(الشرقية)ي ثارتي ... باوةأ ثيرؤز زادة
عیراقی دوای ڕوخانی ده‌سته‌ڵاتی سه‌دام چه‌ندان گۆڕانكاریی
به‌خۆوه بینی، كه خوێندنه‌وه‌و رامانی جیاجیای
لێكه‌وتۆته‌وه‌و زیاتریش له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا
پێكهاته تازه‌كه‌و بۆچوونه جیاوازه‌كان ڕه‌نگیان
داوه‌ته‌وه، ماشێتی دام‌وده‌زگاكانی مێدیاش خێراترین‌و
كاریگه‌رترین كه‌ناڵن بۆ گه‌یاندنی به‌رهه‌م‌و بیر‌و
بۆچوونه‌كان هه‌ر بۆیه بێجگه له حزبه عێراقی‌یه‌كان،
حزبه كوردستانیه‌كانیش هه‌وڵیانداوه‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن
كه پێگه‌ی خۆیان له سه‌رتاپای عێراقدا زیاتر فراوان
بكه‌ن، كه‌ناڵی مێدیاش وه‌كو وتمان به چالاكترین كه‌ناڵ
داناوه بۆ گه‌یاندنی په‌یام‌و ئامانج‌و به‌رنامه‌كانیان،
له‌و رووه‌وه پارتی دێموكراتی كوردستان له هه‌موو
حزبه‌كانی تر زیاتر هه‌وڵی فراوانكردنی عێراقییه‌تی خۆی
داوه! ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پێڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌یدا ناكۆك
نیه چونكه ئه‌و (پارتی دێموكراتی كوردستان ـــ عێراق)ه،
ئێمه وه‌كو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێ ره‌خنه له‌و رێبازه‌ی
پ.د.ك بگرێن به‌ڵام دیاره ئه‌مه به‌شێكه له په‌یڕه‌وو
به‌رنامه‌ی حزبی ناوبراو،(پ.د.ك) له‌و پێناوه‌شدا بۆ
گه‌یاندنی په‌یامی حزبه‌كه‌ی تائێستا سه‌دان میلۆن دۆلاری
سه‌رفكردووه‌و دوای به‌رهه‌می راگه‌یاندنی پارتی، به
چه‌ندان ملیۆن كۆمه‌ك‌و به‌شداری له دامه‌زراندنی دوو
كه‌ناڵی ئاسمانی به زمانی عه‌ره‌بی كردووه، یه‌كێكیان
(دجله)و ئه‌ویتریش (الشرقیه)یه، ناوی هه‌رچی یه‌ك بێت
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه، (پ.د.ك) رۆژانه به
كوردستانیبوون‌و كوردستانی گه‌وره سۆزی هه‌زاران كورد
ده‌جولێنێ كه‌چی مه‌سروفی (30%)ته‌له‌فیزێۆنی به‌ناو
(الشرقیه)خستۆته ئه‌ستۆی خۆی‌و هه‌موو كه‌سێكیش (سه‌عید
به‌زاز)ی كۆنه به‌عسی‌ی خاوه‌نی (الشرقیه) ده‌ناسێ، كه
مه‌به‌ستی (الشرقیه) واته (عێراقی) (شه‌رقی)ی(وه‌ته‌نی
عه‌ره‌بی)یه.
|