ئةو قةلَةمة كؤلَةوارةي هةميشة بةسةر كوردةواريدا دةأشصتةوة...
سلَصمان عةبدولَلآ يونس
حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ئه‌و
قه‌ڵه‌مه نه‌خۆشه‌یه كه بۆ هێنانه‌دی دوو ئامانج هه‌رچیه‌كی
له‌ده‌ست هاتبێ
كردوویه‌تی و لێ‌ی نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو ئامانجه‌ش بریتی
بوون له شكاندی
ئه‌وی تر و خۆده‌رخستن و ناساندن، به‌ڵێ ئه‌وه‌تا له كۆتایی
هه‌شتاكاندا و له
سویده‌وه بۆشكاندی سه‌نگه‌ری نه‌یاره‌كانی شیعری (ئاشتبوونه‌وه‌ی
گشتی) له
ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ) دا بڵاو كرده‌وه، من نایشارمه‌وه حه‌مه سه‌عید
له
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره‌دا
توانی زۆر باش ئه‌و دوو ئامانجانه‌ی خۆی بپێكێ ئه‌ویش
له به‌ر دوو هۆ یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو بۆ یه‌كه‌مین جار بوو ئه‌و
ڕۆژنامه
كوردیانه‌ی به بڕیاری به‌عس له به‌غدا ده‌رده‌چوون
هیچ شتێك له سه‌ر كورد و
جوڵانه‌وه ڕه‌واكه‌ی بنووسن به‌و زه‌قیه به ناوهێنانی ئاشكرا وبێ
په‌رده چونكه
ئه‌وه‌ی به‌عس له سه‌ر كورد و سه‌ركرده‌و شۆڕشه‌كانی ده‌یگوت
ته‌نها باسكردن و
ناوهێنانی ناڕاسته‌و خۆ بوو بۆ نموونه ده‌سته‌واژه‌كانی
(ئه‌لعومه‌لائوه‌لمووخه‌ربین) بوو، به‌ڵام له‌و شیعره‌ی حه‌مه
سه‌عید حه‌سه‌ن كه
به ناوی خوازراوی (بینایی) یه وه بڵاو كرابوه وه و ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی
ڕۆژنامه‌كه‌ش پێشه‌كیه‌كی باشیان بۆنوسیبوو پێیان
وابوو له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه
باڵاكانی گه‌لی كوردایه وخزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی
یه‌كیه‌تی نییشتمانی
عێراق ده‌كات ئه‌وان (واته ڕۆژنامه‌ی ئاسۆی سه‌رده‌می به‌عس) بۆیه بڵاویان
كردۆته‌وه، پیاو هه‌قه ڕاستی بۆ خوا بڵێ به‌ڕاستی ئه‌و شیعره‌ی حه‌مه
سه‌عید
حه‌سه‌ن زۆر خزمه‌تی به یه‌كیه‌تی نیشتمای عێراق ده‌كرد له دیدی
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ و
حكومه‌تی به‌عسه‌وه،ده‌نا ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه چۆن ئه‌وان وا
به ئاسانی ڕێگه‌یان
ده‌دا ناوی به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی (ی ن ك) و خودی یه‌كێتی‌ی
نیشتمانی
كوردستان و ناوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و شاعیری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان
(شێركۆ
بێكه‌س) ببرێت ئه‌مه له سه‌رده‌مێكدا كه تازه ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی
كرابوو و
به‌عس گیانی هه‌زاران لاوی كوردی له سه‌ر ناوهێنان و ناو نوسینی
یه‌كێتی‌ی
نیشتیمانی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی به‌رزانی ته‌نانه‌ت له
سه‌ر دیواری
ئاوده‌ستی مزگه‌وته‌كانیش ده‌رهێنا، كه‌چی خێربوو بۆ حه‌مه سه‌عید
حه‌سه‌ن لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ته‌رخان ده‌كرێ و
پێشه‌كیه‌كی شایسته‌شی بۆ
ده‌نوسرێ؟
حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن كاتێك بۆی
ڕۆشن بوو به هۆی شیعر و نوسینه‌كانیه‌وه نابێته
كه‌ڵه نوسه‌ری نێو یه‌كیه‌تی
نوسه‌ران له شاخ ویستی له ڕێگه‌ی په‌لاماردانی نا درووستانه‌ی (ی
ن ك) خۆی
بناسێنێ به تایبه‌ت په‌لاماری كۆمه‌ڵه به‌ڵام كه‌بیینی ره‌خنه‌كانی
له یه‌كێتی‌ی و
كۆمه‌ڵه ته‌نها جوینه‌وه‌و كاوێژ كردنه‌وه‌یه و ناوبانگێكی
ئه‌وتۆی بۆ په‌یدا
ناكه‌ن و یه‌كێتیش له مه‌رامه‌كه‌ی حاڵی بووه، به‌دوای ڕێگه
چاره‌یه‌كی تردا
گه‌ڕا به‌ڵكوو ئه‌وه خوایه قه‌ڵه‌مه كۆڵه‌واره نه‌خۆشه‌كه‌ی خۆی پێ
بناسێنی،
ئه‌ویش هه‌ڵكوتانه سه‌ر به‌رزتیرین لووتكه‌ی شیعری كوردی كاك شێركۆ
بێكه‌س بوو،حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌ترسا ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له
سێبه‌ری شاخ و شۆڕشدا له شێركۆی
لووتكه‌ی ئه‌ده‌بی به‌رگرییان ده‌گرێت له به‌ر زۆرداری و سته‌می
به‌عس نه‌گه‌نه
پانایی شه‌قا‌می شاره‌كان هه‌ر بۆیه بێسڵه‌مینه‌وه په‌نای بۆ
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بردوو
وه‌كوو جاش قه‌ڵه‌مێك له شێركۆ و یه‌كێتی‌ی و پارتی و
ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی و
به‌ره‌ی كوردستانی كه هه‌موو میلله‌ته‌كه‌مان چاوی ئومێدی تێبڕی
بوو هاته ده‌ست وله
سه‌نگه‌ری به‌عسه‌وه په‌لاماری ده‌ست پێكرد ئه‌مه‌ش ته‌نها له
پێناوی ده‌رخستن و
ناساندنی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی.
حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌بێ
تاماوه نانێك بخواو ده‌یان بۆ یه‌كێتی‌ی و به تایبه‌ت بۆ كاك
شێركۆ بێكه‌س بكاته خێر، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌لاماری ئه‌و
لووتكه‌یه‌ی نه‌دابوایه كێ و به‌چی
چۆن بناسرابوایه، ئێستا ئه‌و ئه‌گه‌ر به‌ته‌ڵخیش بێت هه‌میشه به
ته‌نیشت وێنه‌ی
گه‌وره‌ی شێركۆ و یه‌كێتی‌ی و سه‌ركرده‌كانیه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و
كه به‌شیعر
نه‌گه‌یشته داممێنی شێركۆی لووتكه‌و له داخی شێركۆش توشی
هیستریابوو له به‌رامبه‌ر
یه‌كێتی‌ی و له
سویده‌وه خۆی خزانده باوه‌شی ڕۆژنامه‌كانی به‌عسه‌وه، هه‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی ناوی له نێو ناواندا ده‌ركه‌وێ، ئێستاش
ده‌یه‌وی به باسكردنی 31 ئاب و به
جووت په‌لامارداننی یه‌كێتی‌ی و پارتی و ته‌نانه‌ت (پ ك ك) زیاتر
بوار بۆ
ناساندنی قه‌ڵه‌مه نه‌خۆش وكۆڵه‌واره‌كه‌ی بڕه‌خسێنێ جا ئه‌گه‌ر
ئه‌م خۆناساندنه‌ش
له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌و میلله‌تێكیش بێت،
ده‌قی ئه‌و شیعره‌ی
حه‌مه سه‌عد حه‌سه‌ن له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆی سه‌رده‌می به‌عسی له ساڵی
1989 بڵاوی
كرده‌وه
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی شیعری
[ ئاشتبوونه‌وه‌ی
گشتی ] یه كه حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن به‌ناوی خوازراوی [ بینایی
]
له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆی سه‌رده‌می به‌عس دا بڵاوكراوه‌ته‌وه،به‌داخه‌وه
ده‌قی
ڕۆژنامه‌كه‌م له‌به‌ر ده‌ستدا نی‌یه تا بڵاوی بكه‌مه‌وه،به‌ڵام
ده‌قی شیعره‌كه‌م
لایه كه‌وا لێره‌دا ده‌یخه‌مه به‌ر چاوتان، به‌ڵام خۆتان بڕیار
بده‌ن چۆن به‌عس
ڕێگه‌ی دا له‌و شیعره‌دا ناوی یه‌كێتی‌ی نیشتیمانی و بنه‌ماڵه‌ی
به‌ڕێزی بارزانی و
شاعیری هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له‌كه‌مان شێركۆ بێكه‌س و ئاشتبوونه‌وه‌ی
گشتی‌و به‌ره‌ی
كوردستانی ببرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌عس وڕاگه‌یاندنه
چه‌واشه‌كاره‌كانیان
ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ل عومه‌لاو وه‌ل مووخه‌ڕبینیان بۆ سه‌ركرده‌كانی
كورد‌و شۆڕشه
ڕه‌واكه‌ی به‌كارده‌هێنا و ته‌نانه‌ت له واده‌ی گفتوگۆی نێوان
به‌عس و یه‌كێتی‌ی دا
له ساڵی 1983 و 1984 دا به عس به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی نه‌دا به
ئاشكرا له
ڕۆژنامه‌كاندا ناوی یه‌كێتی‌ی بێت كه لایه‌نی ڕه‌سمی و دووه‌می
گفتوگۆكار بوو،
به‌ڵام لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ی روو زه‌ردی ئاسۆ یان بۆ ئه‌و
ته‌رخان كرد‌و
ده‌قا و ده‌ق به‌پێشه‌كیه‌كیشه‌وه دایان به‌زاند، حه‌مه سه‌عید
حه‌سه‌ن ده‌یه‌وێ
ئه‌مجاره‌یان به په‌لاماردانی یه‌كێتی‌ی و پارتی و هه‌تا
په‌كه‌كه‌ش ناوبانگی زیاتر
بۆ قه‌ڵه‌مه‌نه‌خۆشه‌كه‌ی په‌یدا بكات و كارتی نیشتیمان په‌روه‌ریش
ببه‌خشێته‌وه
برینه‌كانی شه‌ری براكوژی بكولێنێته‌وه به تایبه‌ت كه خۆشبه‌ختانه
وا خه‌ریكه لای
پارتیش ده‌مووچاوی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ، حه‌مه سه‌عید كه بۆ
ملشكاندنی
نه‌یاره‌كانی په‌نای بۆ ڕۆژنامه‌كانی به‌عس بردبێ، بۆی نی‌یه
برینه‌كان
بكولێنێته‌وه‌و وانه‌ی كوردایه‌تی فێری یه‌كێتی‌ی و پارتی و په
كه كه بكات.
ده‌قی شیعره‌كه كه له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ی ڕوو
زه‌ردی به‌عسدا بڵاو كراوه‌ته‌وه له ساڵی 1989 دا
ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی
شیعری بینایی [كه ناوی خوازراوی حه‌مه سه‌عید
حه‌سه‌ن ] ه له سویده‌وه ناردوویه‌تی
هه‌شت نۆ ده مانگ له پێش ئێستا
له به‌رگه‌ڵوو
شاعیرێكی به‌ناز په‌روه‌رده
ئه‌یفه‌رموو
گه‌ر هه‌ڤاڵانی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی
وه‌ك بنه‌ماڵه بارزانی
بۆ خومینی بێنه سه‌ر چۆك
به‌ڕوویانا هه‌ڵئه‌شاخێم وه‌ك
نارنجۆك
به شیعرێكی ته‌ڕی درێژ
ئه‌یان كه‌م به په‌ڕۆی بێ
نوویژ
رۆژ هات و ڕۆی
مام جه‌لال خۆی
وه‌ك په‌شته‌ماڵی حه‌مام ئاڵا له قه‌دی
خومه‌ینی
كاكه نه‌وه شه‌قی هه‌لدا له ئاوی تاڵ
په‌نای برده به‌ر ئاوی زه‌مزه‌م و نوێژی
هه‌ینی
فوئاد مه‌عسومی برین پێچ
له تارانا ماقۆڵانیه‌تی وه‌كوو چێچ،كاك
فه‌ره‌یدوون، مامۆستای كوردستانی بوون، پاڵه‌وانی زیندان و
شه‌قام،ئێستا ئه‌مامه
به‌سه‌ر و عه‌با به‌شانه وه‌ك ئیمام
به زه‌بری شه‌قی زه‌مانه
تیپی كارزان یه‌كه‌م دووژمنی
كه‌مانه
بازی گه‌رمیان و هه‌ڵۆی سور
پاسدار ده‌به‌نه سه‌ر زه‌نبوور
به‌ڵام چونكه ئه‌و شاعیره به‌د مه‌سته
دڵنیایه
به‌زمی شه‌وانی ڕۆژئاوا پاره‌ی مووڵی پێویسته
بۆیه ئێستا فزه‌ی نایه
ئێ چ قه‌یدیه خۆ بێده‌نگیش هه‌ڵوێسته...شاعیر
له‌گه‌ڵ ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی دایه
خوێنه‌ری به‌ڕێز حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌نێك دژی
ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی بووبێت و له
سه‌نگه‌ری به‌عسه‌وه به‌م شێوه‌یه په‌لاماری به
شێك له مێژووی هه‌ره پڕشنگداری گه‌له‌كه‌مان و ڕێبه‌ر و
سه‌ركرده‌كانی و شێركۆی
لووتكه‌ی هه‌ره بڵندی تا نهۆی شیعری كوردی بدات و له دژیشیان له
سویده‌وه خۆی له
سه‌نگه‌ری جاش قه‌ڵه‌مه‌كانی ئه‌وسای به‌غدا هاویشتبێ بۆی نی‌یه
برینه‌كانی شه‌ڕی
كور كوژه بكولێنێته‌وه‌و بیه‌وێ بۆ خاتری ناوبانگی قه‌ڵه‌مه
كۆڵه‌واره‌كه‌ی خۆی
برایه‌كان به‌گژ یه‌كتریدا بكاته‌وه، شاعیر و ئه‌دیبی ڕاسگۆ و
ڕه‌سه‌ن ده‌بێ له
ئه‌مڕۆدا شێركۆ ئاسا هه‌موو ته‌لیسمه‌كان بشكێنێ، نه‌ك وه‌كوو
كوونده په‌پوو هه‌ر
بۆ شه‌ڕ و كاولكاری بخوێنێ و ته‌نها له دووبه‌ره‌كیدا به‌بڕشت بێت.
سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس
به‌ریتانیا
30
ی ئابی 2004