|
||
خوصني ثصنج أؤلَةي كةركوك ثصنج سافاني* ئاونيية! .... ثؤلآ سةعيد
له كوێ پێویستیی ده‌ستمان هه‌بێت، وشه‌كان هیچیان پێ ناكرێت، پۆڵا سهعیدههرگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم، په‌نا بۆ په‌لاماردان و كلتووری شهڕانگێڕیی به‌ریین. به‌ڵام ناشكرێت ئێمه‌ی كورد، كه هه‌زاران ساڵه خوێنمان ئهڕژرێت، بێده‌نگیی بكه‌ین له قهلاچۆكردنمان. چونكه بێده‌نگیی نیشانه‌ی ڕازییبوونه. له‌سه‌ر هه‌ر دڵۆپه خوێنێكی سه‌ربازێكی ئه‌مریكیی له ئێراق دا، ئه‌وه‌ی "با" به ده‌واری شڕی نه‌كردبێت، ئه‌مریكا به فه‌لووجه و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و به‌غدادی كردووه. له ژماره "3394"دا ڕۆژی 16. 06. 04 ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میی دا، هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنج ته‌رمی كوردی بۆ باوه‌شی كه‌ركووكی كورد ڕاگه‌یاند. كه له سه‌ره‌تای مانگی یونیی دا له سنووری شاری سامهڕڕدا به ده‌ستی عه‌ره‌به بهبهریی و شۆڤێنیه‌كانی ناوچه‌كه گه‌شمرده "شه‌هید" كراون. ئایا هه‌تا كه‌ی ڕێگا بده‌ین خوێنی ڕۆڵه‌كانمان بڕێژن و هێشتا بانگه‌شه بۆ ژییانی ته‌باییی و ئاشتیی بكه‌ین له ئێراقی نائاشتیی و ناهیوادا؟ مێژوویه‌كه ئێمه‌ی كورد نه ڕاستگۆین له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه بزاڤیییهكانی خۆماندا، نه ڕاستگۆشین له‌گه‌ڵ تفه‌نگه‌كانی شانماندا. كه كورد ده‌ڵێ: "یان كوردستان یان نه‌مان" ده‌بێت بیشی سه‌لمێنێت. ئێمه ده‌ریایه‌ك خوێنمان له‌ژێر ئه‌م باوه‌ڕه‌دا ڕشتووه، به‌ڵام مه‌خابن هیچ كامێكمان ئاواتی گهشمردهكانمان "شه‌هیده‌كان" نه‌گه‌یاندۆته ترۆپكی شانازێتیی. ده‌یان ساڵی ڕه‌به‌قه سه‌ردارانی كورد و ڕامیاركارانی كورد قووتابخانهیهكی ترس و بێ ورهییییان بۆ كورد پێكهێناوه. كه خودی وره به‌ردی بناغه‌ی باوه‌ڕبه‌خۆبوونی مرۆڤه، كه‌چیی مرۆی كورد به ده‌ستی خۆی ده‌ست و پێی ئه‌و وره‌یه‌ی كهلهپچهكردووه و ڕێگای نادات به ئازادیی هه‌ڵسوكه‌وت بكات. بۆ گه‌یشتن به كوردستانێكی ئازاد، نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێت ڕۆڵی دوپشك ببینێت. كه ده‌ڵێین یان كوردستان یان نه‌مان ده‌بێت بیسه‌لمێنین، وه‌ك چۆن كه ئاگرێك له چوارده‌وی دوپشكێكدا ده‌كه‌یته‌وه، دوپشكه‌كه ههرچواردهوی خۆی ده‌كات و هه‌وڵی ده‌ربازبوون ده‌دات، كاتێك ده‌زانێت هیچ ڕێگای ده‌رچوونی نییه، ئه‌وسا به ته‌پڵه سه‌ری خۆیه‌وه ئه‌دات و خۆی ده‌كوژێت. ده‌با ئیدی له‌ژێر كاریگه‌رێتیی ئه‌م ترسه‌دا نه‌مێنین، كه چوارده‌وری كوردستان به مینی دوژمنان ته‌نراوه، با باوه‌ڕمان به‌خۆمان بێت و هه‌موو پێكه‌وه یان بۆ كوردستان یان بۆ نه‌مان تێ‌بكۆشین. چیی له ژییانێكی ژێرده‌سته‌ییی و چه‌وساندنه‌وه بكه‌ین؟ فریدریش نیچه ده‌ڵێ: ده‌سته‌ڵاتێكی داپڵۆسێنه‌ر و زاڵ، ته‌نها له‌ناو گه‌لانی ده‌به‌نگ و گه‌مژه‌دا په‌یدا ده‌بێت. چونكه گه‌لێكی هۆشیار هه‌رگیز ڕێگا به‌وه نادات بچه‌وسێنرێته‌وه. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیی كوردستان له یه‌كه‌م ڕۆژی هاتنه ژووره‌وه‌ی له‌شكری ئه‌مریكاوه بۆ ئێراق، به شه‌كر و چای ئه‌نجوومه‌نی كۆڵانه‌كان و به مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و زیادكردنی مووچه و به باگژه‌ی دیناری علوج و دۆلار فریوودران. ده‌ریایه‌ك خوێنمان بۆ زیادكردنی مووچه و شه‌كر و چا و دینار و مۆنیكای علوج نه‌ڕشت. ئه‌م ده‌می ساوی٭ دۆلار و دیناره نه‌بڕن بۆ سه‌دان ساڵی تریش دهتانبڕێت. ئاخر ئه‌وه له مێژه دوژمنانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، چوونه‌ته خانه به خانه‌ی مێشكی ئه‌م گه‌له‌وه، كه هه‌موو كات كوانووی داخراوی ئازادیی ئه‌م گه‌له‌یان به لافاوی پاره و ماڵ دامركاندۆتهوه. به ناهه‌ق نییه "شێركۆ بێكه‌س" له داستانی مامه‌یاره دا ده‌ڵێ: له بیرتان بێ پواز چوو بۆ كوێ دوای كه‌ون "لیره" سیحره و. . . . بریقه‌كه‌ی ئاوی چاوی كهڵهسواری بابان ئه‌بات "لیره" سیحره و. . . . بیانده‌نێ كه وه‌ریانگرت ئه‌بنه تووله و دوا ئه‌كه‌ون، من ناڵێم لێگه‌ڕێن ئه‌ی سه‌ردارانی كورد، به‌ڵكوو ده‌ڵێم لێمه‌گه‌ڕێن ئه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد، به زاری ئێوه‌وه داواكانتان مه‌زاد بكرێت. خوێنی ڕۆڵه‌كانتان به سافانی سه‌رپه‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانتان بكرێت. 16. 06. 04 سه‌رچاوه‌كان: jenseits von Gut und Böse ( (Friedrich Nieztsche) ) 1ـ 2ـ كوردستانی نوێ ژماره "3394" 3ـ دیوانی شێركۆ بێكه‌س 1995په‌راوێزه‌كان: ٭ سافان: تكه، دڵۆپ. ٭ ساو: ده‌می خه‌نجه‌ر و چه‌قۆی به هه‌سان تیژكراو. |
||