وێب بڵاۆکێکه بۆ وه‌شانی ڕا و هه‌ڵوێستی چه‌پی سه‌ر به‌خۆی کورد

مافی دیاریکردنی چاره‌نووس سه‌ره‌تایی‌ترین مافی گه‌لی کورده

 
 
هه‌ڵوێست

ئاگاداریی ماڵپه‌ڕی    

هه‌ڵوێست

"نێت بڵاۆك"ی هه‌ڵوێست به‌م زووانه چالاكیی فورمیی خۆی ده‌س پێده‌كات.

هه‌ڵوێست ،ماڵپه‌ڕیی ته‌‌رخان‌كراوی ته‌یفی فیكریی چه‌پی سه‌ربه‌خۆی كورده

     هه‌ڵوێست ، چه‌پی سه‌ربه‌خۆی کورد وه‌ك هێڵێ‌کی یه‌کده‌ست و یه‌کگرتووی ئیدئۆلوژیکی چاو لێ‌ناکا ؛ به‌ڵکه ئه‌م ڕه‌وته به  " ته‌یف"ێکی به‌رینی فیکری پێناسه ده‌کات که له لایه‌ن و بۆچوون و فیکری فره‌چه‌شن پێک‌هاتووه كه له هێندێک بنه‌ما و ڕا و هه‌ڵوێست دا خاڵی هاوبه‌ش‌یان هه‌یه . هه‌ر ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌یه که ئه‌م    " ته‌یف "ه‌ی له ڕیزی چه‌پی سه‌ربه‌خۆێ کورد دا گونجاندووه

     هه‌ڵوێست  له به‌ڕێوه بردنی ئه‌رکه‌کانی‌دا ناخزێته ناو هه‌ڵس‌وکه‌وتی ئیدئۆلۆژیکی و پاوان‌خوازانه‌وه. بۆیه له وه‌شان و بڵاوکردنه‌وه‌ی  هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌کانی هه‌موو لق و پۆه‌کانی  'ته‌یف"ی چه‌پی سه‌ربه‌خۆی كورد‌دا  هیچ جیاوازی و هه‌ڵاواردنێک ڕه‌چاو ناکات.

تۆش ئه‌گه‌ر جێگه‌ی خۆت  له‌م ته‌یفه‌دا ده‌بینیته‌وه, دیێنی هه‌ڵوێست بكه و  ئه‌م سایته به‌سه‌كۆیه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕا و بۆچوون و قسه‌كانت بزانه.

چاوه ڕووانی پێوه‌ندی و به‌رهه‌مه‌كانت ده‌كه‌ین. خۆت به‌ خاوه‌نی  هه‌ڵوێست بزانه و له به‌هره و به‌رهه‌مه‌كانت بێ‌به‌شی مه‌كه .

                                                              

   ئادره‌س :         http://www.helwist.com/ 

   پێوه‌ندی :     helwist@helwist.com