|
||
بيرصك لة باشووري كوردستان و دةسةلآتي كوردي ... مةنسور عةزيزي پیره ژنێك پێسه یه كی دوكه ڵ دا و هه ڵیواسی و ده ور و پشتی باش ته نیبوو! پێسه گه نی و پیره ژنه په نای له بۆ خوێ هانی، به ڵام سه یره! خوێش گه نیبوو!
زۆر له مێژه كه كایه كانی بردنه وه و قۆزتنه وه ی ده سه ڵات له رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست بووه به باو و زۆر یاسا و ریسا هاتوونه ته كایه وه كه گوایا،نه ته وه یه ك پێك نایه ت مه گه ر ئه وه ی حه شیمه تێك له مرۆڤ بتوانن ده وڵه تی خۆیی پێكبێنن! به پێی ئه و ئه سڵه یاساییه ده بێ بڵێین كه ئێمه هێشتا نه ته وه یه ك پێك ناهێنین!به ڵام ئایا هۆی پێكنه هاتنی ده سه ڵاتی خۆیی تاوانه كه ی ده گه ڕێته وه بۆ ئێمه خۆمان یان نه یانهێشتووه كه پێكی بێنین؟!وه ڵامی ئه م پرسیاره له لای هه مووان زۆر روونه!هه ر ئه وه نده به سه كه ئاماژه بدرێ به هه ندێك به ڵگه ی نوێ،وه ك :داواكه ی شێخ عوبه یدوڵای نه هری بۆ كۆنسولگه ری بریتانیا له شۆڕشی 1880وپاشان داواكه ی شێخ مه حموودی نه مر له عیسمه ته لئومه م و پاشان دامه زرانی كۆماری كوردستان و نیشاندانی توانای گه لی كورد بۆ دامه زرانی ده سه ڵاتی خۆیی. زۆر جار هه ندێك لایه ن ئه و بڕگه دێننه وه كه له سه ره وه باسمان كرد بۆ ئه وه ی بڵێن كورد،گه ل یان نه ته وه نییه،له به ر ئه وه ی تا ئه وڕۆ نه یتوانیوه ده وڵه تی نه ته وه یی پێك بێنێ!به ڵام هه ر ئه و كه سانه ی كه تا دوێنێ فاشیست بوون و سنووری پاوانخوازییان زاڵ ده دا به سه ر سنووری تێگه یشتن و له گه ڵ یه كدی دووان بۆ چاره سه ر كردنی كێشه كان،چی بووه ته هۆی ئه وه ی كه ئه وڕۆ یاساكان ئاشكرا ده كه ن و یاسایی ده دوێن و یاسا ده كه ن به چه ك به دژی گه لی كورد؟ئایا بیریان له وه كردۆته وه كه پاوانخوازێتی و چاوچنۆكێتی ئه وان بووه كه نه یانهێشتووه كورد ده سه ڵاتی خۆیی دامه زرێنێ؟ له توێی باس له هاوسێیانی كورد كه له سه ره وه باس كرا،ئه وه روون ده بێته وه كه كێشه ی كورد گه یشتووه به و ئاسته ی وا ئه وان لێی ده ترسن و ئیدی كورد له چوارچێوه ی میرایه تی و ئه مه كدار بوون به كێشه ی ئایینی بۆ ئه وان،گۆڵی سیاسه ت ناخوات و خوازرای چاره سه ری كێشه ره واكانیه تی.ئه و مافانه ی كه بۆ هه ر مرۆڤێك،بۆ هه ر گه لێك به پێی یاسا و ریسا نێو ده وڵه تییه كان داڕێژراوه،ده بێ بۆ گه لی كوردیش مسۆگه ر بكرێن! شه قامی كوردی ئه وڕۆ زۆر وریایانه روودا و ئه گه ره كان ده بینێ.گه لی كورد ئه وڕۆ به ده ر له پڕوپاگه نده ی پارته سیاییه كانی كوردستانیش دۆزه كان ده خوێنێته وه.ده توانین بڵێین له یه ك رسته دا، كه جاران بوونایه تی گه لی كورد خۆی له بوونایه تی پارته سیاسییه كاندا ده بینییه وه.به ڵام ئه وڕۆ پارت و گورۆپه سیاییه كانن كه خۆیان له بوونایه تی گه له كه یاندا ده بیننه وه. كه واته لێره دایه كه وێرای وه ڵام بۆ گه لانی ده وروبه رمان له سه ر نه ته وه بوون یان نه بوونی كورد،رووی ووته و داوا و ره خنه له پارته سیاییه كوردییه كان ده كه ین.هه موومان ئاگاداری ئه وه ین كه هیچكام له رێكخراوه سیاییه كانمان له مریخ نه هاتوون و سه رجه میان ئه ندامانی كۆمه ڵگای كورده وارین و بۆ نواندنی بوونایه تی گه لێك به ناوی كورد له قۆناغی جیا جیادا پێیان ناوه ته گۆ ڕه پانی خه بات و تێكۆشان. بۆ زیاتر تێگه یشتنمان له باسه كه و زیاتر روون بوونی داواكان رووی گوتنه كانمان ده كه ینه باشووری كوردستان كه ئێستا دوو ده سه ڵاتی كوردی ده سه لاتداره تی تێدا ده كه ن. ئێمه ی كورد كاتێك به مێژوودا ده چینه وه،به رۆكی په یمانی لۆزان ده گرین و دژ به دابه ش بوونی كوردستانین له دوای جه نگی یه كه می جیهانی!به ڵام ئایا ئه م دوو ده سه ڵاتییه له خودی خۆیدا شێوه لۆزانێك نییه؟ئایا گه ر ئێمه ده ڵێین :نه یانهێشتووه ده سه ڵاتی خۆیی پێك بێنین،ئه و دوو ده سه ڵاتییه هه ر هه مان میرایه تی سه رده می عوسمانییه كانمان وه بیر ناهێنێته وه؟وه ك كوردێك هاوار ده كه م كه پارتی دێموكراتی كوردستان و یه كێتی نیشتمانی كوردستان له وه زیاتر بۆیان نییه كایه به داوا ره واكانی گه لی كورد بكه ن له باشوور.له رووی كام یاسا بنه ڕه تییه ده جوڵێن كه ناتوانن ده سه ڵات له باشووری كوردستان بكه ن به یه ك؟ئایا كه كورد كایه كه ی دۆڕان،كێ به رپرسیاری مێژووی گه لی مه ده بێ؟دڵنیام كه هه ر لایه نێكتان ده یده نه پاڵ ئه وه ی دیكه! له پاش جه نگی یه كه می جیهانی و ئه و هه موو ماڵوێرانییه،به زووترین كات ده بینین كه هه ندێك ده سه ڵات یه كده گرن و زۆر له كێشه كان له نێوان گه لانی جیاوازدا چاره سه ر ده كرێن و بنه ما بۆ پێش كه وتن ده سازرێ.له پاش جه نگی دووه می جیهانی هه ر وه ها.له گه ڵ رمانی بلووكی رۆژهه ڵات،ده بینین زۆر وڵات كه دابه ش بووبوون،تێكه ڵ ده بنه وه و به ره و ئاسۆیه ك كه ئاسۆی قۆزتنه وه ی به رژه وه ندییه كان بوو بۆ گه لانیان،هه نگاویان هه ڵگرت. ده یان به ڵگه و نموونه ی دیكه نیشانده ری ئه و راستییه ن كه له جیهاندا پارت و لایه نه كان قازانج و به رژه وه ندی گه لانی خۆیانیان زیاتر له پێش چاوه و بۆ قازانج و به رژه وه ندی حیزبی و تاكه كه سی،به رژه وه ندییه كانی گه لانیان به ئاودا ناده ن! سێزده ساڵه كه گه لی كورد له باشوور هاواری یه كگرتنه وه ی ده سه ڵاتی كوردی ده كا.به ڵام كێ گوێبیستی ئه و داوایانه یه؟ماڵی كورد كێ وێكی ده خا؟كه ده ڵێین كێ وێكی ده خا،ئه وه روون ده بێته وه كه كه سانێك له تیان كردووه!پرسیار ئه وه یه كه كێن ئه و كه سانه ی له یه كیان دابڕاندووه؟كێن ئه و كه سانه ی كه بیری مرۆڤی كوردیان سڕ كرووه؟كێن ئه و كه سانه ی كه كێشه ی كوردیان داوه ته ده ست قه زا و قه ده ر؟مێژوو به رۆ كی كێ ده گرێ؟له گه ڵ ئه وه ی كه شوێنه په نجه تان دیاره له شۆڕش و به رخۆدانی گه له كه ماندا و شه و و رۆژتان له سه ر یه ك ناوه بۆ گه یشتنی گه له كه مان به ئازادی،له باشوور،دڵ زویر مه بن كه ده ڵێم:گه ر له گه ڵ ره وته كاندا ئاوا بچنه پێش،جێگه په نجه تان ئه مجاره له دوا خستن و له نێو بردنی كوردستاندا له مێژووماندا دیار ده بێت! ئه وڕۆ ئیدی گه له كه مان گه لێكی لۆژه و بێ كه ڵك و كوێر نییه و زۆر به باشی هه ر ووته یه ك له جێی خۆی و هه ر خاڵێكیش له سه ر هێڵی خۆی داده نێ.كه واته بۆ باسی كه م كۆڕییه كانتان ناكه ن بۆ خه ڵك؟بۆ له پێش چاوی خه ڵكدا هۆی یه كنه گرتنه وه ی ده سه ڵاتی كوردی باس ناكه ن؟ ئایا ووته ی كۆتایی كێ ده یڵێ؟ دڵنیام كه ئه م هاوا ر و سكاڵانه ی من،هاوار و سكاڵای سه رجه م گه لی كورده و هه موومان به په رۆشه وه جاو له ئاسۆ نادیاره كان ده كه ین و له وه ده ترسین كه مێژوو ئه مجاره ش خۆی دووپات كاته وه و كورد بكه وێته قۆناغێكی دژوارتر له جارانه وه! مه نسوور عه زیزی 12.07.2004 |
||