|
||
لةثاش تأص خةمشةي بأص و ثةشيمانيتان ثولصكي قةلَب ناكات ... خالَة حةمة
زۆر هاوارو دادمانكرد كه له‌م هه‌لو مه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆ سوود وه‌ربگرن و داوای هه‌موو مافه‌كانی كورد بكه‌ن، له‌خاڵی یه‌كه‌مینه‌وه كه ئازادی تاكه كه‌سه، تاوه‌كوو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه خه‌ونی هه‌موو كورده. . نه‌تانكرد!!. . زۆر هاوارمانكرد له‌كه‌لی نه‌فامی ونه‌زانین و كه‌مته‌رخه‌می بێنه‌خواره‌وه تاكه‌مێ سه‌نگ و گه‌وره‌ییتان له‌سه‌ر چاوودڵمان ماوه، نه‌تانكرد !! هاوارمانكرد ئه‌و سنووره بێشه‌رم و شكۆیه‌ی، دڵی كورد‌و قودسی كورد‌و خاكێ كوردی كردوه به دووكوته‌وه یه‌كخه‌نه‌وه هه‌رنه‌تانكرد !! هاوارمانكرد برسیمانه به‌شتان نه‌داین !! هاوارمانكرد له‌ش، ماڵ ئه‌فرۆشین دادمانپرسن، سزاتانداین !!. . هاوارمانكرد له‌ژێرنایلۆندا داڕزاین مناڵانمان له‌ده‌ست ده‌رچوون له‌عاستماندا كه‌ڕوكاس بوون دادتان نه‌داین!!. . هاوارمانكرد له‌سه‌ر كێوی كۆنه‌قین و لووت به‌رزیتان ئێمه مه‌كه‌ن به‌نیشانه‌و هه‌ڵماندێرن ئاوڕێكتان نه‌دایه‌وه. به‌پێی په‌تی وسه‌ری ڕوتی شاره‌وشارمان به‌پێ بڕی وكه‌وتین به‌سه‌ر د‌ست وخاك و به‌رپێتانا ئێوه‌ی بێ‌دڵ وگیرفان قوڵ ڕانه‌چڵه‌كین و خورپه‌یه به‌دڵتانا نه‌هات. په‌نجا به‌په‌نجا وه‌ك په‌زو ماڵات دابه‌شتانكردین و‌چه‌كی دوودڵی دووبه‌ره‌كی و براكوژیتان به‌سه‌رماندابه‌شیه‌وه‌و ماڵه‌كانیشمان بوبه‌سه‌نگه‌ری پاراستنی بیری بۆگه‌ن و له‌بارچووی ئێوه، ئێوه‌ش لاپه‌ڕه‌ی خه‌مێكتان هه‌ڵنه‌داینه‌وه. . دوو ده‌وڵه‌تی زۆره‌ملی داسه‌پاوی دژ به‌یه‌كترتان به‌سه‌رمانا دامه‌زراندو له جێگه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان هه‌رچی جاش وكۆنه به‌عسی وسیخوڕه‌كانی ڕژێمه خه‌ڵاتكران و بووژانه‌وه‌و پله‌ی شه‌هاده‌تیشتان به‌هه‌ندێ له‌تۆپیوه‌كانیان به‌خشی، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانیش كه‌ره‌سه‌ی ئه‌و ململانه ناجۆرانه‌ی دووبه‌ره‌كیتان بوون كه‌دروێنه‌ی خه‌بات و سه‌رو گیانی باشترین ڕۆڵه‌كانی ئه‌كردن و ئێوه‌ی خه‌مخواری پایه‌و دارایی و ده‌سته‌ڵاتیش سه‌رگه‌رمی پیلانی له ناوبردنی یه‌كتری بوون و شه‌رم و ڕیسواییشتان هێنا به شانه ئێمه‌دا. . چی ما نه‌یكه‌ن ؟!چی ما نه‌یبه‌ن ؟! چی مانه‌یخۆن ؟! ئایا ئه‌مه‌یه ویژدان و پیشه‌ی سه‌رانێك كه‌ناوی نیشتمانپه‌روه‌رو هه‌ڵگرێ بڕوایه‌كی پیرۆزبن یاخود كۆنه ڕقی خۆیانه‌و به ئێمه‌ی ماڵ‌وێران شه‌ڕه‌كه‌ی خۆشده‌كه‌ن. . ئێوه تاكه‌ی به‌خۆتانا ناچنه‌وه‌و ته‌نیا مۆمێك له‌به‌ر پێی خۆتانا داناگیرسێنن. . تاكه‌ی دڵه پیسه‌كه‌تان سیخناخ ئه‌كه‌ن له مه‌رگی یه‌كتری و به‌شانوبۆی دوژمنانا حه‌یران وبه‌سته ئه‌ڵێن. ئێوه تاكه‌ی به دزی و به ئاشكرا ده‌ست بـه دیزه‌و هیزه‌ی هه‌مووكوردا ئه‌گێرن و خۆتان بـه به‌گه‌وره‌و ده‌مڕاست و پێشه‌وادائه‌نێن له‌كاتێكدا نه‌وه‌ك گه‌وره گه‌وره‌مانن، نه‌وه‌ك ده‌مڕاست ده‌مڕاستمانن، نه‌وه‌ك پێشه‌واش پێشه‌وامانن، به‌ڵگه‌ش (13) ساڵه‌ی پاش راپه‌ڕینه كه‌هه‌موو ئاواتێكتان له‌ژێر پێ ناین وخۆشتان چاوه‌ڕوانی عێراقێكی دیموكراتی وكورسێ زێڕی به‌غداد ئه‌كه‌ن كه‌ئه‌ویش كڵاوێكی نوێیه و به به‌ڵێن و درۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ چنراوه. . ئه‌و ئه‌مه‌ریكایه‌ی كه‌كوردی به‌یه‌كه‌م دۆست و دوادۆستی خۆی دائه‌نا له‌ناوچه‌كه‌دا خۆی ڕێگره‌و نایه‌وێ كوردی بێگه‌وره‌و بێپشتوپه‌نا هه‌ندێ له مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خۆی ده‌ست بكه‌وێت. به‌داخه‌وه ئێمه‌ی بێ سیاسه‌تمه‌دارو هه‌ژار وامانده‌زانی فریشته له‌ئاسمان هاتۆته‌خواره‌وه. . ئێوه‌ی خۆخۆرو سه‌قه‌ت و پول په‌رست و دوژمن دۆستیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تاكه‌كه‌سی و ده‌سه‌ڵاتی سنورداری خۆتان ئێمه‌تانكرده قوربانی و ته‌نها جارێك گوێتان له‌ئامۆژگاریه‌كانمان نه‌گرت ئه‌مڕۆش هاوارودادو په‌شیمانی داڵده‌تان نادات و مۆرێكی زۆرگه‌وره‌تر له‌ئاشبه‌تاڵ وهه‌ره‌س ومفاوه‌زاتی بێسه‌روبه‌رو ماچوموچه‌كه‌ی ڕوخساری خوێناوی سه‌دام و شه‌هیدبوونی مانگی گوڵان و دابه‌شكردنی باشوری كوردستان ئه‌نێن به داهاتوی خۆتانداو نه‌وه له دوای نه‌وه ئێمه‌ش بێز له ناو‌و ڕه‌فتارتان ئه‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌موو تاوانه‌كانیش له ئه‌ستۆتانا ئه‌بێت. . ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك ماوه خۆتان له نه‌فره‌تی گه‌ل ڕزگاربكه‌ن، ئه‌وه‌ش هێزوتواناو ده‌سته‌كانتان بكه‌ن به‌یه‌ك و سبه‌ینێ له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا فیدڕاڵی مۆربكه‌ن و چاوه‌ڕوانی 30 ئاب مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌رسه‌رانی عێراقیش ڕازی نه‌بوون ده‌وڵه‌تێكی كوردی به دنیا ڕابگه‌ێنن و ئێمه‌ش‌كه‌ره‌سه‌و سوته‌مه‌نی و سه‌ربازو قوربانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ئه‌بین و سه‌روه‌ری و گه‌وره‌یی پیرۆزیشتان ئه‌ده‌ینه‌وه‌و جێگه‌ی كار‌و ده‌رووژووریشتان له‌گوڵ ئه‌گرین. . . ده‌نا په‌شیمانیتان پولێكی قه‌ڵب ناكات و ته‌پوتۆزی ئه‌م بێخه‌مییه له شانوشه‌پیلكتان نابێته‌وه‌وناسنامه‌ی كوردبوونیشتان لێ ئه‌سنینه‌وه. . . . . . . دانمارك/خاڵه‌حه‌مه/6/6/2004 xale@pc. dk |
||