www.kurdistannet.org

 

تةرازوي بةقالَةكاني شاري هةولصر ... ئاسؤ بيارةيي

ده‌بوو له‌به‌ر پیرۆزی ناوه‌كه‌ی كه‌نازناوی پێغه‌مبه‌ره (د. خ) ره موحه‌مد‌ه له‌گوناهه‌كانی خۆشبوونایه. .

-         خۆشبوونی چی؟ هه‌موو كه‌سێ له‌ووڵاتی عێراقی فیدراڵ و برایه‌تی، عێراقی ئه‌نفالی كۆنه‌به‌عسی و فایلناو، ده‌بێ ملكه‌چی یاسابێت.

-         باشه‌ ئه‌وبراده‌ره (حه‌مه سه‌عید) باخی كێی ڕنیوه ؟تۆبڵێی ئه‌و ‌ئاو و هه‌واپاكه‌ی سوید به‌جێبهێڵێ و خوا سه‌ری لێبشیوێنێت و بێته‌وه بۆ گه‌رمای هه‌ولێر؟

-         كاكه ! ده‌بێ بێت ! خۆ به‌ده‌ستی خۆینیه، ئه‌وه‌نده ‌تاوانه‌نووسینی ئه‌نجامداوه نه‌ك ته‌رازوی هه‌موو به‌قاله‌كانی هه‌ولێر به‌ڵكو ته‌رازووی گشت ڕژێمه‌ دیكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌ ناتوانن له‌تاوانه‌كانی بكۆڵنه‌وه. پێم وایه ووڵاتی سویدیش جێی تاوانباران ناكاته‌وه.

-         تۆخوا ئه‌وه ‌به‌راسته كه‌تاوانبار (حه‌مه‌سعید حه‌سه‌ن) ده‌بێ له‌به‌رده‌م دادگای باشوردا ئاماده‌بێت ؟

-         خۆ درۆناكه‌م. ئه‌ی له‌تۆ وایه وێنه‌ی ئه‌و ‌ته‌رازوه و نامه‌كه ‌و ناوه‌كه‌ی تاونبار به‌گاڵته بڵاوكراوه‌ته‌وه؟

-         ئاخۆ به‌قاڵه‌كانی شاری سلێمانی چیبڵێن كه‌وا سیمبۆلی (ته‌رازو) كانیان وا سووك سه‌یرده‌كرێ؟ خۆت باشده‌زانی كه‌ ئه‌گه‌ر ‌ته‌رازو نه‌بێ نه‌به‌قاڵ و نه ‌سه‌وزه‌فرۆش ناتوانن كاسپی بكه‌ن!!! له‌بیرمه ئاسایشی سلێمانی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌كانی به‌رده‌ركری سه‌را، ته‌رازوه‌كانیان زه‌وتده‌كرد و كابرای خاوه‌ن عه‌ره‌بانه ناچار ئه‌و ناوه‌ی چۆڵده‌كرد.

-         كاكه‌برام! ته‌رازو شتێكنیه كه‌گاڵته‌ی پێبكرێ، ئه‌وه ‌پێوه‌رێكه بۆ هه‌لسه‌نگاندی توانای مرۆڤ، مێژوو، قورسایی سه‌وزه و مێوه. . هتد بگره بۆ وه‌رگرتنی پارچه‌زه‌ویی‌و موچه‌شه. ئه‌ی نه‌تبیستووه كه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر كارمه‌ندێكی كوردستانی باشور 34-35خاڵی نه‌بێ مافی وه‌رگتنی زه‌وی نیه.

-         باشه یه‌عنی ئه‌و (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) ه ده‌بێ له‌ تایه‌كی ئه‌و ته‌رازو‌ی شاری هه‌و‌لێردا دانشێت و به‌سزای خۆی بگات ؟ ئه‌ی تایه‌كه‌ی تر ؟

-         تۆ ئه‌لێی من باسی گۆشت كێشان و شوتیفرشتن بۆده‌كه‌م!

-         ئه‌ی نابێ بزانم ئه‌و (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) به‌ند‌ه‌ی خوایه چۆن دادگایی ئه‌كرێ؟

-         ئه‌زانی چۆن دادگایی ئه‌كرێ، ڕه‌نگه‌وابێ تاوانبار (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) ئه‌خرێته لایه‌كی ته‌رازوه‌كه ‌و لایه‌كی تریش پڕده‌كرێ له‌و‌ تاوانه‌نووسینانه‌ی كه‌چه‌نده‌ها ساڵه ده‌ینووسێ و مێشكی قوتابیانی كوردی پێده‌سڕێته‌وه.

-         وه‌ڵا من هێوام به ‌ئه‌‌ڕحه‌موالڕاحمینه، تۆبڵی عه‌فواتێك ئه‌وێش نه‌گرێته‌وه و وه‌ك ئه‌و هه‌موو تاونبارانه (فایلڕه‌ش، جاش و كۆنه‌به‌عسی) داوای لێبوردن بكات و چاوی به كوردستانه‌كه‌ی بكه‌وێته‌وه. ئێمه‌ی كورد بۆ یه‌كتری گیانی لێبوردنمان زۆر به‌رزه. ڕه‌نگه بۆدیتنی شاری هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌بێت لایه‌كی سویدێش بكاته‌قوربانی.

ئیتر تاڕۆژی بینینی (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) له یه‌كێ له‌ته‌رازوه‌كانی قه‌ڵا بزانین دونیا به‌ره‌و كوێوه ده‌چێت؟به‌ڵكو 30حوزه‌یران زووبێت وتا دامه‌زراندنی عێراقی فیدراڵ ئه‌‌‌و جۆره ته‌رازوانه قه‌ده‌غه‌بكرێن و ته‌رازوی ئه‌لكترۆنی دابێت. ته‌رازویه‌ك كه‌چیتر ئازاری بۆ مرۆڤ و ژینگه‌نه‌بێت.

31-5-2004سوید