خةو ... بصستوون ئازاد

 

بۆ ناو دڵی حه‌زم هاتووم

لێفه‌ی خه‌وم به‌ خۆدا داوه‌ و

ئارام نووستووم

خه‌و ده‌بینم

خه‌و به‌ به‌هار و ڕووباره‌وه‌

به‌ كوكوختی و به‌ یاره‌وه‌

هه‌رچی حه‌ز و خۆزگه‌م هه‌یه‌

هه‌رچی ئاهو تاسه‌م هه‌یه‌

له‌ پریاسكه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌دا

هاتنه‌ دی

له‌ خه‌ونمدا یارم دی

ده‌ستی خۆزگه‌ و ئاهو تاسه‌م كرده‌ ملی

چه‌نده‌ خۆشه‌ ئه‌و چركانه‌ی

كه‌ خه‌و ده‌بێته‌ ڕاستی

له‌ جێژوانێكدا

ده‌سته‌كانم بنێمه‌ نێو ده‌ستی

 

بێستوون ئازاد

به‌هاری ٢٠٠٤