|
||
وةلآمصك بؤ مةنسوور عةزيزي سةبارةت بة يةكصتي ديموكراتةكاني كوردستاني ئصران ... مةحمود رةمةزاني به‌ر له هه‌مو شتێك دبێت بڵێم له‌به‌ر نه‌بونی ئیمكانی دەست پێراگه‌یشتنی ئینتێرنێت نوسینی بابه‌ته‌كه‌م زۆر دوا كه‌وت ماوەیه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سه‌ر سایتی كوردستان‌نێت دا بابه‌تێكم به‌رچاو كه‌وت له‌ژێر سه‌ردێڕی بۆ یه‌كێتی دێمۆكراته‌كانی كوردستانی ئێران! له نوسینی (مه‌نسورعه‌زیزی) ناوێك‌دا ! كاك مه‌نسور, دەمه‌وێت پێتی ڕابگه‌یه‌نم و پێت بڵێم كه جه‌نابت پێت وایه ئه‌م رێكخراوە چه‌ند ڕۆژێكه دامه‌زراوە !!! وەك پێشینان دەڵێن دەلێی تۆ له گوێی گا نوستوی ! ئه‌وەندەی من ئاگادار بم له دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ئه‌م ڕێكخراوە بونی خۆی ڕاگه‌یاندو دەستی كرد به خه‌بات كردن ! پێم سه‌یرە كه تۆ نوسیوته‌و دەلێی چه‌ند ڕۆژێكه كه ئه‌م ڕێكخراوە دامه‌زراوە !!.به هه‌ر شێوەیه‌ك دێمه سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌كه ، كاك مه‌نسور بۆ خۆ دەرخستن و به مه‌به‌ستی خۆی و بۆ په‌یدا كردنی پشتیوانه‌یه‌ك له سه‌ر سایته‌كانی ئینتێرنێتدا دەستی كردووە به باسی په‌ل په‌ل كراوی كوردستان و خاكه‌كه‌مان و به قه‌ولی خۆی ئه‌گه‌ربه‌شێكی كوردستان ڕزگاریشی بێت ئه‌و هه‌رڕازی نابێت و كه‌متر له چوار پارچه‌ی قبوڵ نیه! كاك مه‌نسور دەنوسێت و دەڵێت، زۆر له مێژ نییه كه له چوارچێوه ی سایتێكدا رێكخراوێكی سیاسی بوو نایه تی خۆی ڕاگه یاندووه به ناوی یه كێتی دیمۆكراته كانی كوردستانی ئێران و له گه ڵ ره وتی نوێیه تی رێكخراوه كه یاندا، هه ڵه ی زۆر گه وره یان له به رۆكی خه باتی سیاسی خۆیان داوه كه هیوادارم له گه ڵ خوێندنه وه ی ئه م په یامه هه ندێك له و بوارانه وه كه ئێستا ئاماژه یان پێده كرێت، سه رنج پێ بده ن و به خۆیاندا بچنه وه! سه‌یرە ! زۆریش سه‌یرە، باشه كاك مه‌نسور به‌كام ئه‌قڵ‌و به كام بیر كردنه‌وە ئه‌مگوتارەی نوسیوە ! باشه دەكرێت دامه‌زرێنه‌رانی حیزب و ڕێكخراوێكی سیاسی به ئه‌ندازەی كاك مه‌نسور بیریان له به‌رنامه‌و پێڕەوو بۆچونی ڕێكخراوەكه‌یان نه‌كردبێته‌وە!!؟ پێتان وایه دەكرێت كه دامه‌زرێنه‌رو سه‌ركردەكانی ئه‌و حیزبه ئه‌وەندە ناشارەزا بن كه كاك مه‌نسور نه‌سیحه‌تیان بكات و ڕێڕەوی سیاسی و ئایدۆلۆژیایان بۆ دابنێت !!؟ باشه به‌هه‌ر شێوەیه‌ك با بزانین كاك مه‌نسور چی له‌بار دایه !. كاك مه‌نسور درێژە به‌ڕەشكردنه‌وەی لاپه‌ڕەكه دەدات و دەڵێت ، یه كه م ئه وه ی كه وێرای رێز و شانازی كردنی تاكێكی وه ك من بۆ ئالای سه رده می كۆماری كوردستان و رێز و پێزانینم بۆ پێشه وا و ئه و ده سه ڵاتدارییه ی كه له مه هاباد بووه پاش دامه زرانی كۆماری كوردستان، پێتان ده ڵێم كه ئه و ئالایه، كه م و كاستی هه یه له گه ڵ ئه م سه ر ده مه. له كاتێكدا كه خه ڵكی كورد خاوه ن ئالایه كن كه پارله مانی كوردستان له باشوور دانی پێدا ناوه و له ئاست بار و دۆخه نێو ده وڵه تی و هه رێمییه كاندا به شێوه یه ك له شێوه كان دانی پێدا نراوه، هه ڵكردنی ئه و ئالایه ی سه ر ده می كۆمار جگه له داننان به ئه و سنووره ده ستكردانه ی كه له لایه ن داگیر كه رانه وه بۆ كوردستان سازراوه، شتێكی دیكه ی به دواوه نییه، به‌ڵێ كاك مه‌نسور دیسان ئه‌و قه‌وانه لێدەداته‌وە كه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌و ئه‌وەندەیان لێدابوو تا سوواوە !! كاك مه‌نسور پێی وایه ئاڵای وڵاتان جل‌وبه‌رگی ڕۆژانه‌یه مۆدێلی نه‌مێنێت !! یان وادەزانێت مۆبایلی دەستی هه‌رزەكارانه بڵێ به‌خوا باوی ئه‌مه‌یان نه‌ما یه‌كی تر دەكڕم !! كاكی برا ئاڵا مانای بونی ئه‌و نه‌ته‌وەیه‌یه كه هه‌ڵگریه‌تی !! بۆیه گۆڕینی ئه‌وەندە ئاسان نیه وەك جه‌نابت باسی لێوەدەكه‌ی ، یان جه‌نابت دەڵێی كه ئاڵای دەستی پێشه‌وا كه‌م‌و كاسی هه‌یه !!!! به‌ڕاستی دڵم پێت دەسوتێت دڵم به‌م كۆمپیتێرەش دەسوتێت كه‌له‌به‌ر دەستتدایه !! چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م ئه‌قڵه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپیوتێرەكه‌تدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ی دەبێت به‌درێژایی ڕۆژ هه‌ر له‌ڕێگای بازاڕدابیت بۆ گۆڕینی كۆمپیوتێر! چونكه هه‌ڕۆژەی مۆدێلێك كۆمپیوتێری تازە دێته بازاڕەوە . كاكی برا ئاڵای كوردستان كه‌به‌ر له‌زیاتر له نیو سه‌دە به دەستی یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كورد (پێشه‌وا قازی) هه‌ڵكرا چی كه‌م‌و كاسی‌یه‌كی تێدابوو!!!! دەست له‌سه‌ر خاڵێكی ئه‌م كه‌می‌یه دابنێ‌و بڵێ ئه‌مه‌یان ؟ پاشانیش برای به‌ڕێز ئه‌م ئاڵایه سه‌رەڕای ئه‌وەی كه نوێنه‌رانی هه‌رچوار پاچه‌ی كوردستان له په‌سه‌ند كردنی ئه‌م ئاڵایه‌دا به‌شدار بوون و دەوڵه‌تی كوردستان به كۆی دەنگ په‌سه‌ندی كردبوو!!! له لایه‌ن خه‌ڵك و نوێنه‌رانی خه‌ڵكیشه‌وە په‌سه‌ند كرابوو . كاك مه‌نسور زیاتر لاپه‌ڕەكه ڕەش دەكاته‌وەو دەنوسێت ! له كاتێكدا كه خه ڵكی كورد خاوه ن ئالایه كن كه پارله مانی كوردستان له باشوور دانی پێدا ناوه و له ئاست بار و دۆخه نێو ده وڵه تی و هه رێمییه كاندا به شێوه یه ك له شێوه كان دانی پێدا نراوه، به‌ڵێ، كاك مه‌نسور دەڵێت كه خه‌ڵكی كورد خاوەن ئاڵایه‌كن كه پارله‌مانی كوردستان له باشور واته (كوردستانی عێراق) دانی پێدا ناوە ! به‌ڕاستی ئه‌و جاریش دەڵێم دڵم پێت دەسوتێت ، چونكه تا ئێستا پارله‌مانی كوردستانی عێراق به كۆی دەنگ ئه‌م ئاڵایه‌ی كه له سێ ڕەنگی سورو سپی و كه‌سك كه ڕۆژێكی له‌ناو دایه په‌سه‌ند نه‌كردووەو له قانونی ئه‌ساسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا به‌شێوەیه‌كی ڕەسمی دانی پێدا نه‌نراوە . ته‌نیا ئه‌وە نه‌بێت كه سه‌رۆكی پارتی دێمۆكراتی كوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی وەك سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی و دەسه‌ڵات دار له‌ناوچه‌ی ژێر دەسه‌ڵاتی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ئاڵایه دەبێت له هه‌موو ئیدارەو بنكه‌كانی سیاسی و نیزامی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئیدارەی ژێر دەسه‌ڵاتی پارتی دا هه‌ڵبكرێت ! وەكو بینیمان ئه‌ندامانی پارلمانی كوردستانی عێراق به‌شی پارتی دیموكرات به كۆی دەنگ په‌سه‌ندیان كرد ! ئه‌ندامانی پارله‌مانی كوردستانی عێراق له به‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش تا ئێستا هیچ لێدوانێكیان ڕانه‌گه‌یاندووەو نه ئه‌م ئاڵایه‌یان ڕەت كردۆته‌وە نه به‌شێوەیه‌كی ڕەسمیش قبوڵیان كردووە ! كاك مه‌نسور دەڵێت كه ئه‌م ئاڵایه به شێوەیه‌ك له شێوەكان دانی پێدانراوە !!! سه‌رم سوڕماوە له‌م قسانه‌ی كاك مه‌نسور نازانم كام شێوە دان پێدانان دەڵێت ! كام وڵات و كام حیزب و كام ڕێكخراوی سیاسی به شێوەكی ڕەسمی دانی به‌م ئاڵایه‌دا ناوە ؟؟؟؟ ناوی یه‌كێك له‌م حیزب و رێكخراوە سیاسیانه‌م پێ بڵێ با من وخوێنه‌رانی به‌ڕێزی سایته‌كانیش بیزانین ،خۆ كفر نیه كه ئێمه‌ش لێی ئاگادار بین ، كاك مه‌نسور دەڵێت ، هه ڵكردنی ئه و ئالایه ی سه ر ده می كۆمار جگه له داننان به ئه و سنووره ده ستكردانه ی كه له لایه ن داگیر كه رانه وه بۆ كوردستان سازراوه، شتێكی دیكه ی به دواوه نییه! نازانم چی بڵێم و چۆن كاك مه‌نسور له‌م مه‌سه‌له‌یه تێبگه‌یه‌نم كه زۆر له‌مێژە ئێمه وەك خه‌ڵكی كوردستانه‌كانی ئێران،عێراق، توركیا و سوریاش دانمان به‌م سنورانه‌داناوە كه پێیان دەلێی دەسكرد!!! بۆ نمونه، دەڵێن حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق ، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زەحمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ،یه‌كێتی دیموكراته‌كانی كوردستانی ئێران ، خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئیسلامی كوردستانی ئێران ، بزوتنه‌وەی ئیسلامی له كوردستانی عێراق و ......هتد .كاك مه‌نسور ، ئه‌مه داننان به‌م سنورانه نیه كه تۆ دەلێی سنوری دەسكرد ؟؟؟؟ به ئیمكانی زۆریشه‌وە تۆ ئه‌ندامێك بیت له یه‌كێك له‌م حیزبانه‌ی كه ناوم بردن !! ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی یه‌كێك له‌مانه بیت ئه‌وە به‌مانای ئه‌وەیه كه تۆش دانت به‌م سنورە دەسكردە داناوەو پێویست ناكات چاوت بنوقێنی و بڵێی سنور نابینم ! بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ی وەك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، پارتی كرێكانی كوردستان و..... كه به‌ناو كوردستانین و خه‌بات دەكه‌ن بۆ ڕزگار كردنی چوار پارچه‌ی كوردستان و سنور نابینن له نێوان پارچه‌كانی كوردستاندا پێویسته من و تۆ‌و هه‌مو خه‌ڵكی كوردستانیش پرسیار بكه‌ین و بڵێین ئایا دەبێت كه ڕێكخراوێكی كوردستانی چوارپارچه‌خواز په‌یوەندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له داگیركه‌رانی كوردستاندا هه‌بێت؟؟؟؟ ئایا كاتێك ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوە كوردیه چوار پارچه‌خوازە كه له‌گه‌ڵ سه‌رانی یه‌كێك له‌داگیركه‌رانی كوردستان دا دادەنیشن پێیان دەڵێن ئێمه خه‌بات دەكه‌ین بۆ ڕزگاری چوار پارچه‌ی كوردستان به ئه‌م به‌شه‌ی كه له‌ژێر دەستی ئێوەشدایه !!؟ ئایا سه‌رانی ئه‌و حیزب و رێكخراوە چوارپارچه‌خوازانه به چی حه‌قێك و له‌ژێر ناوی كام به‌ندی به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌یاندا دۆستایه‌تی داگیركه‌ری به‌شێك له كوردستان دەكه‌ن سه‌رەڕای ئه‌وەی كه به داگیر كه‌ری دەزانێت و خۆشی به چوارپاچه‌خواز؟!! ئایا ئه‌و حیزب ورێكخراوە جوار پارچه خوازە كه داوای چوار پارچه‌ی كوردستان دەكات و كوردستانی سه‌ربه‌خۆی دەوێت سه‌ركردایه‌تیان له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێك له داگیركه‌رانی كوردستان دا نه‌بووەو نیه !!؟؟؟؟ كوردەكانی كوردستانی عێراق هه‌تا ئێستاش خه‌ڵكێكی زۆریان له ئێران و توركیا‌و سوریا ماونه‌ته‌وە ! كوردەكانی ئێران له عێراق و كوردەكانی توركیا له عێراق و ئێران و سوریه ......... هتد.! كاك مه‌نسور ئه‌مه داننان به‌سنورە دەسكردەكان نیه كه جه‌نابت دەفه‌رموی؟؟! دیسانه‌وە كاك مه‌نسور لاپه‌ڕەكه ڕەشتر دەكاته‌وەو دەڵێت ، سێیه م ئه وه ی كه هه ر له نێو ئه و ئاڵایه دا سونبوولی مزگه وت و ده سه لاتداریی به پێی ته شه ڕوع ئاماژه ی پێدراوه و ئه وه ش له كاتێكدایه كه ئێمه ی كورد تا هه نووكه ش كێشه ی ئایینیمان نه بووه و هه ر ده م ته نانه ت شێخ و مه لا و قازییه كانیشمان له رێی چاره سه ر كردنی كێشه ی نه ته وه ییه وه سه ریان ناوه ته وه. كاك مه‌نسور كام سونبوولی مزگه‌وت له ناو ئاڵادا هه‌یه !؟ ئاڵای كۆماری كوردستان كه له مهاباد به‌دەستی پێشه‌وا قازی هه‌ڵكراسونبوولی مزگه‌وتی تیا نیه ، تكایه بۆ بینینی ئه‌م ئاڵایه بچۆ بۆ لای دكتۆری چاو با چاویلكه‌یه‌كی زەڕڕەبین ئاسات بۆ بنوسێت ئه‌وجار وەرەوە بۆ پشتی كۆمپیوتێرەكه‌ت و كلیكێك له‌سه‌ر سایتی یه‌كێتی دێمۆكراته‌كانی كوردستانی ئێران بكه بۆ بینینی ئاڵاكه به‌جوانی لێی بروانه‌و ته‌ماشای بكه دەبینی سونبولی مزگه‌وتی تیادا نیه !. كاك مه‌نسور دەڵێت ، به لام ببوورن كه ده ڵێم هاوڕێیان پێته خت به و شێوه یه دیاری ناكرێ كه ئێوه ی به ڕێز هه ڵتان بژاردووه. له وانه یه بڵێن ئه ی چۆن دیاری ده کرێ؟منیش ده ڵێم :حه شیمه ت، ستراتیژی بوونی پارێزگایه ك، ده وڵه مه ندی له بواری ئابووری و. . . . هێمان بۆ ئه وه ی دیاری بكرێ كه كام پارێزگا ببێ به پێته خت. كاكی برا مهاباد پێته‌ختی كوردستانی ئێران بووە به‌ر له نیو سه‌دە زیاتر پێش ئێستا‌و سه‌رۆك كۆماری كوردستان و دەوڵه‌تی جمهوری كوردستان له‌م شارە پێك هاتووەو وەزارەته‌كانیش هه‌ر له‌م شارە بونه ! وەك چۆن ئێستا له كوردستانی عێراق به هه‌ولێر دەڵێن پایته‌ختی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و كاك مه‌نسوریش نقه‌ی لێوە نایه‌ت بۆ ئه‌مه‌یان و به‌ڵكو پێشی وایه كه هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه!!! یان له كوردستانی توركیا په‌كه‌كه هاوار دەكات دەلێت ئامه‌د پایته‌ختی كوردستانه‌و كاك مه‌نسور دیسانیش فززەی لێ نایه‌ت و له لای ئه‌و نه بای دێت و نه‌بارانیش دەبارێت به‌م شێوەیه‌ش خه‌ڵكی كوردستانی ئێران مافی خۆیانه یه‌كه‌م پێته‌ختی خۆیان كه به‌ر له نیو سه‌دە دەوڵه‌تی جمهوریان لێ ڕاگه‌یاند ئێستاش هه‌ر به پێته‌ختی خۆیانی دەزانن و كاك مه‌نسوريش با هه‌ر خۆی هه‌لباوێت و بڵێ حه‌یدەرم قه‌له‌ندەرم !!!
مه‌حمود رەمه‌زانی لایه‌نگری , یه‌كێتی دێمۆكراته‌كان دانیشتوی كوردستانی عێراق 15/7/2004 mahmudramazany@yahoo.com |
||