|
||
ئةي ئصوة ضاوةأصي ضين؟؟ ... ئاسؤ بيارةيي
كه‌شه‌ڕی (بۆسنه و ههرسهگ) له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كاندا كۆتایی پێهات ، زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه (سهربهكان) له‌موسڵمانانی بۆسنه‌یی داگیریانكردبوو، پێیان چۆڵكراو و ده‌ركراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر خاكی خۆیان،بگره تاڕاده‌یه‌ك زیانهكانیشیان بۆ ژمێردرا. هه‌روه‌ها پۆستهگرنگهكانیش له‌حكومه‌تی(ههرسهگ و بۆسنه) دا درا به مۆسڵمانه‌كان. له‌ته‌مه‌نی هه‌شتاساڵه‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تی شومی عێراقدا، به‌رده‌وام خاكی كوردستانی باشور تهعریبدهكرێ و كورد له‌سه‌رخاكی باو و باپیری ده‌كوژرێ، دهردهكری و ئهنفالدهكرێ. به‌ڵام جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و نمونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی كورد خه‌مساردبوون و خۆیان پابهندناكهن له بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو جارێ كهههلێكیان بۆ ڕه‌خساوه چاره‌نووسی هه‌زارها ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری كوردیان داوه‌ته ده‌ست ڕژێمهداگیركهرهكانی عێراق كه بێپسانهوهی هه‌وڵیانداوه ناوچه كوردیه‌كانی تر بپچڕن. ئاواره‌كانی كه‌ركوك، فه‌یلییه‌كان، شاره‌كانی خانه‌قین و سنجار زیندوترین نمونه‌ن كه تائه‌مڕۆ ئاواره‌ن. وا هه‌زارباره له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خێڵایه‌تی و ئابوری خۆیان، كوردستانی باشوریان كرده‌وه نێچیری داگیركه‌ران.
وا ئه‌مڕۆ به به‌رچاویانه‌وه (سه‌ركرده‌كانی كورده‌وه)شۆڤێنیه‌كانی عه‌ره‌ب ،كوردهئاوارهكانی 1975 له‌شاری فه‌لوجه و سامه‌را دهربهدهردهكهن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بیرله‌وه ناكه‌نه‌وه كه عهرهبهئاوردوهكان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت له‌شاری كه‌ركوك ده‌ربكه‌ن و ناچاریان بكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆشوێنی خۆیان، به‌ڵكو كه‌ركوكیان كردوهوهته عێراقۆچكهیهكی فره‌نه‌ته‌وه و مۆركی كوردی و كوردستانیان سڕیوه‌ته‌وه.
له‌وه‌ده‌چێ سه‌ركرده‌كانمان دڵیان به خه‌بات و قوربانی گه‌لی كوردی ئهنفالكراومان نه‌سوتێ، وا دیاره له‌ناوچونی 250هه‌زار مرۆڤی سیڤلی كورد هێشتا هه‌ستیانی بریندار نه‌كردبێ و ئه‌وه‌ی گوێینادهنێ مافی كورده كه‌وه‌ك مرۆڤ بژیت ..هتد
20-06-2004سوید |
||