كؤلَةوذ .... عةبدول شارباذصري
وا
ڕه‌وه‌نده‌كه
ده‌ستی
هه‌ناسه‌ی
له‌سه‌ر
بلوێری
خه‌وا
وه‌رچه‌رخا
ئالوده‌ی
تۆ بوو
گوێی له
ناڵه‌كه‌ی
چه‌می
شه‌وت بوو
كاتێ كه
به ناو ئاوایی سه‌ریا
ئه‌هات
ڕه‌ت ئه‌بوو
هه‌تا تۆ
دوور بی
من و
ته‌نیایی و
ژێر باڵی
شه‌وه
هه‌تا تۆ
دوور بی
من و
ته‌نیایی و
هه‌ر
چینێ خه‌وه
* * *
سپێده‌یه و
چاوم
لێته..
له‌و
كوێستانه سه‌ر ده‌ردێنی
له ناو
خاكی عه‌شق و گڕا
به
ئاقارا ورد ئه‌ڕوانی
ئه‌ڕوانیته كه‌پره‌كانی
ته‌ختانێكه‌ی به‌رامبه‌رت
ئه‌ڕوانیته چادره‌كانی
هه‌ورازه‌كه‌ی لاچه‌په‌كت
چاوم
لێته..
شه‌قاو
ئه‌نێی
بۆ سه‌ر
كانی و نزاره‌كه
له
ئاوێنه‌ی چاوگه‌كه‌دا
به
سیمای ته‌پوتۆزاوی و
بێخه‌ویتا هه‌ڵئه‌ڕوانی
چاوم
لێته..
وه‌ك مامزێ
به
توله‌ڕێی كه‌ژه‌كه دا
هه‌ڵئه‌گه‌ڕێی
كه
ئه‌چیته به‌ر كوڵه‌كه‌ی
ئه‌بییه
سوێسكه و هه‌ڵئه‌فڕی
نابییه
ده‌سكه گوڵی ڕێگه‌ی!!
چاوم
لێته..
له بن
داری ئێش و ژانا
ئه‌ڕوانیته ئاوه‌دانی
خاكی یاد
و بیره‌وه‌ری
له‌و
چراوگه‌ی ئه‌وبه‌رته‌وه
ده‌نگێكی
گڕ گازت ئه‌كا
:
-
ڕێبواره‌كه.. ڕێبواره‌كه
+
هۆ به‌ڵی هۆو
-
من دارێكم
ڕۆژگار
كردمی به كۆڵه‌وژ
بۆ
ژیله‌مۆ گه‌شانه‌وه
ڕێبواره‌كه
دێوانه‌كه
وه‌ره
ئه‌مشه‌و میوانم به
له گوێ
ئاگردانه‌كانما
سه‌رگوزشته‌ی،،
نازی و
مه‌غۆل
به‌سه‌ر
مناڵانما به‌شكه
حاڵ و
ئه‌حواڵی چین چین ئاره‌قی
شان و
باهوی چی..
ئاشه‌وان
و
شوان
وه‌ر‌زێر
و
سه‌پان
كرێكاره‌كان
له سه‌ر
ڕانجی وان
جا عه‌یش
و نۆش و
پۆشته‌و
په‌رداخی
شه‌رواڵ
پیسه‌كان
جا به
سه‌رهاتی
هه‌ر بن
سێبه‌ر و
خۆ گیڤ
كردنه‌وه‌ی
عه‌له
شیشه‌كان!
ئاغا و
به‌گله‌ر
و
خان و
زاده‌كان
شۆڕه
سوارانی ناو خێڵه‌كییه‌كان!
بهۆنه‌ره‌وه
با
ده‌ستا و ده‌ستكا
له ناو
گونده‌كان
له ناو
شاره‌كان
زاخاو
ده‌ربێ بۆ مێشكه‌كان
به
سیماتا له شێت ئه‌كه‌ی
گوێم له
چرپه چرپی
به‌ینی
خۆت ێ دڵته
كوا
تۆشێتی؟!
نه
فه‌رهادی
نه
مه‌جنونی
شێتی
عه‌شقی!
توێشه‌به‌ره‌ت
وا له پشتا
گه‌رچی
عه‌شقه
گه‌رچی
ئه‌شكه
وه‌ره و
له‌گه‌ڵ منیا به‌شكه
ئه‌ی
عاشقه سه‌رسه‌خته‌كه
ئه‌و
كاتانه‌ی كه بێوه‌خته
چاوم
لێته،،
كه‌روێشكه خه‌و سه‌رخه‌و ئه‌كه‌ی
جار به
جارێ هۆره ئه‌كه‌ی:
-
ئه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی
كه‌وا
ئێستا بویته به‌ندێ
كه‌نیشكێكی كارمامزێ
خێڵه‌كی
كورد
له دوای
بار و بارگه‌كه‌وه
كه مل
ئه‌نێ
ئه‌وكا
به گوڵه حه‌یرانێ
و
له‌بان
یه‌خه‌ی كه‌ژت
ئه‌نێ
ئه‌ی
ئه‌و ده‌نگه‌ی
كه وا
ئێستا
بویته
سه‌ر مه‌شقی هه‌وایێ
له
ڕۆژانی
گه‌رما
بردووی هاوینانا
وه‌رزێری
كوردی داس به ده‌ست
له
دروێنه‌ی ده‌غڵ و دانا
ئه‌وكا
به دوو توێی گۆرانی
له‌گه‌ڵ
بڕینی گاوخانا
تاو تاو
ماندوێتی
پێ ئه‌سڕێ
خۆشم
ئه‌وێی.. خۆشم ئه‌وێی
تۆ
هه‌توانی
تۆ
بارانی
تۆ
فریشته‌ی
تۆ
داستانی!
*
كۆڵه‌وژ: ئه‌و داره‌یه كه ئاگری ته‌نووری پێ خۆشده‌كرێت.