئێمه‌ی كورداو خۆیان به‌ گه‌وره‌ی كورد له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و كه‌سیشیان گه‌وره‌نین !! وه‌‌ك مێشێ میوانیان نه‌بێ گوێی خۆیان لێ كه‌ڕ كردوو ده‌نگیان نه‌كرد. . شه‌قامه‌كانی شاری كه‌ركوكیش نه‌شێواو پڕ نه‌بوو له‌ ناڕه‌زایی و خۆڕاپسكانێ له‌وكرداره‌ دژبه‌‌كوردانه تاجارێكی دیكه‌ نه‌ئه‌وفه‌رمانده‌ره‌و‌نه‌ئاغاكه‌ی شه‌كری وه‌ها نه‌شكێنن. . (رفیق حیزب) یه‌كانی (سه‌دام) یش خانوبه‌ره‌و ماڵه‌كان بده‌نه‌وه‌ به‌و كوردانه‌ی له‌ژێر ده‌واردا ئه‌ژین چاوه‌ڕوانی هه‌‌ڵهاتنی ڕۆژێكی نوێ ئه‌كه‌ن. .

‌به‌ڵام ئه‌مڕۆ ڕۆژی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌و چاوبه‌ست له‌ مرۆڤ بكرێت و له‌ژێر په‌رده‌كانه‌وه‌ پیلانی له‌ناوچوونی بۆدابڕێژن و پێنه‌زانێت، ئه‌مڕۆ ئه‌وڕۆژه‌ نییه‌ كه‌دوژمن ئاواتیپێده‌خواست وكورد له‌ده‌ستی هه‌‌ڵده‌هات و به‌لووتكه‌ی شاخه‌كانیه‌وه‌ گیری ئه‌خواردو كێشه‌كه‌شی ژێربه‌ژێر له‌بارئه‌برا. .

ئه‌مرۆ ڕۆژێكه‌ كورد ئاغای هه‌بێت یاخود نه‌یبێت ڕه‌وشی دیاره‌ كه‌داوای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌كات و ڕازی نابێت جارێكی دیكه‌ بكه‌وێته‌وه‌ ژێرده‌ستی ڕژێمی بێگانه‌وه‌ كه‌لێی به‌شكه‌و ناتوانێ له‌ته‌كیابژی. .

ئه‌مڕۆ ڕۆژێكه‌ كورد (حیزب) ی هه‌بێت یاخود نه‌یبێت ناوی واله‌ناوانداو قورسایی هه‌یه‌ له‌سه‌ر نیشتمانی خۆیی و سیاسه‌تی رۆژانه‌ی دنیادا كه‌ ئاشكرای كردووه‌ به‌بێ ئازادی كوردستان ناوچه‌كه‌ ئارام نابێت وئاشتی و برایه‌تی نه‌ته‌وه‌كان به‌رپانابێت. .

بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و ده‌وڵه‌تانی دنیاشمان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌توانین ده‌وڵه‌ت به‌رێوه‌به‌رین ونیشتمانی خۆمان بپارێزین وباری لاسه‌نگی سیاسه‌تیش ڕاستبكه‌ینه‌وه‌. . ئارامی له‌ نیشتمانی عیراقی دراوسێماندا بپارێزین ناو بژیكه‌ری هه‌مووجۆره‌ ناكۆكیانبین. . به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ هه‌ر ساته‌ناساتێ (به‌ڕێز مام جه‌لاڵ) و (كاك مه‌سعود بارزانی) ئه‌و هۆزانه‌ی عه‌ره‌ب ئاشت ده‌كه‌نه‌وه كه‌ دوژمایه‌تیان له‌ته‌ك یه‌كتردا هه‌یه‌و ده‌ستیان له‌ خوێنی یه‌كتردایه‌ له‌كاتێكدا خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناكۆكن‌ و هه‌موو كوردیش داوای ئاشتبونه‌وه‌و یه‌كگرتنی خۆیان ئه‌كات !!!

به‌ڵام با هه‌موو دنیا به‌نه‌ته‌وه‌كان و ڕژێمه‌كانیاوه‌ گوێی له‌ده‌نگی ئێمه‌ی كورد بێت و بزانن كه‌هه‌رگیزاوهه‌‌رگیز ڕازی نابین جارێكیتر كویله ببینه‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌مان ببێته‌وه‌ به‌زیندان و نه‌وه‌كانی داهاتوومان په‌تی سێداره‌ گه‌ردنیان ماچكات. . ڕابوردوشمان شاده‌یه‌كه‌ بۆ هه‌‌موو رووداوێكی دڵته‌زین كه‌ڕویدابێت و ماڵی وێرانیكردبین. . وه‌ك كوشتن و ڕاونان، كیمیایی باران و ئه‌نفال بۆ ساڵه‌های ساڵ و كۆتایی نه‌هاتنی نه‌هامه‌تیه‌كانی كورد له‌ نیشتمان خۆیدا. .

به‌ هیواشم سه‌ده‌ی بیستویه‌ك كورد یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هێزبێت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ ‌ئامێز بگرێت و ئاڵاكه‌مان شان به ‌شانی ئاڵای ڕه‌نگاوڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی دنیا له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا بشه‌كێته‌وه‌و كۆتایی به كۆلۆنیكردنی ئه‌م نیشتمانه‌ پیرۆزه‌مان بێت كه‌ بۆ یه‌كه‌مینجار خودای تاك و ته‌نهای تیاناسراوه‌و (ڕامانی پاک، گفتاری پاك، كرداری پاك) ‌ی تیاپه‌یڕه‌و كراوه‌. . . . . . . . . . . . . . . .

‌‌ /23/5/2004 xale@pc.dk

‌ ‌