|
||
لةنصوان كاشي مةسعود و ضاي ئةحمةد .... ئاسؤ بيارةيي
ئه‌مه‌ی ئه‌ینووسم زۆرباسی له‌سه‌ركراوه و نووسراوه، هه‌ندێ جاریش له‌به‌ر گوێنه‌دانی میدیای كوردی (به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌ئاسمانیه‌كان) مه‌سه‌له‌كه بێتام و كاڵ و كرژبووه. له‌كوردستانی باشوردا، كوردستانی دواڕۆژفیدراڵدا، میدیاخاوه‌نده‌سه‌ڵاته‌كان زۆركه‌م گوێئه‌ده‌نه بڵاوكردنه‌وه و به‌هێزكردنی زمانی كوردی، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر مرۆڤ سووكه‌سه‌رنجێكی ڕۆژانه له‌كه‌ناڵه‌كوردیه‌كان بدات، ده‌رئه‌نجام ته‌نها ئه‌وه‌ئه‌بینێ كه‌ڕیكلامه‌كان و هه‌ندێ گورانی كوردی لێئه‌درێت. په‌خشی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی زاڵه. كه‌حشع چه‌نده‌ها ساڵه ده‌یووت :چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد له عیراقدا به‌پرۆسه‌ی دیموكراتی عێراقه‌وه به‌نده، ده‌بووه مایه‌ی تیر‌و تانه‌ی هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی كوردستان زۆرجاریش پێشمه‌رگه شیوعیه‌كانیان به‌وه تاوانبارده‌كرد كه‌شیوعیه‌كان خه‌بات بۆ عیراق ده‌كه‌ن و هیواو و ئاواتی گه‌لی كوردستانی باشور ده‌كه‌نه قوربانی پیرۆزی یه‌كگرتنی خاكی عێراق و عه‌ره‌ب. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ئاخۆ ئه‌مڕۆ ئه‌ولایه‌نانه چی به‌جه‌ماوه‌ری كورد ئه‌ڵین كه‌میدیا و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ته‌رخانكردوه بو یه‌كگرتنه‌وه خاكی عروبه‌ی عێراق، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تیش ده‌كه‌ن و ئه‌و ئاڵایه كه‌بۆنی خوێن و ئه‌نفالی هه‌زاره‌ها مرۆڤی سیڤیلی كوردی لێوه‌دێت به‌ئاڵای خۆیانی ئه‌زانن و هێشتا له‌كوردستان شه‌كاوه‌یه؟؟؟؟، به‌ڵكو عیراق گۆڕستانێكی به‌كۆمه‌ڵ و نێشانه‌یه‌كی پێشێلكردنی مافی مرۆڤه له ناوچه و جیهاندا. ئایا ئه‌وه درێژه به‌ته‌عریبكردن نیه كه‌ڕۆژانه پارته‌خاوه‌نده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردستان له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌كانیان هه‌رباسی پیرۆزی عروبه‌ی عێراق ده‌كه‌ن، زیاتر له دووبه‌شی به‌رنامه‌و میدیاكانیان به‌عه‌ره‌بییه و خۆیان كروه‌ته خه‌مخۆر و ناوبژیكه‌ری نێوان شیوخه به‌عسیه‌كانی سه‌دام و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌هه‌مان كاتدا به‌رنامه‌یه‌ك و پرۆژه‌یه‌كی دیار و ڕونیاننیه كه‌گه‌لی كوردی باشور له‌ڕاڕایی و بێچاره‌نووسی ڕزگاربكات، كه‌سبه‌ی ئه‌وه‌شمان هه‌یه نه‌بێته ژێرپۆستاڵی داگیركه‌رانه‌وه. بگره به‌رنامه به‌رنامه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی خاكی عێراقه. . میدیا و ده‌زگای ڕۆشنبیری پارته‌خاوه‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردستان وایان لێهاتووه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ڕیكلامی ئابوری و شوێنی قازانج و هه‌ڕاجكردن. ڕیكلام بۆ (كاشی مه‌سعود و چای ئه‌حمه‌د) جێگه‌ی ده‌ربڕین و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیانی گرتووه‌ته‌وه. له‌وه‌ش ترسناكتر دیسان گرێدانه‌وه‌ی ئابوری كوردستانی باشور به‌ئابوری بێبه‌رنامه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه به‌ڕێوه‌یه. ده‌بوو هه‌موو تواناكان بۆ زیندوكردنه‌وه و بزواندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بوایه، نه‌ك دوورخستنه‌وه و لاوازكردنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی (به‌تایبه‌تی لای لاوان) له‌نێو جه‌ماوه‌ری كورددا. بۆ نموونه له‌م ڕۆژانه‌دا كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه له‌زانكۆی سلێمانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ قوتابیاندا سازكردبوو و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كردن كه‌ئایا ئه‌وان كوردن یان عیراقی، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان ئه‌دایه‌وه ئه‌یان ووت ئێمه: عێراقین، كوردستان شیمالی عێراقه. ئه‌مه خۆی له‌خۆدا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌هێزێكی بزوێنه‌رنیه مێشكی لاوه‌كان به‌گیانی نه‌ته‌وایه‌تی ئاوبدات، به‌ڵكو ئه‌وجۆره بۆچوونانه نێشانه‌ی بێ‌بڕوایی سه‌ركرده‌كانمانه به‌چاره‌ی خۆنووسینی كورد و دواتریش بێهیوایی لاوه‌كانه به‌بزافی كورد و ده‌ربڕینی بێزاریانه له‌و باره‌ی تێیدائه‌ژین. هه‌رچه‌نده دووانزه‌ساڵ زیاتره باشوری كوردستان له‌عێراقی عه‌ره‌بی دابڕواه. ئاخ‌و ئه‌مجاره‌ش زه‌ماوه‌ندی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كوێستان و بیابان چكاره‌ساتێكی مرۆڤانه‌ی به‌داوه‌بێت ؟تۆبڵێی هه‌ر هیچنه‌بێ به‌برایه‌كی بچوكی موسڵمان وه‌رمانبگرنه‌وه و ڕێگه‌ی حه‌جمان لێنه‌گرن ؟ خۆ سه‌ركرده‌كانمان له‌خۆیان پتر به‌په‌رۆشی پێكه‌وه‌لكاند‌نه‌وه‌ی خاكی عروبه‌ی ئیسلام و جیهادن. . !!!! ئه‌وه‌ی ناوی ناهێنن كوردستانه ! 2004-5-10 سه‌رچاوه‌كان: په‌یڕه‌وپرۆگرامی حشع. كه‌ناڵه‌ئاسمانیه‌كانی كوردستان |
||