|
||
توركيا: كورد و ئيسرائيل!! .... سةردار عةزيز – زانكؤي كؤرك/ ئايرةند
گلیچ تورکمانی تورکمه‌نستان بوو، به‌ڵام زۆربه‌ی ژیانی له ئه‌سته‌نبول به‌سه‌ربردبوو، هه‌رله‌وێش له کۆلێژی سیاسه‌ت خوێندبووی، پاشان بۆ نامه‌ی ماسته‌ر هاتبوه ئه‌م زانکۆیه‌ی که من تیایا سیاسه‌ت و به‌رێوبردنی حکومه‌ت ئه‌خوێنم. رۆژێکی باراناوی وه‌ک زۆربه‌ی رۆژه‌کانی تری ئه‌م دورگه‌یه له قاوه‌خانه‌که‌ی زانکۆ" ده‌یڤ"، کوره ئایرهلندیهکهی هاورێم، که بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵ و نیوێک پێکه‌وه له رادێوکهی زانکۆ به‌رنامه‌یه‌کمان ده‌رباره‌ی کاروباری سیاسی ئه‌وروپا هه‌بوو، پێی ووتم که ده‌یه‌وێ گلیچ بۆ به‌رنامه‌که‌مان بانگهێشت کات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی به‌ئه‌ندام بوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا بدوێ. گلیچ پێش ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌کانی من بێته‌وه وه‌ک کوردێک، باسی له‌وه کرد چۆن تورکیا له مێژودا رۆڵی رابه‌رایه‌تی جیهانی ئیسلامی بینیوه، ئیستاش ده‌توانێ وه‌ک پردێک رۆژهه‌ڵات بهرۆژئاواوه ببه‌ستێ. گلیچ که ئێستا له یه‌کێک له ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌کان(ثنک تانک) له ئه‌سته‌نبول ئه‌ندامه، سه‌ربه موسوڵمانه نوێکانی تورکیا بوو. له شێوازی دهربرینیا هه‌ستت به‌وه‌ده‌کرد که رابوردوی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی چه‌ندێک کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر دونیا بینی ئه‌م موسوڵمانه نوێیانه. ئه‌مرۆ له نێو زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی تورک ئه‌و بروایه بڵاوه که ئه‌گه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی تا ساڵی 1935 بمایه ئه‌وا ئه‌مرۆ تورکیا یه‌کێک ده‌بوو له هێزه باڵاده‌سته‌کانی دونیا. چونکه له‌وساڵه‌دا له‌و زه‌ویانه‌ی که تا چه‌ند ساڵێکی که‌م له‌وه‌و پێش سه‌ر به ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بوو، کانه نه‌وتی گه‌وره گه‌وره دۆزرایه‌وه. هه‌ر له هه‌مان روانگه‌وه‌یه تورکیا تا رۆژگاری ئه‌مرۆش ولایه‌تی موسڵ به به‌شێک له تورکیا ده‌زانێ، له هه‌مانکاتدا له‌وه دڵنیایه که کوردوستان دواین به‌شی غه‌یری تورکی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه وه ده‌یه‌وێ به هه‌ر نرخێک بێت پارێزگاری پێوه‌بکات. بۆیه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانرێ ببینرێ که شیوه‌نی ئه‌مرۆی تورکیا بۆ تورکمانه‌کان بۆ تورکمانه‌کان نیه ئه‌وه‌نده‌ی که بۆ نه‌وتی کوردوستانه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تورکیا زۆر به زه‌قی دژایه‌تی هه‌موو مافێکی کورد ئه‌کا له هه‌رکوێیه‌ک بن. له‌و دوا هه‌وڵانه ئه‌و هه‌رایه بوو که گوایه ئیسرائیل له کوردوستاندا ئاماده‌یی هه‌یه. دیاره تورک بۆ ئه‌وه‌ی جێی بروابن په‌نایان برده به‌ر شێوازێکی جودا له‌وه‌ی که له سه‌ری راهاتوون، ئه‌وێش شێوازی ناراسته‌وخۆ که له لایه‌ن رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریکی سایمۆر هێرش-ه وه ئه‌نجام درا. هێرش و ووتاره‌که‌ی ووتاره‌که‌ی هێرش له گۆڤاری نیورکهری ئه‌مریکیا له 28-6-04دا له ژێر ناونیشانی پلانی ب-دا بڵاوکرایه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی بێین بۆ لێکدانه‌وه‌ی وتاره‌که پێویسته ئه‌وه روونبکه‌ینه‌وه که له زانستی سیمۆتیکدا (علم الدلاله) هه‌ر چیه‌ک ئه‌وترێ پێویسته بزانرێ: کێ ئه‌یڵێ؟ بۆ ئه‌یڵێ؟ بۆ له‌و کاته‌دا؟ له وتنیا مه‌به‌ست کێیه؟ بۆ به‌و شیوازه ئه‌وترێ؟ که‌واته یه‌که‌م پرسیار که ده‌بێ به‌دوای وڵامدا بگه‌رێێن بۆی، ئایا سایمۆر هێرش کێیه؟ هێرش له 8ی نیسانی ساڵی 1937وه‌ک جمکێک(دووانه) له خێزانێکی مام-ناوه‌ند له شاری شیکاگۆ له دایک بووه. هه‌ر له زانکۆی ئه‌و شاره بهکهلۆریوسی له مێژوودا وه‌رگرت، یه‌که‌م کاری رۆژنامه‌نووسی هێرش به هۆی هاورێیه‌کیه‌وه بوو، که پێی گووت که رۆژنامه‌ی شاره‌که‌یان پێویستیان به که‌سێکی ده‌رچووی کۆلێژه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌شی تاوان ئیشیان بۆ بکات. هێرش له‌وێ دامه‌زرا به مووچه‌ی 35 دۆلار له هه‌فته‌یه‌کدا. هێرش پاشان به چه‌ندین ئیشی ترا تێپه‌ری تا له لایه‌ن (ئه‌ی پی)وه (ئه‌سۆشیه‌تد پرێس) کرا به په‌یامنێری په‌نتاگۆن، وه‌ک ده‌ڵین ئه‌و له 'پهیوهندیکردنا' زیاتر سه‌رکه‌وتوبوو له جیاتی ئه‌وه‌ی له کۆنگره رۆژنامهوانیهکاندا ئاماده‌بێ. هێرش وه‌ک خۆی ده‌یگێرێته‌وه له سه‌ره‌تای کاریا له په‌نتاگۆن، له کاتی مه‌شق پێکردنیا، سه‌ربازێکی ئه‌مریکی پێی گووت."بۆ ئه‌وه‌ی له‌م کاره‌تدا سه‌رکه‌وتوو بیت ده‌بێ درۆزنێکی لێهاتوو و شاره‌زابیت". ئه‌مه وای له هێرش کرد ببێته که‌سێکی دژه-شهر، (که ناوێکی تره بۆ دژایه‌تی کردنی سیاسه‌تی ئه‌مریکی). هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێکرد له ژیانی رۆژنامهنوسیا به‌دوای ئه‌و بابهتابهدا بگه‌رێ که به‌رێوبه‌رایه‌تی (ئهدمینسترهشن) بێزار ئه‌کات، وه‌ک کاره‌کانی له ڤێتنام، راپۆرته‌کانی ده‌رباره‌ی هینری کیسینجه‌ر و ده‌ستی له کودیتاکه‌ی ساڵی 1973ی چیللی که به هۆیه‌وه پێنۆشیه هاته سه‌ر حوکم. سه‌رای ئه‌مانه هێرش به‌وه ناسراوه که له کاره‌کانیا(سێنسوهشنالیسته)ه، به مانای ئه‌وه هه‌موو شتێک ئه‌کات له پێناوی راکێشانی سه‌رنجی خوێنه‌ردا، وه‌ک گه‌وره‌کردنی بابه‌ته‌کان زیاد له ئاستی خۆی، باسکردنی ئه‌و روداوانه‌ی که خوێنه‌ر ئهحهپهسێنێ به دوور‌و درێژ‌و شێوازێکی ووردو درشت. بۆیه که جێی سه‌رسورمان نیه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌سێکی وه‌ک هێرش هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێبدات. له سه‌ره‌تادا هێرش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیه‌وه به ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كرا، پاشان داوه‌تکرا بۆ نانخواردن له گه‌ڵ عهبودڵا گوڵ–دا، که وادائه‌نرێ ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی لیک-کردنی زانیاریه‌کان بوبێت بۆ هێرش. بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیاریده‌یه که له ناوه‌نده سیاسی و رۆژنامهنوسیهکاندا به (لیک) دزه-کردنی زانیاری ناسراوه، حه‌زئه‌که‌م تۆزێک زیاتر قسه‌بکه‌م. لیک-کردن دیاریده‌یه‌که هه‌رده‌م رۆژنامه‌نوسان هه‌وڵئه‌ده‌ن وامان پێشانده‌ن که جۆره زانیاریه‌که که نه‌ئه‌بوایه بڵاوبکرێته‌وه. به‌ڵام له راستیا دیاریده‌که به‌و شێوه‌نیه، به‌ڵکو لێک-کردن رووئه‌دا له شوێن و کاتێکی تایبه‌تدا بۆ خزمه‌تکردنی مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت. با بۆ نموونه ئه‌م لیککردنهی گوڵ بۆ هێرش وه‌ربگرین. یه‌کێک له سیاسه‌ته بنه‌ره‌تیه‌کانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردغان،که حکومه‌تێکی ئیسلامیه، کردنه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر وڵاته ئیسلامیه‌کان زیاد له حکومه‌ته سیکویلهرهکانی تر، له هه‌مانکاتدا ئۆردو‌غان به‌هیوایه ئه‌م کردنه‌وه‌یه وه‌ک 'وه‌ره‌قه‌یه‌ک' به‌کاربێنێ له گه‌ل یه‌کێتی ئه‌وروپادا که گوایه، یه‌کێتی ئه‌وروپا له جیاتی دوژمنایه‌تیکردن ئه‌توانێ له رێی تورکیاوه په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ووڵاته ئیسلامیه‌کانی ناوچه‌که‌دا دروستکه‌ن.(تورکیا‌و یه‌کێتی ئه‌وروپا هیوادارم له داهاتودا به درێژی باسی بکه‌م، به‌تایبه‌ت مانگی سێی رابووردو له سه‌فه‌رێکا بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا له گه‌ڵ زۆر له لێپرسراواندا له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دوواین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لێی دڵنیابووم تورکیا کاتی ده‌ستپێکردنی دانوستانی ئه‌درێتێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆکسۆمبۆرگ له دانیشتنێکا پێی ووتم که چی تر ناتوانن تورکیا دواخه‌ن چونکه ئه‌وه ره‌نگه وا له تورکیا بکا هیوا که ده‌ستدات و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بێ که ببێته ووڵاتێکی مووسوڵمانی تووندره‌و له بهردهرگاکهماندا). به‌هۆی ئه‌و لاوازیه‌ی که له په‌یوه‌ندی تورکیا و ئه‌مریکادا سه‌ریهه‌ڵداوه، که ئه‌توانرێ سه‌ره‌تاکانی بۆ جه‌نگی که‌نداوی یه‌که‌م بگه‌رێنرێته‌وه،(جه‌نگی رزگاری کوێت)، کاتێ تورکیا زه‌ره‌رو زیانێکی ئابووری گه‌وره‌ی لێکه‌وت که هه‌ندێک به‌نزیکه‌ی 27بلیۆن دۆلاری ده‌خه‌ڵمێنن. هه‌رچه‌نده ئه‌مریکا بریاری قه‌ره‌بووکردنی دابوو به‌ڵام تا ئێستا نه‌بووه‌و هیچ نیشانه‌یه‌کیش نیه که وامان لێبکات بروابکهین که به‌م زوانه روئه‌دا، به تایبه‌تی له ئێستادا که هه‌ندێ له لێکۆڵه‌ره‌وه سیاسیه‌کان وای دائه‌نێنن که تورکیا چیتر ستراتیژی نیه، به‌تایبه‌تی پاش رزگارکردنی عێراق. ئه‌مه وایکرد که له ناوه‌ند خه‌ڵکی تورکیادا گۆرانێک دروست بێت به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا، له جیاتی ئه‌وه زیاتر رووکردنه ئه‌وروپا. له‌لایه‌کی تره‌وه تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی پێشانیدا که گرنگی به عه‌ره‌ب و ئیسلام ئه‌دا، چه‌ند ناره‌زایه‌کی له ئاستی نزمدا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ده‌ربریوه، وه‌ک بانگکردنه‌وه‌ی باڵوێزی تورکیا له ئۆرشه‌لیم، ده‌ربرینی ناره‌زای به‌رامبه‌ر ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ل فه‌له‌ستینیه‌کاندا. له کاتێکدا ئاشکرایه که تورکیا نایه‌وێ په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بگه‌یه‌نێته ئاستی پچران(هه‌رچه‌نده ناوه‌نده عه‌ره‌بیه‌کان وایده‌بینن، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ک زۆربه‌ی لێکدانه‌وه‌کانی تری عه‌ره‌ب زه‌مینه‌یه‌كی واقیعیانه‌ی نیه) چونکه ئه‌وه به‌زه‌ره‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه له گه‌ڵ ئه‌وروپادا: به‌تایبه‌تی هه‌رده‌م تورکیا ئیدیعای ئه‌وه‌ی کردوه که ووڵاتێکی دژه سامیتیک نیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تورکیا چه‌ند روداوێکی مێژووی ئه‌هێنێته‌وه کاتیک ئیسپانیا روخا یان له ده‌ست عه‌ره‌ب رزگارکرا، جوله‌که‌کان ناچارکران ئیسپانیا جێبهێڵن، سوڵتانی عوسمانی ئه‌و کاته له به‌ر سهروهتو سامانه‌که‌یان جێگای کردنه‌وه. به‌ڵام خیتابی راسته‌قینه‌ی حیزبی عهدالهتو گه‌شه‌کردن، که به‌درێژه‌ی حیزبی رافاه ده‌بینرێ- گوڵ و ئۆردغان هه‌ردوو ئه‌ندامی به‌رزی حیزبی رافاه بوون- ده‌کرێ له قسه‌یه‌کی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کاندا بهدیبکرێ، له ساڵی 1996ئه‌ربه‌کان له کاتی بۆمباراندکردنی ئیسرائیل بۆ باشوری لوبنان، ئه‌ربه‌کان ووتی، "ئه‌وه جووله‌که نین براموسوڵمانهکانمان بۆمباران ده‌که‌ن"، له درێژه‌ی قسه‌کانیا ده‌ڵێ، "ده‌نگدان بۆ هه‌رلایه‌ک جگه له رافاه ده‌نگدانه بۆ جووله‌که"، که له خۆ‌یا ده‌توانرێ وا لێکبدرێته‌وه که ره‌فاه(عه‌داله‌ت و گه‌شه‌کردنی ئێستاش) ئه‌گه‌ر بۆی بکرێ وا به‌باش ئه‌زانێ په‌یوه‌ندی له گه‌ل ئیسرائیل‌دا نه‌بێ. ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سیناگوگهکانی ئه‌سته‌نبول شتێکی ترمان پێده‌ڵێن له‌م باره‌یه‌وه. به‌ڵام هه‌ندێک گۆران وامان لێئه‌کات که بگه‌ینه ئه‌و بروایه که ئه‌م په‌یوه‌ندیه کز ده‌بێ، لاوزبوون له گه‌ڵ ئه‌مریکادا یانی لاوازبوونی رۆڵی سوپا، که هه‌رده‌م خۆی به‌پارێزه‌ری' تورکیای مۆدێرن؟!'، داناوه، لاوازبوونی سوپا یانی لاوازبوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا چونکه سوپا له هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای تورکی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی ویستوه، له هه‌مانکاتدا تورکیا له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه له ژێر فشاردایه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رۆڵی سوپا له ده‌زگاکانیدا. ئا له‌م ئاڵۆزیه‌دا که هه‌رده‌م به‌شێک بووه له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، گوڵ دێت له رێی به‌خشینی ئه‌و زانیاریانه‌وه بۆ هێرش، سه‌رئێشه بۆ ئیسرائیل دروست ئه‌کات و دوژمن بۆ کورد. (من هیچ زانیاریه‌کم نیه که ئایا په‌یوه‌ندی وای هه‌یه یان نا، به‌ڵام کورد مافی خۆیه‌تی له گه‌ڵ هه‌ر لایه‌کدا که ئه‌یه‌وێ په‌یوه‌ندی بکات، به‌تایبه‌تی ئیسرائیل له هه‌موو ووڵاتانی تری ناوچه‌که کێشه‌ی کوردی به‌لاوه گرنگ بووه- هه‌رچه‌نده ئیسرائیلیش ده‌یه‌وێ کورد به‌کاربێنێ- هینری کیسینجه‌ر له یادهوهریهکانیا ده‌ڵێ ته‌نها گۆڵدهمائیر داوای لێئه‌کردم که گرنگی به کێشه‌ی کورد بده‌م). به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مه ئیسرائیل هه‌رگیز هیچ کارێک له کوردوستان ناکا به‌بێ ره‌زامه‌ندی تورکیا، وه‌ک زڤی بارێل له هارێتز-دا نووسیبووی.
سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌لای هێڕشیشهوه جێی نه‌شیاوه، هێرش له درێژه‌ی ووتارهکهیا ئه‌یه‌وێ ئه‌وه‌مان پێبڵی که ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌رئه‌نجامی سه‌رنه‌که‌وتنی به‌رێوبه‌رایه‌تی بۆشه له عێراقدا. به‌لای هێرشه‌وه ئه‌مریکا ناتوانێ رێگا له ئێران بگرێ له عێراقدا له به‌رئه‌وه ئیسرائیل خۆی پێویسته ئهوکارهبکا. به‌مانایه‌کی تر ئه‌گه‌ر بۆش عێراقی داگیر-رزگار- نه‌کردایه ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش روینهئهدا و ئاسایشی ناوچه‌که‌ش به‌ره‌و زیاتر تێکچوون نه‌ئه‌چوو. دیاره ئه‌وه شاراوه نیه که چۆن عه‌ره‌ب و تورک به ئیسلام و عهلمانیانهوه له سه‌نگه‌ری شه‌رێکی ده‌رونی و پروپاگهندهدان دژ به کورد. فه‌همی هویدی ئه‌و عه‌ره‌به موسوڵمانه میسریه له رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)دا نوسیبوو ئه‌گه‌ر کوردوستان له ئه‌نجامی شه‌ری یه‌که‌می جیهانیدا به‌شبوو ئه‌وا پێویستی به شه‌ری جیهانی سێهه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کبگرێته‌وه، هه‌روه‌ها ووته‌کانی عه‌بدوڵا گوڵ له رۆژنامه‌ی (حوریت) دا که ده‌ڵێ"که‌رکوک مه‌سه‌له‌یه‌کی هێنده گرنگه که ئێمه ناتوانین ته‌نها به قسه‌کردن وازی لێ بێنین به‌ڵکو ناچارین ده‌ست بهینه کار". ئه‌مرۆ تورکیا له دۆخێ گۆران‌دا ده‌ژی له رووی سیاسیه‌وه، له کاتێکدا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ دۆسته کۆنهکانیا(ئه‌مریکاوئیسرائیل) روو له گۆرانه (لاوازی)، ئه‌وا له هه‌مانکاتدا ده‌یه‌وێ به‌ره‌و بونیادنانی تۆرێکی تر له په‌یوه‌ندی بروا که یه‌کێتی ئه‌وروپاو دونیای ئیسلامه. ئه‌م تۆری په‌یوه‌ندیه نوێیه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاسان نیه، له کاتێکدا یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌زگایه‌کی سێکویلاره(عه‌لمانی)، (که به جۆرێک کاتێ هه‌ندێ ووڵات پێشنیاری ئه‌وه‌یانکرد که با ناوی "خوا" له ده‌ستوری یه‌کێتیه‌که‌دا بێت، به‌لای زۆرێنهوه ره‌تکرایه‌وه)، له لایه‌کی تره‌وه تورکیا ده‌یه‌وێ ناسنامه‌ی ئیسلامی به‌هێزبکات بیکاته پردێ بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ووڵاتانی ناوچه‌که‌و دراوسێی دا. ئه‌م په‌یوه‌ندیه نوێیه تورکیا ئه‌کاته ووڵاتێکی سکیزۆفرینیک، بونیادێک که هه‌ڵگری دوو ناسنامه‌ی جودایه له یه‌ککاتدا. هه‌رچه‌نده ئه‌مه تا راده‌یه‌ک نوێ نیه، هه‌ر له که‌سایه‌تی ئه‌تاتورکه‌وه که بۆ خۆی تورک نه‌بوو، بانگه‌شه‌ی پاکێتی ناسنامه‌ی تورک-ی ئه‌کرد. تا دواین به‌شی که‌ڵتوری و سیاسی ژیانی ووڵاتی تورکیا. ده‌توانرێ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا تورکیا پیا تێئه‌په‌رێ به قۆناغی پاش ئه‌تاتورک ناوببرێ، چ له رووی گه‌رانه‌وه بۆ ئیسلام و چ له هه‌وڵدان بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپا، گه‌رانه‌وه بۆ ئاین پێویست به لێکدانه‌وه ناکات، چونکه ئه‌وه دژایه‌تی عه‌لمانیه‌ته، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌ندام بوون له یه‌کێتی ئه‌وروپادا تورکیا پێویسته دان به‌وه‌دا بنێت که نه‌ته‌وه‌ی تر جگه له تورک له تورکیادا ده‌ژین، که بۆ خۆی دژایه‌تی ئه‌و بروا ئهتاتورکیهیه که گوایه تورکیا ووڵاتێکی یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی وێکچووه. ده‌کرێ له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌و دژایه‌تیه‌ی تورک بۆ کوردوستانی باشور بخوێندرێته‌وه، چونکه کاتێ تورکیا که ناچار ئه‌کرێ (به پێی به‌نده‌کانی کۆبینهاگن) که دان به‌بوونی کوردا بنێت ئه‌وا هه‌بوونی هه‌ر ناسنامه‌یه‌کی سیاسی کورد له هه‌ر شێوازێکا بێت (حوکمی زاتی، فیدراڵی، سه‌ربه‌خۆیی) له هه‌رکوێیه‌ک، تورکیا به مه‌ترسی ئه‌بێنێ بۆ یه‌کپارچه‌یی ووڵاته‌که‌یان. |
||