كات طرينط نية ئصمة هةر دةمصك بؤمان رِصك بكةوصت سةرت دةبرِين. . . . ئاكؤ زادة

به ناوی خودای گه‌ورە

دوای ئه‌وەی كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ووڵات ئه‌و مه‌قاله‌ی تۆمان خوێندەوەكه‌ زۆر به بێ منه‌تی ئیمه‌یله‌كت تیادا نوسیبو پێمان سه‌یربوو چونكه‌ زۆر به غیرەت به‌رامبه‌ر ئیسلامی پیرۆز قسه‌ی ناشیرینت كردوە بۆیه به‌رنامه‌مان بۆ كچێكی كافری مولحیدەی پیسی ناشیرینی خوێن تاڵ داناوە به‌ سه‌ر بڕینی تۆ بۆیه‌ كات گرینگ نیه ئێمه هه‌ر دەمێك بۆمان ڕێك بكه‌وێت سه‌رت دەبڕین چونكه‌ تۆ كافرێكی حاقیدی بۆیه زۆری نه‌ماوە كه‌وا ماڵ ئاوای بكه‌یت له‌م دونیایه به‌ڵام ته‌نها ئه‌وەت له‌پێشه ئه‌گه‌ر په‌شیمان بیته‌وە له‌هه‌مان جه‌ریدەدا بڵێی كه‌ نه‌مزانی جارێكی تر وا قسه ناكه‌م ئینجا وازت لێ دەهێنین ئه‌ویش په‌یوەندی بكه‌ی به‌و ئیمه‌یله‌ (. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .) چونكه‌ خودای گه‌ورە دەفه‌رموێ (فقاتلوا ءامه الكفر)

ئه‌مه‌ دەقی ئه‌و هه‌ڕەشه‌نامه‌‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌س، گروپ، یان تاقمێكی نه‌ناسراوەوە نێردراوە بۆ ژنه نوسه‌رو ڕوناكبیری به‌تواناو بوێری كورد خاتوو (ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح) كه‌ گۆیا له‌ وتارێكدا سوكایه‌تی به ‌ئیسلام یان ئیسلامیه‌كان كردووە ! بۆیه‌ فتوای سه‌ربڕینی دراوەو زوو یان درەنگ دەبێت سه‌ری ببڕن !!!!! ئیماكانه ئه‌م هه‌ڕەشانه‌ زۆر كه‌س‌ بیستبێتی‌و زۆر كه‌سیش به‌ئێمایل‌و پۆست‌و له‌ڕێگای ترەوە ئه‌م ووشه ناشیرین‌و ناله‌بارانه‌ی بۆ نێردرابێت ! هه‌روەك دەزانین له‌كۆتایی چارەكه‌ سه‌دەی ڕابوردودا وەك هه‌ر دژكردەوەیه‌كی ئاسایی‌ژیان‌و خه‌‌بات له ‌دژی ڕێژیمه كۆنه‌په‌رست‌و سه‌رەڕۆكانی وڵاته ‌ئیسلامی‌یه‌كان به‌گشتی‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست به ‌تایبه‌تی زۆر حیزب‌و ڕێكخراوی سیاسی شۆڕشگێڕو پێشكه‌وتنخواز ئیعلامی مه‌وجودیه‌تی خۆیان كردو له‌و نێوەشدا زۆر دەسته‌و تاقم‌و گروپی‌ جیا جیای ئیسلامی توندڕەو دروست بوون، كه‌ زۆربه‌ی زۆریان بوون به ‌مایه‌ی هه‌ڕەشه‌و تۆقاندن بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ دیفاعی ناوچه‌كه‌. ڕێژیمی كۆنه‌په‌رەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ هاندەرو پشتیوانی گه‌ورەی ئه‌م گروپه ئیسلامی‌و توندڕەوانه‌یه‌ و بێ ‌گومان له ‌هه‌ر دوو دڵی‌و دڕدۆنگی‌یه‌ك دەتوانین قه‌ناعه‌ت به‌خۆمان بێنین كه‌ هه‌موو بڕیارو فتواكان له ‌ئێران‌و له ‌دەمی ئاخوندە كه‌لله وشكه‌كانی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وە دەردەچێت‌و ئه‌وە ئه‌وانن كه‌ بڕیاری تیرۆرو سه‌ربڕین‌و سوتاندن‌و كاول ‌كردن‌و ڕەشه‌كوژی دەدەن، ئه‌وە سه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێرانن كه بونه‌ته ‌مۆته‌كه‌و به‌رۆكی خه‌ڵكی موسڵمان به‌گشتی‌و گه‌لی كوردو ئێرانیان به‌تایبه‌تی گرتووە. ئه‌وە ئاخوندە مێزەر به‌سه‌رەكانی ئێرانن كه‌ هه‌ر ڕۆژە په‌نا دەبه‌نه به‌ر شێوە هه‌ڕەشه‌و گوڕەشه‌یه‌كی‌تر بۆ چاوترساندنی‌ خه‌ڵكی بێ دیفاع‌ له‌لایه‌ك و درێژ كردنه‌وەی ته‌مه‌نی نه‌گریسی كۆماری ئیسلامی له ‌لایه‌كی‌تر. له‌ دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی كوردستانی ئێڕاق به ‌دژی ڕێژیمی ڕوخاوی به‌عس و ئازاد كردنی به‌شی زۆری ناوچه‌كانی كوردستانی ئێڕاق و به‌ڕێوەبردنی له‌لایه‌ن ینك ‌و پدك ‌وەو پاشانیش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان پدك ‌و ینك ڕێگا خۆشكه‌ربوو بۆ سه‌رانی كۆماری ئیسلامی كه بتوانن زۆر ئاسانترو به‌شێوەیه‌كی زۆر مونــه‌زەمتر به‌رنامه‌ی تیرۆری موخالیفانی خۆیان له ‌كوردستانی ئێڕاق‌ جێ‌به‌جێ ‌بكه‌ن‌و له لایــه‌كی تریشه‌وە ئاگری شه‌ڕوكێشه‌ی نێوان ینك ‌و پدك خۆشتر بكه‌ن. له‌ماوەی شه‌ڕی نێوان پدك ‌و ینك ‌دا كۆماری ئیسلامی توانی چه‌ندین گروپی ئیسلامی توندڕەو له‌كوردستان‌دا دروســت بكات، وەك بزوتنه‌وەی ‌ئیسلامی، حیزب‌لله، ئه‌نسارو. . . . . . . . . . . هتد كه وەك تیمی تیرۆریستی دژ به ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی كاریان دەكردو له ‌ماوەی چه‌ند ساڵ شه‌ڕی نێوان پدك ‌و ینك ‌دا به‌ دەیان تێكۆشه‌ری ناو ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێرانیان تیرۆر كرد، تازەترین نمونه‌یان ئه‌و شه‌ش تێكۆشه‌رەی ناو ڕیزەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانــه كه‌ سه‌رانی بزوتنه‌وەی ئیسلامی به‌ر له‌حه‌وت‌ساڵ‌و نیو زۆر نامه‌ردانه‌ قۆڵبه‌ستیان كردن‌و ته‌حویلی كۆماری ئیسلامیان دان‌! وەك هه‌موومان دەزانین جه‌للادەكانی تارانـــیش ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌یان ئیعدام كردن و له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا هه‌واڵی ئیعدام كردنیان ئاشكرا بوو! یه‌كێتی ‌نیشتمانی ‌كوردستان‌و پارتی ‌دیموكراتی ‌كوردستان به‌شبه‌حاڵی خۆیان تا توانیان ئه‌م تیرۆریستانه‌یان به‌هێزترو پۆشته‌و په‌رداختر دەكرد به‌ دژی یه‌كتر!! بزوتنه‌وەی ‌ئیسلامی ‌له ‌كوردستانی ‌ئێڕاق، ینك ته‌فروتونـــــــای كردو هه‌ڵیوەشاندەوە ! پدك هاوكاری دەكردو چه‌كدارە ڤیروس‌ئاسا په‌رتوبـــڵاوەكانی بۆ كۆدەكردەوەو جارێكی‌تر بۆی سازمان دەداوە! یان پدك ڕاوی ‌ئه‌وی تـــریانی دەكرد‌و ینك داڵدەی دەدان‌و پڕ چه‌كی دەكردن! ئه‌مه بووە هۆی به‌هێزبوونی زیاتری ئه‌م تیرۆریستانه‌و لاواز بوونی هه‌ردووك زلهێزەكه‌ له‌به‌رانبه‌ریاندا ! وەك بینیمان كه‌ شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌تر ببونه ئه‌فغانستان‌و ڕیشی درێژو بیری كورتـــی ئه‌م كه‌لله ‌وشكانه حوكمی ‌به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا دەكرد ! خه‌ڵكی كوردســـتانی ئێڕاق به‌گشتی‌و دانیشتوانی به‌شمه‌ینه‌تی شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌‌و دەوروبه‌ری به‌تایبه‌تی كه‌وتبونه‌ به‌ر شاڵاوی زەبروزەنگی ئه‌م له ‌به‌شه‌رنه‌چوانه و ناوچه‌كه‌یان لێ ببوە گۆڕستان‌و كه‌س بۆی نه‌بوو له ‌پێستی خۆیدا بجوڵێته‌وە! كوشتن‌و سه‌ربڕین‌و خنكــاندن‌ خۆراكی ڕۆژانه‌ی ئه‌م ڕیش‌پانانه‌ بوو! ئه‌گه‌ر هێزەكانی ئامریكا نه‌بونایه تا ئێــستاش هه‌ورامان هه‌ر به‌ ئه‌فغانامانی دەمایه‌وەو (انفال‌ی محمدو شمشێری علی) هــه‌ر حوكمی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا‌ دەكردو كوڕوباوكه‌كان دەبوو له‌پشت ڕیشی پان‌و درێژەوە دانیشن‌ وته‌سبیحات بكه‌ن‌و ژنان‌و كچانیش له‌جێگای جلی جوان‌و ئاڵ‌وواڵای كوردی (ته‌لیسی) گونیه‌ی ئارد به‌سه‌ر سه‌ریاندا بدەن! دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس، دەوڵه‌تی ئێران زۆر زیاتر دەستی كێشایه ناو ئێڕاقه‌وەو به‌ناردنی تیمی پۆشته‌و په‌رداخی تیرۆریســتی‌ بـــۆ ناو خاكی ئێڕاق‌و كوردستان‌و هاوكاری زیاتری گروپه ‌ئیسلامی‌یه‌ تیرۆریسته‌كان په‌رەی به‌كارەكانی خۆی دا، موقته‌دا سه‌درو تاقمه‌كه‌ی نمونه‌ی یه‌كێك له تیمه‌ تیرۆریستی‌یه‌كانی سه‌ر به‌ ئاخوندەكانی ئێرانه‌! بێ شك ئه‌م كارە تیرۆریستیانه‌ كه‌ به‌ردەوام ڕۆژانـــــه‌ ڕودەدەن، هــه‌ر به‌فیتی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌و پیلان داڕێژەرانی ئه‌م كارانه‌ ئاخــــوندە حـــه‌مامه‌ به‌سه‌رەكانی ئێرانن، كۆماری ئیسلامی له‌ماوەی دەسه‌ڵاتی ڕەشی خۆیدا له ‌هیچ كارێك درێغی نه‌كردووە بۆ له‌ناو بردنی موخالیفانی خۆی‌ له‌لایه‌ك‌و كوشت‌وبڕی خه‌ڵكانی ئازادی خواز‌و مرۆڤ دۆست له‌لایه‌كی‌تر، كۆماری ئیسلامی ئه‌وكه‌سانه به‌موخالیفی خۆی دەزانێت كه ڕوناكبیرو زاناو داناو لێهاتوو بلیمه‌ت بن ! سه‌رانی كۆماری جه‌هل‌و نه‌زانین ژنانی ئازادی خوازو ڕوناكبیرو فامیدەو داكۆكیكار له‌ مافه‌كانیان به‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی كۆماری جه‌هاله‌ت دەزانێت. بۆیه هه‌میشه تیرۆریسته‌كان هان دەدات بۆ كوشتن‌و له‌ناو بـــردنی ئه‌م جۆرە ژنانه‌ كه‌ نمونه‌ی ژنی بلیمه‌ت‌و ئازادی خوازو مرۆڤ دۆستن! ناردنی ئێمایل به كۆڵێك هه‌ڕەشه‌وە بۆ ئه‌ڤین خانم به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرە به‌نێوچاوانی گروپه ‌ئیسلامی‌یه تیرۆریسته‌كان‌و نمونه‌ی خوێنڕێژی ئه‌م گروپ‌و دەسته‌و تاقمانه‌یه كه كۆماری ئیــسلامی ئێرانیش هاوكارو پشتیوانیانه. ئه‌م ئێمایله‌ی كه‌ بۆ ئه‌ڤین خانم نێردراوە یه‌كـــه‌م‌و له‌وانه‌یه ئاخرین ئێمایلیش نه‌بێت كه‌ بۆ نوسه‌ران‌و ڕوناكبیرانی كورد له‌كوردســتان نێردراوەو دەنێردرێت! به‌ڵام دڵنیام كه ‌نوسه‌ران‌و ڕوناكبیرانی وەك ئه‌ڤین خانــم‌و هاوشێوەكانی ئه‌م جۆرە هه‌ڕەشه‌و ئێمایلانه نایانترسێنێت‌و ڕێگایان پێشێل ناكات‌و ناتوانێت ببێته‌ ڕێگر له‌به‌ردەم نوسینه‌كانیان. وەك هه‌موومان دەزانین ئه‌م هه‌ڕەشه‌یه‌ ته‌نیا بۆ سه‌رگیانی ژنه‌ نوسه‌رێكی به‌توانای وەك ئه‌ڤین خانم نیه ! به‌ڵكو‌ هه‌ڕەشه‌یه‌‌ ‌بۆسه‌ر گیانی هه‌موو نوسه‌ران‌و ڕوناكبیرانی گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی‌و ژنه نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسه‌كان به‌تایبه‌تی! هه‌رەها‌ ئیهانه‌تێكه به یاسای حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ئیزنی ئازادی به‌یان‌و بڵاو كردنه‌وەی داوە به‌دانیشتوانی كوردستان! بۆیه‌ نوسه‌ران‌و ڕۆشه‌نبیرو ڕۆژنامه‌نوسان دەبێت به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن‌و به‌نوسینی بابه‌ت‌و پێك هێنانی كۆڕو كۆبونه‌وەو سیمینار نوسه‌رو نێرەری ئه‌م ئێمایله‌و هاوكارو پشتیوانانی ڕیسواو مه‌حكوم بكه‌ن. مه‌حكوم كردنی وەها كارێك پشتیوانی كردنه‌ له‌مافی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ك‌و دیفاع كردنه‌ له‌ مافی تاكه‌كه‌سی ژنه‌ نوسه‌رێكی كورد له‌لایه‌كی ترەوە. هه‌رەها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدارەی هه‌ولێرو سلێمانیش دەبێت ئه‌م كارەو كارە هاوشێوەكانی پشت گوێ نه‌خه‌ن و هه‌وڵ بدەن بۆ دۆزینه‌وەی ئه‌و كه‌س‌و تاقم‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ دەبنه هۆی هه‌ڕەشه بۆ سه‌ر گیانی هاوڵاتیان له ‌كوردستان‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەك تاكه‌ دەسه‌ڵات له‌كوردستاندا به‌رپرسه له‌ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان‌و دەبێت وەك چۆن گیانی مه‌سئولان و بارەگاو مه‌قه‌ڕەكانیان دەپارێزن ئاواش پارێزگاری له‌گیانی دانیشتوانی كوردستان بكه‌ن ! حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەبێت هه‌وڵ بدات بۆ دابین كردنی ئه‌من‌و ئارامش له‌ كوردستاندا، چونكه‌ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی كوردستان‌و دابین كردنی ئه‌من‌و ئارامش له‌م دەڤه‌رە زامنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجارەكی‌ خه‌ڵك‌و خاكه‌كه‌یه‌تی. دەبێت ئه‌وەشمان له‌بیر نه‌چێت كه‌ به ‌له‌دەست دانی هه‌ر نوســـــــــه‌رو ڕۆژنامه‌نوسێكیش گه‌له‌كه‌مان زەبرێكی كورچكبڕی وێدەكه‌وێت‌و ساڕێژ كردنیشی درێژخایه‌ن دەبێت! به‌م هیوایه‌ كه‌ به‌رپرسان‌و دەزگا كانی پۆلیس‌و ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن بۆ پاراستنی زیاتری گیانی هاوڵاتیان به‌گشتی‌و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌تی.

نۆروێژ

akozade@yahoo. no