بصدةنطي لةو فرؤكةوانانةي هةلَةبجةيان كيميابارانكرد
تاوانة ..... دةرسيم ديبةطةيي
له‌مێژه خاكی كوردستان كێڵگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی
دوژمنانه‌و، جه‌سته‌ی گه‌لی كوردیش مكۆی ئێش و
ئازاكانیانه. یه‌كێ له‌تاوانه هه‌ره گه‌وره‌و ترسناكه‌كانی
جیهان كه‌به ده‌ستووری بڕیاره‌كانی یاسای نێوده‌وله‌تی
قه‌ده‌غه‌كراوه به‌كارهێنانی – كیمیا‌و، بۆمب و چه‌كه
كۆكوژیهكانه.
به‌ڵام كورد قوربانی ئه‌م دووتاوانهو تاوانه جۆراو
جۆره‌كانی تره، سه‌دام حوسێن پاڵه‌وانی وێرانكردنی ئێراق و
قه‌لاچۆكردنی كوردستانی و ئێراقیه‌كان. چه‌ندان جار‌و
له‌چه‌ندان ناوچه‌و مه‌ڵبه‌ندی كوردستان به‌بێ سله‌مینه‌وه
چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێنا، كوردی دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌ناوبردن كرد!!
دیاره گرتنی سه‌دام به‌ته‌نێ پاساو نیه بۆ وازهێنان و
فه‌رامۆشكردنی ئه‌و بكوژانه‌ی كه به‌شداربوون له‌و تاوانه
گه‌ورانه. كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌ترین و
زیندووترین تاوانی سه‌دام و ئه‌نجامده‌رانیه‌تی. ئه‌مه‌ش
سه‌لمێندراوه به‌ده‌قی قسه‌كانی وه‌فیق سامه‌ڕایی كه له
په‌رتووكه‌كه‌یدا – حطام البوابة الشرقية – دا ده‌ڵێت:-
ڕۆژی 16.3.1988، 50 فڕۆكه‌ی
ئێراقی هه‌ریه‌كه‌و چوار بۆمبی كیمیاوی 500 كیلۆگرامی
فڕێدایه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه).
هه‌روه‌ها سهرهكسوپای ئێراقی ڕاكردووی ئه‌و سه‌رده‌م -
نه‌زار عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لخه‌زره‌جی – كه‌له –
دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئێم. بی. سی - به‌رنامه‌ی گڤتوگۆی
هه‌فته (حوارالاسبوع)- له 10.11.2001 دا به‌كورتی ده‌لێ:-
فه‌ریق كامیل ساجید- فه‌رمانده‌ی
فه‌یله‌قی یه‌ك به ته‌له‌فۆن پێیڕاگه‌یاندم كۆمه‌ڵێك
فڕۆكه – هه‌ڵه‌بجه‌یان – كیمیابارانكرد. پرسیم فڕۆكه‌كان
ئێراقی بوون؟ گووتی:- به‌ڵێ فڕۆكه‌كانی خۆمان بوون)!!.
تاریق حه‌نا عه‌زیزی جێگری دیكتاتۆر‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێراق، له وه‌ڵامی پرسیارێكی ژماره‌یه‌ك له سیناتۆرانی
ئه‌مریكیدا گوتی :- به‌ڵێ
به‌دڵنیایی ئێمه چه‌كی كیمیاویمان له‌دژی ئه‌و خه‌لكه
دواكه‌وتووانه به‌كارهێناوه. ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمیشمان
هه‌بوایه له دژیان به‌كارمان ده‌هێنا).
ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له ژماره 3320 ی 16.3.2004 دا
ناوی ئه‌نجامده‌رانی تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه
به‌م شێوه‌یه ئاشكرا ده‌كات:-
1. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان كه‌مال نوری فه‌تاح – دانیشتووی
به‌غدا.
2. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان ناسر عۆده ئه‌لوادعی – دانیشتووی
به‌غدا.
3. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان ئه‌یاد عه‌بدولجه‌بار ئه‌لهاشمی –
دانیشتووی كوت.
4. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان سامر عه‌بدوڵلا نه‌سری – دانیشتووی
به‌غدا.
5. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان نافیع عومران ئه‌لتكریتی – دانیشتووی
تكریت.
6. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان عه‌ممار عه‌بدولخالق محه‌مه‌د
ئهلدبونی – دانیشتووی موسڵ.
7. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولڕه‌زاق
ئه‌لحه‌دیسی – دانیشتووی دیاله.
8. موقه‌ده‌می فڕۆكه‌وان موحه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لدوری –
دانیشتووی سامه‌ڕا.
9. عه‌میدی فڕۆكه‌وان سه‌لاحه‌دین زێدان ئه‌لعانی –
دانیشتووی ڕومادی.
10. فڕۆكه‌وان حه‌سه‌ن عه‌بدولمه‌جید ئه‌لتكریتی –
دانیشتووی تكریت.
هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌لموئته‌مه‌ر – ژماره / 270 ی مانگی
12/2001 ناوی چوار له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كیمیابارانه‌ی
ئاشكرا كردووه كه له لیستی سه‌ره‌وه ژماره‌كانیان
(5،6،7،9) ن.
من
كه دنه‌ی مه‌رگه‌سات و كاره‌ساتی ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ی
هه‌ڵه‌بجه ده‌ده‌م، نه بۆ ئه‌وه‌مه كه برینی
نه‌ته‌وه‌كه‌می پێبكولێنمهوه وه نه بۆ ئه‌وه‌شمه
(موزایه‌ده‌و موساوه‌مه‌و، بازرگانی...) پێبكه‌م!!! وه‌ك
له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌ن و هه‌ندێ كه‌س پێیكراوهو
پێیده‌كرێت!!! به‌ڵكو ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرم كه
گه‌له‌كه‌م ئه‌و گه‌له‌ی، سه‌رباری ئه‌م زه‌مینه
ڕهخساوهی ئه‌مڕۆ ئینجا گه‌لێك له مافه بنچینییه‌كانی
تێچۆلاندراوهو تێدهچۆلێندرێت، په‌رده پۆشكراوه، كه
زۆربه‌ی هۆكاره‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ (منمنۆكێی)
سیاسه‌تی حیزبایه‌تی كورد!!
ئه‌مڕۆ ڕۆژی ترسان و، خۆ له گێلیدان نه‌ماوه!! چونكه هه‌تا
به گروپه‌كانی كورد ڕاده‌گات تێكڕای گروپه‌كانی ئێراقی
كه‌له قادێكه (مه‌یدان)ی، ئه‌مڕۆی ئێراق ده‌نگیان هه‌یه،
كۆكن له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕه‌فتارو كردارانه‌ی
دوێنێی ڕژێمی دیكتاتۆر پیاده‌ی كردبوو، هه‌مووی بانگێشه‌ی
ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تاوانكاران بخرێنه به‌رده‌م دادگای
گه‌ل. گروپه سیاسیه‌كانی كوردیش له‌هه‌موو كاتێكی
تێپهڕیوو، پتر ده‌نگ و ڕه‌نگیان هه‌یه‌و، قسه‌و كرده‌وه
ڕۆیشتووترن. لێ مخابن له‌كاتێكا لایه‌نێكی سه‌ره‌كین بۆ به
ئاكام گه‌یاندنی ئه‌م كاره پیرۆزانه، وه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی كێشهكاندابن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن!! دهمڕاستهكان
هه‌رهێنده مامه‌له به تاوتوێكردنی دادگاییكردنی تاوانكاران
ده‌كه‌ن، كه پێتهرازووی ململانێی خۆبه‌خۆیی پێ یه‌كسان
بكه‌ن!! یان پێی فێڵ لێكتری بكه‌ن، ئه‌میان خه‌لكانێك
ده‌لاوێنێته‌وه كه ده‌ستی سووره به خوێنی كورد. ئه‌ویتریان
بۆ ئه‌وه‌ی گۆلی لێنه‌كرێ هانا ده‌باته به‌ر كارێكیتر كه
كێشه‌ی كوردی پێتووشی زیانێكی گه‌وره ده‌بێ. ئه‌وا ساڵ و
چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ڕمانی ته‌لاری
دیكتاتۆریه‌ت كه دڕنده‌ترین دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی
كوردستان بوو، له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وێنه‌ی نه‌بوو!!
ئینجا تائێستا هیچ هه‌وڵێكی به‌رچاو نه‌دراوه بۆ
لێپێچینه‌وه‌و، لێپرسینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رانبه‌ر
ئه‌نجامده‌رانی تاوانی كیمیا- بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید.
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌بوو گه‌رماوگه‌رم له‌چركه‌ساتی
ڕوخاندنی ڕژێم ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانیانه بخرێنه هه‌ره
پێشه‌وه‌ی خشته‌ی به‌رنامه هه‌نووكه‌ییه‌كان، مخابن
(فهرهوودكردن و كاره لاوه‌كیه‌كان) نه‌ك هه‌ر شوێنی كاره
پیرۆزه‌كانی گرته‌وه، به‌ڵكو (منمنۆكێ)!! چه‌ندین ناوچه‌و
دوو شاری هه‌ره دێرینی كوردی دۆڕاند. كه‌ركوك (نۆزا یان
ئارابخا)،.. كه بۆ یه‌كه‌مجار، گۆتیه‌كان كردیانه پێته‌ختی
خۆیان.. هه‌تا هاتنی عوسمانیه‌كان – 100% ی كورد بوون..
له‌به‌ر ململانێ و بێهه‌لوێستی كوردانه، ئه‌وا خه‌ریكه له
كه‌لێنی په‌نجان به‌رده‌بنه‌وه‌و خهلكانیتر لێمان كراون
به كه‌ڵه‌گاو!! به‌فیتی- ململانێ!!! یه‌كسانن له‌هه‌موو
بواره‌كانی شار!! ئه‌و ململانێیه به‌رته‌سكه‌ی حیزبایه‌تیه
وا خه‌ریكه دروشمه‌كانی
(كه‌ركوك دڵی كوردستانه‌و)
(كه‌ركوك قودسی كوردستانه)!!
له‌بیر گه‌لی كورد ده‌به‌نه‌وه. ئه‌و دوو دروشمه‌ی –
هه‌زاران كورد خۆی له‌پێناودا به‌ختكرد. ئه‌و كه‌ركوكه‌ی
كه له مێشكی هیچ كوردێدا نه‌بوو، ڕۆژێ دادێ به‌ده‌ستی
ده‌مڕاستانی خۆمان به‌ئاسانی پێشكه‌شی میوانانی ده‌كه‌ن!!!
دووه‌م شاری كورد شاری – (نین= نوون ئاوا) كه به‌م دواییه
سیاسه‌تی عه‌ره‌بی ئێراقی، بۆ تێبزركردنی ڕاستی و بۆ
به‌عه‌ره‌بكردنی كردی به موسڵ. (نین ئاوا= نوون ئاوا) واتا
شاری یان گوندی – نون – پێغه‌مبه‌ر. ئه‌و نوون پێغه‌مبه‌ره
كورده‌ی كه قورئانیش ئاماژه‌ی پێكردوه له سوره‌تی
الانبیا‌ء- ئایه‌تی ژماره / 87 وه 88.
ئه‌م
شوێنه چ وه‌ك جوگرافیای كوردستان چ وه‌ك خه‌لكه‌كه هه‌موو
له‌هه‌مووی كوردستان و كوردنشین بوه تا گه‌شته‌كه‌ی مستر
ڕیچ كه له په‌رتووكی (بلدان الخلافه الشرقیه) دا لاپه‌ڕه
88 ئاماژه‌ی پێكردوهو ده‌ڵێ:-
تا سه‌ده‌ی حه‌وته‌م ئه‌م شاره پاكه‌و پاكی كوردنشین بوه،
پاشان به‌هۆی ئه‌و كۆچ و كۆچباریهی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
پیشه‌ی كورد بوه كۆچی زستانه‌و هاوینه بكه‌ن (رحله الشتاء
والصيف)، به‌دره‌نگه‌وه چه‌ند هۆزێكی عه‌ره‌بی بیابانی شام
مرخیان له شوێنه‌كه خۆشكردو، دوای ڕاووتهكبیر ئه‌م
شاره‌یان داگیركرد له‌وکاته‌ی شار چۆڵ‌كرابوو.
له
په‌ڕتووكی " جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی كورد
له‌خه‌باتیدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسی " له
وه‌رگێڕانی مه‌حمودی مه‌لا عزه‌ت، ئیبن بهتوتهی
عه‌ره‌بیش ده‌ڵێت:- كه چومه
موسڵ، خه‌لكه‌كه‌ی به زمانێك قسه‌یان ده‌كرد كه عه‌ره‌نی
نه‌بوو). جگه له‌وانه‌ش
چه‌ندان چاوگی تریش ئاماژه به‌م ڕاستیانه ده‌كه‌ن.
دوای
ئه‌وه‌ش وه‌ك له‌به‌رچاوان دیاره هه‌ر له‌و كاته‌ی
ده‌وڵه‌تی ئێراقی له‌نێو ئه‌م چوارچێوه‌یه‌ی ئێستای
سنووربهندكراوه، حكومه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی ئێراق،
بێههدادان له‌خه‌می به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه‌و شاره كانی
كوردستاندا بووینه. تاوای لێهات گه‌ڵێ كورد ناچار ده‌كران
و هانده‌دران ببنه عه‌ره‌ب – سه‌رده‌مێك كورد بهچارهگه
دینارێك، ده‌كرا به عه‌ره‌ب!!!
دوای
ئه‌م هه‌موو ڕاستیه مێژووییانه جێگه‌ی داخ و سه‌رسوڕمانه
ده‌مڕاستانی كوردی ئه‌مڕۆ وه‌ك هیچ له (ئهلف و بێی) مێژوو
و جوگرافیای نه‌ته‌وه‌كه‌و، وڵاته‌كه‌یان نه‌زانن!!!
ده‌لێن موسڵ شارێكی عه‌ره‌بیه‌و، - كه‌ركوك – هی هه‌موو
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه له‌سه‌ری ده‌ژین!!
ئاخۆ
ده‌بێ له‌به‌ر كۆلهواری و بێسه‌وادی بێ؟! یان له‌به‌ر
(گه‌مه‌ی منمنۆكێ) مولكی كورد به‌هه‌ده‌ر ده‌چوێنن؟!!!،
به‌زمیش ئه‌وه‌یه شه‌قامی كوردی نوققه‌ی له‌به‌ره‌وه
نایه‌ت!! ئه‌م خۆكڕكردنهی كورد دووڕیانێكمان پیشان ئه‌دا،
یا ئه‌وه‌تا بیری حیزبایه‌تی ته‌سك زاڵه به‌سه‌ر تێكڕای
كورد‌و لێناگه‌ڕێ ڕاستیه‌كان ببینن، یان هه‌ڵوێستی ده‌ربار
وه‌رگرن! یان به‌ڕاستی ئێمه‌ی كورد هێشتا زۆر
دواكهوتووینهو (هه‌ویرێكی ده‌ستی نانهواكانین)!! چۆنیان
بوێ ئاوا گاڵته به ئه‌قلمان ده‌كه‌ن و (كلاومان له‌سه‌ر
ده‌نێن)!!! ئینجا كاتی ئه‌وه هاتوه ڕووی پرسیار ئاراسته‌ی
ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مرۆی كورد بكه‌ین و بڵێین:- ئایا ئێوه
تا ئێستا چیتان كردوه بۆ گرتن و دادگاییكردنی ئه‌م 10
تاوانباره كه به فڕۆكه‌كانیان هه‌ڵه‌بجه‌یان كیمیاباران-
كردوه؟!!
ئه‌گه‌ر تائێستا هیچ ههولێكتان نه‌داوه بۆ گرتنیان بۆ؟!!
له‌كاتێكا چاك ده‌زانن كورد دڵی به‌كاری چاك خۆشده‌بێت و،
ئه‌و ڕهشبینیهو نائومێدیه‌ی كه تا ئه‌مڕۆ كراوه‌ته –
باڵا به‌ژنیان!! به‌رۆكیان به‌رده‌دا...
كورد
ده‌ڵێ (كه بۆخۆت ئالۆشی له‌شت نه‌خورێنی خورشتهكهت
دانامركێته‌وه)... لێ مخابن له‌جیاتی ڕێبه‌ر و ده‌سه‌لاته
كوردیه‌كان وا له هه‌نده‌ران ده‌سه‌لاته دووره ده‌سته‌كانی
ئه‌وڕوپی ئه‌گه‌رچی ته‌نها له پێناوی په‌یامی مرۆڤایه‌تی،
خۆ ده‌گلێننه نێو ئێشهكانمان به‌و ئومێده‌ی ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌لاتی كورد فهرامۆشیكردوه ئه‌وان وه ئه‌نجامی بێنن!!
بۆ نموونه وه‌ك له‌نزیكه‌وه
ئاگادارم ئه‌وا یه‌كێ له ولاته ئه‌وڕوپیه‌كان وا خه‌ریكی
لێكۆلینه‌وه‌ن تا یه‌كێ له‌و فڕۆكه‌وانه تاوانكارانه
دادگایی بكات.
منیش
هه‌ر لێره‌وه داوا له هه‌موو ڕوناكبیرێكی خه‌مخۆری كورد
ده‌كه‌م به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌لسن، چ بۆ جه‌ختكردن
له‌سه‌ر ڕێبه‌رانی سیاسی وه چ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و
ئاگاداركردنه‌وه‌مان ده‌رباره‌ی ئه‌م 10 فڕۆكه‌وانه
تاوانكارانه.
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
پێنجشه‌م 29.7.2004 |