شةمةندةفةرةكةي سلصماني و يةكطرتن ... ئاسؤ أةشيد بيارةيي

 

!بیرم نایێت كه‌بڕیاره شاری سلێمانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری بۆدێت، جارێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ناوچه‌ی سلێمانی شاخاویه ‌و شه‌مه‌نه‌ده‌فه‌ر به‌شوێنی به‌رزدا ناڕوات، یان ده‌ووترا ته‌نها قاتر (هێستر) شایه‌نی ناوچه‌ی كوردستانه، یان له‌‌سه‌ر ئه‌و ‌هه‌موو شاخانه چۆن سكه‌ی ئاسن ئه‌به‌سترێ، مه‌سه‌له‌كه‌ پشت گوێئه‌خرا و دڵمانیان له‌دیتنی لاشه‌ی درێژی ماره‌شه‌مه‌نده‌فه‌ر ساردئه‌كرده‌وه.

 باش له‌بیرمه له‌پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تاییبووم، هه‌مان پرسیارم له‌مامۆستای جوگرافیاكرد كه‌كه‌ی شه‌مه‌نده‌فرده‌گاته سلێمانی ؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی: دڵنیام شه‌مه‌نده‌فه‌ر تاچه‌مه‌چه‌ماڵ به‌ئاسانیدێت، به‌ڵام بۆ سلێمانی وه‌ختی ئه‌وێ، چونكه هه‌ورازه‌كه‌ی تاسلوجه‌ به‌ئاسانی ته‌ختناكرێ. ئیتر له‌وكاته‌وه دیتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئاواتی گه‌وره‌ی من و هه‌زاره‌ها دانیشتووی كوردی ئه‌و شاره‌یه، به‌ڵكو پاڵه‌وانی چیرۆكێكی بێكوۆتاییه. جاریواهه‌بوو ده‌ووترا ئاسنه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا، یان برغوه‌كانی هێشتا نه‌گه‌یشتوون!!!!!!!!

 ساڵ هاتووچوو، ئێراق چه‌ندجارێ گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینی و به‌ڵام هێشتا دروستكردنی مه‌سه‌له‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كۆتایی پێنه‌هات، نه‌ك شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌خۆیه‌وه‌نه‌‌بینی، به‌ڵكو وا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی كه‌ركوك و شاری كه‌ركویشمان له‌ده‌ستده‌چیت. . . كوردستانی باشورێش دووپارچه‌یه. . خوزگه‌ی هاتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و زۆر خوزگه‌یتر، وه‌كو خوزگه‌ی هه‌زاره‌ها قوربانیانی ئه‌نفال زینده‌به‌به‌چاڵكران.

 13ساڵ زیاتره وا خوزگه‌یه‌كی تر به‌رگی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی سلێمانی له‌به‌ركردوه‌، كه‌خوزگه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌كه‌یه و بووه‌ته‌ خه‌و و ئاواتی ملیۆنه‌ها كوردی ژیرده‌سته. . جاران ئه‌ركی دروستكردی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ‌لای ڕژێمه‌داگیركه‌ره‌كانی عێراق بوو، ، ئه‌مڕۆ بڕیاری یه‌كگرتنی دوو ئیماره‌ته‌كه‌ له‌ده‌ست سه‌ركرده‌كانی كورددایه‌ و هێز و باری ناوچه‌ی جیهانێش له‌باردایه، به‌‌ڵام یه‌كگرتینان ناوێ. . ته‌نها باسی یه‌كگرتنناكه‌ن، خه‌ریكی دروستكردنه‌وه‌ی ماڵی داگیركه‌رانن، پشتیان له‌كورد و خاكی كوردستانكردووه‌ و بانگی برایه‌تی له‌گه‌ڵ دوژمنگه‌لێك ئه‌كه‌ده‌ن كه‌ئێـ‌مه به گیانله‌به‌ریش نازانن، به‌ڵكو بوونه‌ته ‌زمانحاڵیشان.

 یه‌كگرتن بووه‌ته گه‌زۆئاواتی سه‌رتاپای گه‌لی كوردستان، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانمان نه ‌باده‌بینن نه‌باران، تازه به‌تازه باسی یه‌كگرتنی خاكی ئێراق ده‌كه‌ن، تازه مێشكی جه‌ماوه‌ری كورد به یه‌كگرتنه‌وه‌ی خاكی شومی عێراقی عه‌ره‌بی ئاوده‌ده‌ن‌. .

 تازه دوای 13ساڵی بێ به‌رنامه‌یی و دووبه‌ره‌كی، ئاسایشی كوردستان ئه‌ده‌نه‌وه ده‌ست شوڤێنیزمی عه‌ره‌بی كه‌ كورد به‌مرۆڤ دانانێت. .

 سبه‌ی مێژوو به‌زه‌یی به‌كه‌سدا ناێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ تا كار له كار نه‌ترزاوه سه‌ركرده‌كانمان بانگی یه‌كگرتن نه‌چڕن و پیرۆزی خاكی كوردستان نه‌پارێزن. .

 خۆبه‌ندكردن به‌ئامانجی داگیركه‌ران، كه‌ئێمه‌یان ناوێت ته‌نها قازنجی ئه‌وانه و به‌رژه‌وندی تایبه‌تی و پارتایه‌تیه، ئه‌مه‌ش كارێكی كاتیه. چونكه كه ‌دواڕۆژ سوپای فاشیستی داگیركه‌ران كه‌مێ به‌هێزبووه‌وه ئه‌وسا نه‌ك ته‌نها جه‌ماوه‌ری كورد به‌ڵكو سه‌ری سه‌ركرده‌كانیشمان ده‌كه‌ن به قوربانی ئه‌نفالێكی نوێ كه‌ كورد جارێكیدی نه‌توانێ سه‌ری به‌رزبكاته‌وه. . تكایه سه‌ركرده‌كانی كورد ! بۆ جارێ له‌جاران گۆێ له‌ئاهو ئاواتی جه‌ماوه‌ری كوردبگرن و ئه‌و دووئیداره‌یه بكه‌نه‌وه‌به‌یك، تاكو داگیركه‌رانی كوردستان ‌گه‌لی كوردمان به ‌كه‌م، به سووك و ‌لاواز دانه‌نێن ! خۆ ئه‌وان ئێمه ‌به ‌بێگانه ده‌زانن.

1-5-2004 سوید