www.kurdistannet.org

 

ثةيامنصري كوردسات لة شاري مانهايم، بازرطاني بة بةرهةمي خةلَكي ترةوة دةكات؟؟!!!... يوسف ئا مةنتيك

 

له ساڵ رۆژی جیهانی منداڵان، رۆژی 4 / 5. 06 2004، (ناوه ندی زانین و رۆشنبیری كوردی /

 ئه لمانی، و كۆمه ڵی چاندی كوردی) ، له شاری مانهایم / ئه لمانیا، فیستیفاڵێكی خنجیلانه یان بۆ مندالانی كورد له و شاره ئه نجام دا، دیاره ئامانجی فیستیڤاله كه ئه وه بوو كه مندالانی كوردیش وه كوو مندالانی جیهان، له م رۆژه دا هه ست به مندال بوونی خۆی بكات و جه ژنی خۆی به و بۆنه یه وه بگێرێت و تێكه ل بێت به دوونیای موسیك و كوولتوری كورده واری له هه مان كاتیشدا به ستنه وه ی مندالائ كورد به كولتووری نه ته وه یی.

له رۆژی یه كه مدا 4/6/2004 كۆرێك بۆ پسپۆری كۆمه لناس به رێز (فازیل ئه حمه د) به سترا،  كۆره كه له ژێر ناونیشانی (رێنمایی و هاندانی لاوانی كورد له هه نده ران بۆ خوێندن و كاركردن) ، كه زیاتر له سه ر كێشه كانی لاوان و چۆنێتی چاره سه ركردنیان له لایه ن دایك و باوكه كانه وه، به رێز مامۆستا فازیل، چه ند بۆچوونێكی خۆی له و باره یه وه باس كردوو، پاشانیش ئاماده بوان پرسیارو بۆچوونی خۆیان ده ربری و له كه ش و هه وایه كی ئازادو دیموكراتدا سیمیناره كه به رێوه چوو، چێی باسكردنه، باوك ودایكێكی زۆر ئاماده ی ئه م سیمیناره بوون.

له رۆژی دووه مدا 5/6/2004، فیستیڤاله كه به چه ند چالاكی یه كی هه مه جۆر ده ستی پێكرد كه فیستیفاله كه ی قه شه نگ تر كردبوو.

سه ره تا به سروودی (ئێمه ی كوردستانی) له لایه ن تیپی (په پووله وه) ده ستی پێكرد، پاشانیش هه ر له لایه ن هه مان تیپه وه، چه ندین گۆرانی و هه لپه ركێی كوردی و ئه لمانی پێشكه شكرا، كه له لایه ن هونه رمه ندی به رێز (زیاد به رزنجی) سه رپه رشتی ئه م تیپه ی ده كرد، پاشانیش چه ندین شێوه ی جل وبه رگی كوردی له لایه ن مندالانه وه پێشكه ش كراو پیشانی میوانان و ئاماده بوان درا، خه لاتیش به سه ر جوانتین جلی كوردیدا به خشێنرا.

هه روه ها پێشنگایه كی وێنه ی مندالان كرایه وه، له لایه ن لیژنه یه كی تایبه ته وه جوانترین وێنه هه لبژێدراو خه لاتی وه رگرت، له هه مان كاتیشدا له لایه ن گرووپی مندالانی (میزۆپۆتامیا) وه شانۆگه ریه ك به زمانی ئه لمانی پێشكه ش كرا، كه مندالان زۆر به چێژه وه سه یریان كرد، هه روه ها بۆ ساتێكی كه میش (بالێ) یه كیش پێشكه ش كرا.

فیستیڤاله كه به شایه یه كی كوردی كۆتایی پێهات. دیاره فیستیڤاله كه سه ركه وتنێكی باشی به ده ست هێنا، كه ئه مه یه كه مین جاره له وولاتی ئه لمانی فیستیڤالێكی وا بۆ مندالانی هه موو پارچه كانی كوردستان بكرێت و، مندالانی هه ر چوار پارچه كه به یه كتر بناسرێنن و تێكه لی یه كتری بن.

هه موو كۆمه لێكی كوولتووری و ده زگایه كی راگه یاندن یان كۆمپانیایه كی هونه ری، كاتێك به رهه مێك به ئه نجام ده گه یه نێت، زۆر هیلاك و ماندوو ده بێت پێوه ی، برێكی زۆری خه رجی تێدا ده كات، له به ر ئه وه ماڤی خۆیه تی كه ته نها خۆی بریاری په خشكردن و بلاوكردنه وه ی به رهه مه كه ی بدات، بگره ئه مه یاسایه كی نێو ده وله تی یه و هه موو كه س و لایه نێك ده بێت په یوه ست بێت پێوه ی، دیاره ئه م یاسایه ته نها ڤیدۆخانه!! كه ی سه دام ولایه نه كوردیه كان په یوه ست نابن پێوه ی!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!.

 هیچ كه س بۆی نی یه به رهه می یه كێكی تر بڵاوبكاته وه و بازرگانی پێوه بكات.

په یامنێری كوردسات به بێ ئه وه ی كه س داوای لێ كردبێت یان ناردبێتیان به دوایدا، یان كارتی میوانداری بۆ چووبێت، به خۆیی و كامێرایه كه ی، هاتبووه ناو فیستیڤاله كه وه، دیاره ئه م به رێزه وه ك پیشه ی پێشووتری، له هه ر شوێنێك ئا هه نگێك یان كۆرێك ببه سترێت یه كسه ر كامێراكه ی ده خاته سه ر شانی (وا ده زانێت رۆژانامه وانی ته نها به كامێرا خستنه سه رشانه !!!!) و ده چێته ژووره وه، باجێكی كوردسات به سنگیه وه ده كات.

سه یر له وه یه له شاری مانهایم پێنچ رێكخراوی كولتووری به ناو كوردی ! به لام حیزبی؟! هه ن ته نها ناوه ندی زانین و رۆشنبیری كوردیه كه هه میشه له چالاكی هونه ری و كولتوریدان  له م شاره.

دیاره ئه م به رێزه، به هیچ شێوه یه ك ئاگای له هونه رو زانستی كامێرا نی یه، له لایه كی تره وه رۆژنامه وانی كارێكی وا ئاسایی نیه، هه ر كه س كامێرایه ك به ده ستیوه بگرێت و خۆی بكاته رۆژنامه وان لێمان، لێره چه ندین زانكۆ و په یمانگا هه یه بۆ پێگه یاندنی رۆژنامه وان و كادری میدیاو تی ڤی یه كان، له هه مان كاتیشدا ده بێت ئه و كه سانه ی كه ده بنه رۆژنامه وان چه ندین ساڵ بخوێنێت و پاش چه ند سالێكی ئه زموونی كاركردن، ئینجا ده بێته په یامنێری تی ڤی یه كان، جێی داخه لێره ش (واته ئه وروپا) تی ڤی یه كوردیه كان كه سانی ناشاره زا ده كه نه په یامنێری خۆیان له م وولاتانه.

له م ئاهه نگه داجگه له مندالان باوك ودایكان و چه ند خێزانێكی تریش ئاماده ی ئه م فیستیڤاله بوون و له كۆتایه كه شیدا شایه كی خێزانی كرا.

كه چی پاش چه ند رۆژێك په یامنێری كوردسات ئاهه نگه كه ی خستبووه سه ر DVD، به نرخی 10 ئیرۆ ده فرۆشێته وه؟؟!!.

دیاره ئه م كرده وه یه، زیاتر له ره فتاری ته زویر چی یه كانی ناو مه زادخانه كه ی سلێمانی!!

ده چێت، زۆر دووره له كاری كه سێكی په یامنێری تی ڤی یه ك!!!، ره فتاره ی ئه م به رێزه بۆته هۆی ناره زایی بوونی كوردنشینی شاری مانهایم، چونكه كه س به وه رازی نابێت  كه وێنه ی ئاهه نگێكی تایبه ت له ناو بازاردا، له لایه ن كه سكێكی تره وه بازرگانی پێوه بكرێت، له هه مانكاتدا هه ردوو رێكخراوه كه (ناوه ندی زانین و رۆشنبیری كوردی و كۆمه لی چاندی كوردی) ، كه سه رپه رشتی ئه م چالاكی یه یان كردووه ناره زایی خۆیان بۆ ئه و  به رێزه ده ربریوه، كه چی ئه و هه ر گوێشی له م قسانه نی یه !!، به مافێكی سروشتی خۆی ده زانێت.

سه یره له وه یه كوردسات بۆ هه موو به رهه مه كانی، ماڤی ئه وه ده دا به خۆی كه كه س بۆی نی یه بازرگانی به به رهه م و چالاكیه كانیه وه بكات، كه چی خۆیان به ئاوی حه مامی خه لكی تر خۆیان ده شۆن!!!!، وابزانم ته نها به عس ره چاوی ئه م یاسایه ی  نه ده كردوو، به رهه مه كانی ته له فزیۆنه كوردیه كانی په خش ده كرد، به لام چ كوردسات و چ ئه وانی تریش باسی ئه وه یان نه ده كرد، دیاربوو به سه سزمانانه له میری ده ترسان  نه وه ك كتێبی په روه رده ی نیشتمانی نه نێرێت بۆ مندالانی كورد. !!!!!!!!!!!!!!!.

یوسف، ئا، مه نتك

 

25/06/2004 ئه لمانیا / مانهایم

ناونیشانی ئه لكترۆنی / ئیمایل

Ragaz@Arcor. de