|
||
طةر كةريم خاني برادؤستي دلَسؤز و نيشتمانثةروةر بصت، ئةي خؤفرؤش دةبصت كص بصت؟ ... دةرسيم ديبةطةيي
وای لێهاتووه له سایه‌ی سه‌ری سه‌ركرده‌كانمان مرۆڤ گومان له هه‌موو شتێك بكات. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه نیشتیمانپه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌و ناڕاستهقینهش په‌یدا بووینه. هه‌روه‌كو چۆن ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه‌و كارتۆنی هه‌بوون و به‌نزینی موحه‌سه‌ن و عادی هه‌بوون، به‌هه‌مان شێوه‌ش نیشتیمانپه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌و كارتۆنی هه‌روه‌ها موحه‌سه‌ن و عادیش سه‌ریان هه‌ڵداوه. خۆ هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی كوردستانی باشوور له ئازاری 1991 شه‌هیدی ڕاسته‌قینه‌و ناڕاستهقینهش ده‌ركه‌وتن و سه‌دان جاش و خۆفرۆش به شه‌هید ناونووسكران و شه‌هیدانه‌یان بۆ ده‌رچوو. ئه‌وانه‌ی كه ده‌كرێن هه‌مووی سووكایه‌تیكردنه به نیشتیمان و نیشتیمانپه‌روه‌ران و شه‌هیدان و پێرۆزیهكانی كورد‌و كوردستان. له ژماره 3378 ی هه‌ینی 28.5.2004 ی كوردستان نوێ لاپه‌ڕه 3 دا، پرسه‌و سهرهخۆشیهك به‌ناوی به‌ڕێز مام جه‌لال ئاراسته‌ی كه‌ریم خانی برادۆستی كۆنه سهرهكجاشی فه‌وجی 40ی به‌ناو دیفاعی وه‌ته‌نی كراوه‌و ده‌ڵێت: "به‌ناوی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، هه‌ڤاڵ حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حه‌بیبه‌خان خوشكی به‌ڕێز كه‌ریم خانی برادۆستی كه‌سایه‌تی دڵسۆز‌و نیشتیمانپه‌روه‌ری گه‌ڵه‌كه‌مان، پرسه‌و سه‌رخۆشی به كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌سه‌ر داوای هه‌ڤاڵ مام جه‌لال؛ به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی، به‌نده سه‌ردانتان ده‌كات". كه‌ریم خانی برادۆست به‌رله سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئه‌یلولی 1961 چه‌كی جاشایه‌تی بۆ ڕژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق هه‌ڵگرتووه‌و به‌گوێره‌ی په‌رتووكی (ئه‌نفال كورد‌و ده‌وڵه‌تی عێراق) له نووسینی كاك شۆڕش حاجی، به‌شداری ئه‌نفالی دووی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغی كردوه. هه‌روه‌ها گومانم هه‌یه كه به‌شداری ئه‌نفالی ههشتیشی كردبێت، كه له‌كۆی 362 فه‌وج 171 فه‌وج به‌شداری ئه‌و ئه‌نفاله‌ی كردوه، به‌ڵام ناوی سهرۆكجاش و ژماره‌ی فهوجهكانیان نه‌نووسراوه. كه‌ریم خانی برادۆست یه‌كێكه له‌و سهرهكجاشانهی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له میدالیای ئازایه‌تی له‌ڵایه‌ن سه‌دامه‌وه پێدراوه. جا نازانین ده‌بێت مامه كاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت وه‌ڵاممان بداته‌وه، ئایا كه‌ریم خان له كه‌یه‌وه بۆته نیشتیمانپه‌روه‌ر؟ هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی كه چه‌كی نیشتیمانفرۆشی كرده‌شان؟ یان ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌نفالی قه‌ره‌داغی كرد؟ جا گه‌ر كه‌سێكی وه‌كو كه‌ریم خان دڵسۆز‌و نیشتیمانپه‌روه‌ر بێت، ئه‌ی ده‌بێت جاش و خۆفرۆش كێ بێت؟ خه‌ڵكه‌كه وایان لێهاتووه به چاوی گومانه‌وه سه‌یری هه‌موو شتێك بكه‌ن و پرسیاری شه‌هیدی ڕاسته‌قینه‌و دڵسۆز‌و نیشتیمانپه‌روه‌رانی ڕاسته‌قینه بكه‌ن، چونكه سه‌ركرده‌و پارته كوردستانیه‌كان ئه‌وه‌نده جاش و خۆفرۆشیان به دڵسۆز‌و نیشتیمانپه‌روه‌ر پێناساندووین و سه‌ریان لێمان شێواندووه. گه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌سێكی وه‌كو كه‌ریم خانمان به دڵسۆز‌و نیشتیمانپه‌روه‌ر پێبناسێنن، ئه‌وه پاش چوار ڕۆژی‌تر، گه‌ر بمرێت نازناوی شه‌هیدیشی پێده‌به‌خشن. جا توو كوردستان گوناه نیه؟ كه‌ریم خان هه‌ڵگری هه‌مان نازناوی شه‌هید بێت، هه‌روه‌كو شه‌هیدان ئارام، شێخ شه‌هاب، جه‌عفه‌ر، جه‌میل ڕێنجبه‌ر، ئازاد هه‌ورامی، عه‌بدوڵڕه‌زاق، شاخه‌وان، مامه ڕیشه، كوێستانی، سیروان تاڵه‌بانی و مه‌ڵا ئاراس. جگه له‌وه‌ش ئه‌وه ڕێگا خۆشكه‌ره بۆ سبه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ببن به جاش یاوه‌ری و سیستانیش، گه‌ر ڕۆژێ له ڕۆژان نێوانی كورد‌و ئێراقی یاوه‌ر و سیستانی تێكبچێت. كاتێك كه خه‌ڵكه‌كه ببینن باش و جاش تێكه‌ڵ ده‌كرێن و هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان كه‌سانی دڵسۆز‌و خۆفرۆش ناكرێت و زۆر جاریش جاشه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ده‌ستكه‌وت له پێشتربن، بێگومان ڕه‌فتاری سه‌ركرده‌و پارته‌كان به‌م شێوه‌یه، ده‌بێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر به‌ره‌و هه‌ڵدێرو جاشایه‌تی پاڵپێوهبنێن. جا هیوادارم چیتر به‌وه ڕازی نه‌بین كه‌س به‌نزینی عادیمان به نرخی موحه‌سه‌ن پێبفرۆشێت و كه‌سانی خۆفرۆشمان به نیشتیمانپه‌روه‌ر پێبناسێنن. ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی دووشه‌ممه 5.7.2004 |
||