info@kurdistannet.org

كاتي بلآوكردنةوة

www.kurdistannet.org

www.kurdistannet.org

 

 

Bo têkiliyan: firat.ceweri@chello.se

 

 طةنجينةي ضيرؤكةكاني كوردي ... حسصن محةمةد

 

"ئا نتۆلۆژیا چیرۆكێن كوردی" گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ي به‌يه‌كگه‌ياندنی چیرۆكه‌ هونه‌ریه‌كانی كوردی

  يه‌. كتێبه‌كه‌ دو به‌رگه‌ و نزیكه‌ي 1100 لاپه‌ڕه‌ و تیا چیرۆكێك له‌ هه‌ر يه‌ك له‌ نزیكه‌ي 100 چیرۆكنوس هه‌ن. چیرۆكی يه‌كه‌می ئه م كتێبه‌ له‌ ناوه‌راستی سه‌ده‌ي 19 و هی دواترینیش له‌ دواي سالی 2000 نوسراون. له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ي كوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌ي ولات زۆرینه‌ي چیرۆكنوسی كورد له‌م شاهه‌سه‌ره‌ دا هه‌ن. وێره‌راي چیرۆكه‌كان، له‌ سه‌ر هه‌ر نوسه‌رێك كورته‌ناساندنێكیش هه‌يه‌. هه‌مو چیرۆكه‌كانی كتێبه‌كه‌ به‌ كورمانجی سه‌روون (به‌ ئه لفباي لاتینی) به‌لام زۆريان له‌ ئه لفباي عره‌بی يان كریلیيه‌وه‌ گوهێزراون يان له‌ سۆرانیيه‌وه‌ وه‌رگێرانه‌ته‌وه‌.

 

هه‌ر يه‌ك له‌ چیڕۆكه‌كانی كتێبه‌كه‌ سه‌ربه‌خۆن و ره‌نگه‌ هیچ په‌يوه‌نديه‌كيان پێكه‌وه‌ نه‌بێ - بێجگه‌ له‌وه‌ كه‌ هه‌موويان به‌ كوردی نووسراون. لێره‌ ئا مانجم ئه وه‌ نیه‌ كه‌ يه‌ك به‌ يه‌ك چیڕۆكه‌كانی كتێبه‌كه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنم به‌ڵام ده‌مه‌وێ به‌ كورتی و به‌ گشتی بيانناسێنم و له‌ چه‌ند خاڵێك دا بياننرخێنم.

 

 كتێبه‌كه‌ به‌ پێشووتنێكی 30 لاپه‌ڕی ده‌س پێ ده‌كا. له‌ پێشووتنه‌كه‌ دا به‌ڕێز فرات جه‌وه‌ری له‌ سه‌ر رامانی كۆكردنه‌وه‌ي كورته‌چیڕۆكه‌كانی كوردی ده‌وه‌ستێ. پاشان به‌ڕێز يه‌ك به‌ يه‌ك باسی به‌شه‌كانی كوردستان و نووسه‌رايه‌تی كوردی لێيان به‌ كورتی ده‌كا.

 

كتێبه‌كه‌ به‌ چیڕۆكێكی مه‌له‌ مه‌هموودێ به‌يازیدی به‌ ناوی "چیڕۆكا مه‌م و زینێ" ده‌ست پێ ده‌كا. چیڕۆكه‌كه‌ له‌ ساڵی 1856 نووسراوه‌. كۆكه‌ری ئه م كتێبه‌ تێ ده‌كۆشێ جێگا بدا به‌ هه‌موو نوسه‌ره‌كانی كورد كه‌ له‌ ئه و كاته‌وه‌ تا ێستا يه‌ك يان زياتر چیڕۆكيان به‌ كوردی نووسراوه‌. له‌ ئه نجام دا نزیك به‌ سه‌د نووسه‌ر و له‌ هه‌ر يه‌ك يان چیڕۆكه‌كيان به‌ ده‌سمان ده‌كه‌وێ.

 

ئا رمانج ئه وه‌ بووه‌ كه‌ چیڕۆك له‌ هه‌موو نووسه‌رانی كه‌ به‌ كوردی ده‌نووسن له‌م كتێبه‌ دا جێگا پێيان بدرێ. به‌ تايبه‌تی چیڕۆكنووسانی باكوری كوردستان باش جێگاي خۆيان له‌م كتێبه‌ دا گرتووه‌. به‌ڵام به‌شه‌كانیتری كوردستانیش لێي بێبه‌ش نه‌ماون. 20 چیرۆكنووس له‌ باشووری كوردستان، 12 له‌ كوردستان باشووری رۆژاوا و 12ش له‌ كورده‌كانی سۆفيه‌تی جاران تیا هه‌ن. به‌ڵام كه‌م كوردی كوردستانی رۆژهلات له‌م كتێبه‌ دا هه‌ن. هه‌روا به‌ داخه‌وه‌ چیڕۆكنووسه‌كانی به‌ زاراوه‌ي زازاكی ده‌نووسن له‌ كتێبه‌كه‌ دا په‌يا نابن.

 

كۆكرده‌نه‌وه‌ي چیڕۆكه‌كانی نه‌ته‌وه‌يه‌كی خاوه‌ن وێژه‌يه‌كی فره‌لايه‌ن كارێكی ده‌ره‌ له‌ هێز و تاقه‌تی تاكه‌كه‌سێك. له‌ بارودۆخی كوردی دا ئه م كاره‌ هی سه‌ختتره‌. هۆيه‌كانی ئه م سه‌ختیه‌ زۆرن به‌ڵام چه‌ندێكيان: كوردی به‌ چه‌نده‌ها زاراوا و ژێرزاراوا نووسراوه‌ و ده‌نووسرێ; به‌ لايی كه‌مه‌وه‌ سێ ئه لفبا به‌ كار دێن; وێژه‌ي كوردی له‌ چه‌ندین ناوه‌ندی جیا په‌ره‌سیوه‌ به‌ بێي ئه وه‌ كه‌ ئا گاي ئه م ناوه‌ندانه‌ باش له‌ يه‌كتريان هه‌بێ; هیچ ئا رشیفخانه‌يه‌كی نه‌ته‌وه‌يیمان نیه‌ كه‌ هه‌موو، زۆرینه‌ يا تا به‌شێك گه‌وره‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی وێژه‌يی كوردی تیا هه‌بێ...

 

ئا ماده‌كاری ئه م كتێبه‌ به‌ڕێز فرات جه‌وه‌ری له‌م ئا سته‌نگانه‌ ئا گاداره‌. به‌ڵام دیسانیش ویستوويه‌تی خۆي له‌م كاره‌ بجه‌ربێنێ. ة‌و توانیوه‌تی زياتر له‌ سه‌د چیڕۆكنووسی كورد له‌ دو به‌رگی كتێب دا كۆ بكات و به‌ كورمانجيه‌كی نوێژه‌ن بخاته‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران. گومان تیا نیه‌ كه‌ ئه نجامه‌كه‌ مێژوويی يه‌ و سه‌ربه‌رزیێك گه‌وره‌يه‌ بۆ وێژه‌ي كوردی و نیشانێكه‌ له‌ هێز و هونه‌ره‌كه‌ي.