www.kurdistannet.org

 

ثصشنيار لةمةأ سةردانةكةي الياوةر بؤ شاري طأ و كلَثة، كةركوك .... أزطار طولَةباخ

 

سه رۆكی كاتی ئێستای ئێراق سه ردانێكی شاری كه ركوكی كردو له و ێ ناره زایی توندی خۆی  به رانبه رهه رگۆڕینێكی باری ئه تنی شاره كه نیشانداو له دوای ئه وه ی كه به ڕێز (حه سیب ڕۆژبه یانی) داوای دورخستنه وه ی (نا كه ركوكییه كان)( ابعاد الغربا )ی كرد، سه رۆكی كاتی ئێراق الیاور پیایا هه ڵشاخاو زۆر توند ڕه وانه ئاوا وه ڵامی دایه وه ، به وه ی(ڕێگه ناده م كه به و جۆره زاراوه توندوتیژانه مامه ڵه بكرێت ، ئه وا نه ئێراقین وناكرێت شێوازی وا قسه كرنی توندڕه وانه ڕێگه ی پێ بدرێت وقبوڵ بكرێت)((لن اسمحبان تتعامل بمتل هده العبارات القاسیه، فهولائ عراقیون، و ما تتحدت به كلام قاس، لا یمكن قبوله).له و هه ڵوێسه ی الیاور ه وه ده گه ینه ئه م ڕاستیانه ی خواره وه :1 / الیاور به شێوه یه كی ناڕاسته وخۆ دڵی سیستانی و شیعه ڕازی ده كات و پێیان ده ڵێت، كه ئه ویشبه یاسای به ڕێوه برنی ده وڵه ت ڕازی نییه و كاری پێ ناكات و به نده كانی ئه و یاسایه پێشێل ده كاتچونكه له یه كێك له به نده كانی یاسای ناوبرادا هاتوه، كه ده بێت ئاسه واری ته عریب و پاكتاوی نه ژادیبسڕێته وه.2 / الیاور ده یه وێت نامه یه كی توندو تیژ ئاراسته ی سه ركردایه تی كورد بكات، تابزانێت هه ڵوێستیانچییه؟خۆ ئه گه ر لێ ی بێ ده نگ بوون وئه و پێشێل كردنه ی یاسای به ڕێوه بردنی ده وڵه ت((كه شه وڕۆژ گۆرانی به باڵایدا ده ڵێن)یان قبوڵ بوو، ئه وا عه رب واته نی( نور علی نور)، ئیتر ئه و كاته هه نگاو بۆ كاری گه وره تر ده نێت وده كرێت له داهاتویه كی نزیكتردا بڵێت، كه  كورده كان مافی گه ڕانه وه یان نییه و ده بێ له و شوێنانه دا بمێننه وه كه  له كاتی ئێستادا تیایدا ده ژین.3  / الیاور  به شێوه یه كی زه ق پستگیری خۆی بۆ عه ره به كان و توركمانه كان پیشان ده دات و پێیان ده ڵێت كه سه ركردایه ته ئێراق له گه ڵ ئه و ته عریبه دایه ، كه كاتی خۆی سه ددام ئه نجامی داوه.4 / ئه و هه ڵوێسته ی الیاور كتومت وه ك هه ڵوێستی ئه وسای سه دام و تاریق عه زیز وایه.5 / الیاور ده یه وێت هه یمه نه ی ئیسلامی و عه ره بییانه ی خۆی بسه پێنێت و به شیعه كان بڵێت كه هاو هه ڵوێسته له گه ڵ ئه واندا ، گه رچی له ڕوی ئایینزا( مدهب) ه وه جیاوازن.6 / الیاور ده یه وێت ،  خه سڵه تێكی عه ره بییانه ببه خشێته شاری كه ركوك، چونكه له كاتی ئێستاداو پاش پاكتاوكردنی نه ژادی شاره كه، ڕێژه ی عه ره بی هاورده زۆرتره.7 / الیاور ته نانه ت ئه وه ش به ڕه وا نازانێت كه شاره كه به شاری ( برایه تی و پێكه وه ژیان )، وه ك ئه وه ی كه هه میشه كورده كان ده هۆڵی دڕاوی بۆ لێده ده ن، ناوببات، به ڵكه  ده ڵێت شاری پێكه وه ژیان( التعایش)چونكه الیاور پێی وانییه كه شارێكی كوردییه، بۆیه ناوی برایه تی لێ نانێت.8  /الیاور ده یه وێت ،  خه سڵه تێكی عه ره بیانه بداته شاره كه و خه سڵه ته كوردیه كه ی بسڕێته وه، به وه ی كه ده ڵێت ئێراقی تازه زۆره ملێ له كه س ناكات، تاشوێن و جێگه ی جێبهێڵێت(العراق الجدید لن یجبراحدا علی ترك موقعه ).ئه مه به رگریه كی زه ق و به رچاوه كه جه نابی پشتگیری له سیاسه تی ته عریبده كات.9 / الیاور به رگرییه كی ته واوی سیاسه ته گڵاوه كانی به عس ، كه خۆی له ته عریب و ترحیلدا ده نوێنێ ده كات، دیاره له پاداشتی ئه وه دایه ، كه كورد زۆر داكۆكی له وه  كرد كه ئه و ببێته سه ره ك كۆمار.10 / الیاور به فۆرمێكی تازه تر و له ژێر ناوی تری دیموكراتیدا سیاسه تی پاكتاوسازی پیاده ده كات.بێگومان لای سیاسه تمه داری كورد دوو بۆچونی  دژ به یه ك به رچاو ده كه وێت:ا / كه ركوك به دڵ و قودس و خۆری كوردستان ناوزه ند كراوه و به كلیلی چاره سه ری كێشه كانله قه ڵه م ده درێت.ب / كه ركوك به شاری برایه تی و پێكه وه ژیان ناوده به ن  و ڕۆحی ده ستبه ردار بون لێی به رچاوده كه وێت.واقیعی ئێستای كه ركوك واقیعێكی پڕكێشه ی هه مه لایه نه یه، ئیتر هه ر له نه بوونی یه ك هه ڵوێسته وهله ئاستیدا، تا ده گاته ده وڵه مه ندی شاره كه به نه وت وتا جیا كردنه وه ی له هه رێمی فیدڕاڵی له یاسای به ڕێوه بردنی ده وڵه تدا و دابڕانی شارۆچكه كان لێی و لكاندنی به شاره كانی تره وه وڕازی بوون و گوێ ی  خۆ كه ڕكردن و هه ڵوێست نه نواندن له ئاست ئه و خراپه كاریانه ی كه ده رهه ق به كورده كانی ئێستای ئه و شاره كراون و ده كرێن و له داهاتوشدا زیاتر ده كرێن.ئه و خه مساردییه ی سه ر كردایه تی كوردو شه قامی كوردی وخه ڵكانی گه رمیان و شاره كه  خۆ ی و كشانه وه ی هێزی پێشمه رگه و نه بونیده سه ڵاتی لۆكاڵی كورد  كارێكی وایان كردووه كه ئه و هه لانه له لایه ن عه ره به كان وتوركمانه كانه وهبه چاكی بقۆزدرێنه وه وتابێت ڕۆڵی كورد كه م بكرێته وه و نا كوردی بوونی شاره كه زیاتر و زیاتر پێ ی له سه ر دابگیرێت.بۆیه ده بێت، سه ركردایه تی كوردو شه قامی كوردی و خه ڵكی ناوچه كه زۆر ژێرانه تر مامه ڵه له گه ڵئه و لێدوانه ی سه رۆكی كاتی ئێستای ئێراقدا بكه ن و لێی بێ ده نگ نه بن و هه ڵوێستی خێرای له سه ر وه ربگرن و بنوێنن، له ڕێگه ی لێدوان و به رپه چدانه وه ی سه ركرده كوردییه كانه وه و له ڕێگه ی هه ڵوێستی شه قامی كوردیه وه، چونكه گه ر له سه ر ئه و لێدوانانه ی الیاور بێ ده نگ بین، ئه وا داهاتوی كه ركوك  له جارانی باشتر نابێت.بۆیه پێشنار ده كه یه كه چی زووه خه ڵكی خۆپیشاندان ساز بده ن به م شێوه یه:ڕۆژی 30 حوزه یران و له هه موو شار و شارۆچكه كانی كوردستانداو  بۆ ماوه ی  ته نها 5 خوله ك، هاتو چۆ و جوڵه بوستێنرێت، به وه ی كه هه ر كه س: له ئاست خۆیه وه، ببێته به رده م ئه و شوێنه ی لێیه تی، و گه ر بكرێت ، ئه وه ده توانێت ئاڵایه كی بچوكیكوردستان به رز بكاته وه ،، دوكاندار له به رده م دوكانه كه یداو فه رمانبه ران له به رده م فه رمانگه كه یانداو شۆفێره كان ئۆتۆمبیله كانیان بوه ستێنن و له  سه ر شه قامه كاندا  هاتو چۆ بوه ستێنن،ئاڵای كورستان بكه ن به ئۆتۆمبیله كانه وه و هه ر  كه س  له ئه ندامانی خێزان بێته به ر ده م ماڵه كه ی و گه ربكرێت ، ئه وا ده توانرێت ئاڵای كوردستان له سه ر ده رگای هه رماڵێك به رز بكرێته وه ..به م جۆره هه ڵوێست نواندنه، به گشت دنیا ده ڵێین، كه ئێمه ی كورد یه ك هه ڵوێستین و یه ك داوهاكاریمان هه یه..به م شێوازی خۆ پیشاندانه، ئه و بیانووه ش ناهێڵین، كه گوایه ، له ترسی كاری تیرۆرستی ناتوانین بڕژێینه سه ر جاده..له و  جۆره خۆ پیشاندنه دا، هه موو له سه ر جاده ین، به بێ  ئه وه ی شوێنێكی دیاری كراو هه بێت، تا كاری تیرۆرستی تیا ئه نجام  بدرێت.ده كرێت له گۆڕه پانه گشتیه كان و له سه ر شه قامه كان چه نده ها دروشمی جۆراو جۆر بۆ پشتگیری له  په رله مانی كوردستان و فیدڕاڵیه ت وگه ڕانه وه ی ناوچه دابڕاوه كان ، به رز بكرێنه وه ...ئه و شێوازی خۆ پیشاندانه ده نگدانه وه یه كی میدیایی باشی ده بێت به وه ی به گشت دنیا ده وترێت، كه ئێمه ی كورد هاو ده نگ و هاو هه ڵوێستین

ڕزگار گوڵه باخ  / به رلینgolabach@t-online.de