www.kurdistannet.org

 

من و تؤش بةرثرسيارين طةر طؤمي بصدةنطي نةشصوصنين ... خالَة حةمة

 

له‌دوا‌ی ڕوخانی سه‌دامه‌وه‌ سه‌رهه‌‌ڵدانێك ڕویداوه‌ هه‌رگیز مێژووی كورد به‌خۆیه‌وه‌ نه‌یدیوهئه‌و نوسه‌رانه‌ی جاران مامیلان له‌ ده‌میان گیرابوو، زمانیان چوبوه‌ كلیله له‌ ڕووی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیانداو به‌شان و شه‌وكه‌تی سه‌دامدا گۆرانیان ئه‌ووت، ئه‌و پێنوسه‌ سڕڕانه‌ی كونه‌مشكیان لێبوبوو به‌قه‌یسه‌ری وله‌ هیچ سه‌نگه‌ریكدا خۆیان نه‌ئه‌دۆزیه‌وه‌،ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌رزوتای توندوتیژی ڕژێم و باوكسالارانی شۆڕش، گرتبوونی، ئه‌وهه‌‌لپه‌رستانه‌ی بێترس

 به‌لێبوردنێكی سه‌دام دۆودۆشاویان به‌سه‌ر كوردو شۆڕشه‌كه‌یا تێكه‌ڵده‌كرد، ئه‌بوونه‌ تووتی و به‌وخوێنخۆره‌یان به‌غدادیان ئه‌ووت جه‌وانمه‌رد، ئه‌وخوێنده‌وارانه‌ی كوردایه‌تیان لێ بوو بوو به‌دوژمن و مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی ڕژێم ده‌مكوتی كردبوون هاتونه‌زمان و له‌پاڵ دیواری داڕوخاوی پڕ له‌ جانه‌وه‌ری (حیزبه‌كاند)،(ڕویی پێنووسم دووره‌ له‌پێشمه‌رگه‌و ئه‌و كادرانه‌ی

كه‌نه‌بوونه‌ته‌ گۆجان و ‌به‌گۆچانیش داركاری نه‌كراون) خه‌ریكن پاكانه‌ی بێده‌نگی له(‌43)ێ ساڵ خه‌باتی خوێناوی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن كه‌ له‌ڕۆژی خۆیدا وه‌ك نان و ئاوو ئاگرو ئۆكسجین پێویست بوون،كه‌ له‌ ڕۆژی خۆیدا ئه‌یانتوانی ڕه‌وشی شۆڕش و ته‌رازووی هێز بگۆڕن و نه‌یه‌ڵن كێشه‌كان ببێته‌ كایه‌ی مناڵان، ئێستاش هه‌رخۆیانن به‌ هه‌لهه‌له‌كێشان هاتوونه‌وه‌و ئه‌یانه‌وێ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆژه‌دا حه‌شارگه‌یه‌ك چێ بكه‌ن، له‌به‌رپرسیاری ئه‌و ڕۆژانه‌ بییانپارێزی كه‌ به‌به‌رچاویانه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌و كچان و كوڕانی شاره‌كانی كوردستان شه‌هید ئه‌كران و به‌هه‌زاران له‌گوندنشینه‌كانی‌ كوردستانیان له‌زیدی باووباپیرانی خۆیانه‌وه‌ به‌ره‌و زیندانه‌كانی ڕژێم و بیابانه‌كانی خواروی عێراق ڕاپێچ ئه‌كرد..

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێده‌نگی ئه‌وان نه‌بوایه‌ خه‌ڵكی نه‌گۆڕو دیكتاتۆرو شڕخۆر به‌سه‌ركاسه‌سه‌ری نه‌وه‌كانماندا نه‌ئه‌گه‌یشتنه‌ پله‌ی ڕابه‌ری و وه‌ك زه‌روو به‌گه‌ردنی میلله‌تا بنوسێن...

ئێستاش كارله‌كار ترازاوه‌و ئه‌گه‌ر یاری به‌ڕۆژگارو مێشكی مناڵی كورد ناكه‌ن (ئه‌وه‌ ئه‌رزو ئه‌وه‌ش گه‌ز) با هه‌موومان به‌یه‌ك ده‌نگ:

هه‌ركه‌سه‌ ده‌نكه‌جۆیه‌كی شۆڕشی خواردبێ، ته‌نها جارێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گڵاوی تاكه‌كه‌سی خۆی له‌ڕێ لایدابێ، كاسه‌ی چه‌وری خۆفرۆشتنی لستبێته‌وه،بازرگانی به‌خوێنی كورده‌وه ‌كردبێ، بوبێت به‌كرێگرته‌و ده‌ستكه‌لای هه‌رلایه‌نێك له‌ (عه‌ره‌ب و فارس و تورك) و ده‌ستی ڕه‌ش و گڵاوی به‌ خوینی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ربه‌شێكی كوردستان سووركردبێ، هه‌‌ڵگیرسێنه‌رو ئاگرخۆشكه‌ری شه‌ڕی براكوژی بوبێ، بخه‌ینه‌ ژێر پرسیارو وه‌ڵامه‌وه‌و وه‌ك سه‌دام له‌پێش چاوی هه‌‌موو كوردا ڕایانبگرین و بۆهه‌تایه‌ خۆشمان له‌و په‌تایانه‌‌ ڕزگاربكه‌ین كه‌ناویان : نیشتمانفرۆشتن و خۆفرۆشتن و نۆكه‌ری و ترس وهه‌موو ده‌رده‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌..

ته‌نها چاره‌سه‌ریش بۆ چاره‌نووسی كورد سه‌ربه‌خۆییه‌ خۆتی لێ كڕ مه‌كه‌و به‌ مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی ئه‌مڕۆش فریومه‌خۆ، مناڵانی دواڕۆژی كورد له‌تاوانبارو هه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆوهه‌لپه‌رست هه‌رگیز خۆشنابێت.......

‌ 4/7/2004

xale@pc.dk