ئایرله‌ند
عومةري خاوةر .... سةردار عةزيز
بێده‌نگ بوون له تاوانه‌کان، تاوانه دژی مرۆڤایه‌تی.
ت.تۆدۆرۆڤ
فه‌لسه‌فه خۆئاماده‌کردنه بۆ مه‌رگ. سۆکرات
عومه‌ری خاوه‌ر؟
عومه‌ری خاوه‌ر ناوی که‌سێکه که ئێمه به وێنه‌که‌ی
ئاشناین. عومه‌ر ناوێکی نێرینه‌یه، خاوه‌ر ناوێکی
مێینه‌یه، ئێمه زۆر له‌وه دڵنیاین که له کۆمه‌ڵگایه‌کی
دایکسالاریا ناژین، به‌ڵکو کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌ک هه‌موو
ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ئاین تیایا باڵاده‌سته تا سه‌ر
ئێسقان باوکسالاریه، ئه‌ی بۆ ئه‌م پیاوه به‌ناوی دایکیه‌وه
ئه‌ناسرێ؟ ناسینه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناوی دایکیه‌وه،
دیاریده‌یه‌که ته‌نها له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا
بوونی هه‌یه، به‌مانایه‌کی تر له لایه‌ن ده‌زگاکانی
ده‌سه‌ڵاته‌وه(حکومه‌ت) که‌س به‌و شێوه‌یه ناونوس ناکرێ.
دیاره هه‌موو که‌سێ(به‌پێی ئاینی ئیسلام) له‌کاتی مردنیا
به‌ناوی دایکیه‌وه بانگ ده‌کرێ، ئه‌م دیاریده‌یه له‌و
روانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه که هیچ ده‌سه‌ڵاتێک
به‌دایک(مێینه) ببه‌خشێ، به‌ڵکو له‌و روانگه گه‌نده‌ڵه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که ئافره‌ت جێگه‌ی برواپێکردن نیه،
ره‌نگه خیانه‌تی له مێرده‌که‌ی کردبێ، بۆیه وابه‌باش
ئه‌زانرێ(له‌رووی ئاینیه‌وه)، کاتێک که که‌سێک ده‌مرێ،
به‌ناوی دایکیه‌وه بانگبکرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه
بۆ پرسیاره‌که‌ی سه‌ره‌تا بۆچی عومه‌ری خاوه‌ر که‌سێکه به
ناوی دایکیه‌وه ده‌ناسرێته‌وه؟ له کۆمه‌ڵگای کوردیا له دوو
باردا که‌سێک به‌ناوی دایکیه‌وه ده‌ناسرێته‌وه؛ یه‌که‌م،
کاتێک که‌سه‌که به‌مناڵی باوکی بمرێ، ئیتر له‌لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه دایکی وه‌ک لێپرسراوی ئه‌و لای ئه‌م ئه‌و
ده‌ناسرێته‌وه. دووه‌م، له‌و خێزانانه‌دا که دایکه‌که له
باوکه‌که دیارتره و ناسراوتره. من به‌داخه‌وه نازانم ئه‌و
پیاوه‌ی که ناوی عومه‌ری خاوه‌ره که رۆژی شانزه‌ی مانگی
سێی ساڵی 1988، هه‌ر پێنج پێش نه‌ورۆز مردوه سه‌ر به‌کام
باریانه. ئه‌گه‌ر سهربهباری یه‌که‌م بێ ئه‌وا ژیانێکی
ساده‌ی نه‌بوه، له هه‌ندی روه‌وه له خۆشه‌ویستیه‌کی پێویست
بیبه‌ری بووه، وه ئه‌گه‌ر سهربهباری دووه‌م بێت ئه‌وا له
ژیانیا جۆره ئازادیه‌کی له‌وانی تر زیارتبووه، (به‌هۆی
که‌م ده‌سه‌ڵاتی باوکیه‌وه). به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای
منه‌وه(ئێمه‌وه) جێی بایه‌خه ژیانی ئه‌و نیه به‌ڵکو
مردنیه‌تی.
مه‌رگێ که له ساتێک له مێژوودا مه‌رگی شارێک بوو،
هه‌روه‌ها شێوازهمهرگێکی بهپلانکراوبوو بۆ
نه‌ته‌وه‌یه‌ک. عومه‌ر له شه‌ردا نه‌کوژراوه، به‌ڵکو له
گه‌ره‌کی شارهکهیانا (هه‌ڵه‌بجه)، هیچ چه‌کێکی پێنیه،
ئه‌و مناڵێکی له باوهشایا که گه‌واهی ئه‌وه‌یه وه‌ک
هه‌موو که‌سێکی تر له‌م گۆی زه‌ویه ئه‌یه‌وێ بژی و
به‌رده‌وامی به ژیان بدات. ئه‌و نه‌یئه‌ویست بمرێ به‌ڵام
مه‌رگی بوو به ئایکۆنێکی ماندار بۆ ئێمه. فۆکۆ، وه‌ک
جه‌یمس میلله‌ر له ژیاننامهکهیا(1993) ئه‌ڵێ،له کۆتای
ژیانیا بروای وابوو مه‌رگ ئه‌و روداوه‌یه که له
بێمانایهکانی کۆمه‌ڵگا دارنمان ئه‌کات و
ئه‌مانگه‌یه‌نێته دۆخێکی راستی له
تاکایه‌تی(ئیندیفیجواڵیتی)، به‌ڵام عومه‌ری خاوه‌ر له
مردنیا بۆ لای کۆمه‌ل گه‌رایه‌وه. مه‌رگی له‌گه‌ڵ
هه‌موومانا به‌شکرد. وێنه‌که‌ی ئه‌و وێنه‌ی ساته‌وه‌ختێکه
که ئێمه هه‌مومان تیایا مردین، هه‌ستمان کرد که مه‌ترسی
مه‌رگ ده‌بێته چاره‌نوسی هه‌مومان.
وێنه‌که‌ی ئه‌و پێمان ئه‌ڵێ، دوژمنانمان ته‌نها به‌وه رازی
نابن که خاکه‌که‌مان داگیربکه‌ن، بمانچه‌وسێننه‌وه،
سه‌روه‌ت و سامانمان تاڵانکهن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێ
جه‌سته‌شمان لهناوبهن، جینۆسایدمانکهن. (کاتێ لیمکین؛
ئه‌و پارێزه‌ره جووله‌که‌یه‌ی که خێزانه‌که‌ی له پۆڵۆنیا
له که‌مپی مردنا له ده‌ستدا، بیری له رووداوه‌کانی شه‌ری
جیهانی دووه‌م ئه‌کرده‌وه، بروای وابوو که له زماندا
ووشه‌یه‌ک نیه بتوانێ ئه‌و هه‌موو تراژیدیانه کۆکاته‌وه
که له یه‌ک کاتدا پێکه‌وه له‌و شه‌ره‌دا رویاندا. بۆیه به
پێویستی زانی چه‌مکێکی نوێ دابرێژێ ئه‌وێش جیونۆساید بوو،
نیوه لاتینی و نیوه یونانی به مانای له ناوبردنی
ره‌گه‌زی.)
وێنه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر!
فۆتۆگراف ده‌کری وا پێناسه بکرێ که گرتنی ساتێکه، که
ئه‌توانین بۆی بگه‌رێینه‌وه. دیاره کات هه‌رده‌م له جوڵه‌ی
به‌رده‌وام دایه به‌ڵام له فۆتۆگرافدا کات له جوڵه
ئه‌که‌وێ که ئه‌و توانایه‌مان پێئه‌به‌خشێ تا ده‌سه‌ڵاتمان
به‌سه‌ریا هه‌بێ. فۆتۆگراف که (من) به هونه‌ری هێشتنه‌وه‌ی
یاده‌وه‌ری له رێی ته‌کنه‌لۆجیاوه ئه‌یبینم، که
یارمه‌تیمان ئه‌دا هه‌رساتێک بمانه‌وێ جارێکی تر تیا
بژینه‌وه. وێنه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر وێنه‌ی ساته‌وه‌ختی
مه‌رگه، مه‌رگێک که بونی به‌کۆمه‌ڵی ئێمه تیا ئه‌که‌وێته
مه‌ترسیه‌وه. لێره‌دا ئێمه له‌به‌رده‌م فۆتۆگرافێکداین که
چه‌مکێکمان پێ ئه‌به‌خشێ ئه‌ویش چه‌مکی مه‌ترسیه، مه‌ترسی
له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵی ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ئایا
چه‌مک چیه؟(من له‌و بروایه‌دا نیم که زاراوه‌ی 'چه‌مک" له
زمانی کوردیا بتوانێ هه‌مان مانای فه‌لسه‌فی "کۆنسیپتی"
ئینگلیزی ببه‌خشێ). لای ژیل دۆلۆز چه‌مک ئه‌و
ده‌رئه‌نجامه‌یه که فه‌لسه‌فه وه‌به‌رهه‌می ئه‌هێنێ،
که‌واته ئه‌رکی سه‌ره‌کی فه‌لسه‌فه خولقاندنی چه‌مکه.
به‌ڵام دۆلۆز له دایه‌لۆگێکدا له‌گه‌ڵ کله‌یر پارنایت1977
ده‌ڵێ، چه‌مک یانی بیرکردنه‌وه به‌شێوازی نوێ. به‌م پێیه
وێنه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر ئێمه ناچار ئه‌کا به‌شێوازێکی
نوێ،جودا بیرکه‌ینه‌وه. بیرکردنه‌وه ده‌باره‌ی بوونمان،
چاره‌نوسمان، مه‌ترسیه‌کان، دوژمنان، مه‌رگ، ژیان.
شێوازی که‌وتنی عومه‌رو مناڵه‌که‌ی ئه‌وه‌مان بۆ روون
ئه‌کاته‌وه که ئه‌و له ساته‌وه‌ختی رۆشتنا بووه. رۆشتن
به‌ره‌و جێگایه تا له مردن رزگاری بێت، به‌ڵام ئه‌و بۆ
ئه‌وه‌ی بروا پێویسته هه‌ناسه‌بدا هه‌ناسه‌دانیش، یانی
کرداری هه‌ڵمژینی هه‌وا بۆ سیه‌کان، له رۆژی شانزه‌ی سێ دا
کارێکی وا مایه‌ی مه‌رگ بوو. ئه‌و رۆژه هه‌وا بۆنی سێوی
گه‌نیو، سیر، نایلۆنی سوتاوی ئه‌دا. ئه‌گه‌ر ئاماده بوونی
مه‌رگ ئه‌نتۆلۆژیای ئاسایشمان تێک ئه‌دا و به‌رامبه‌ر
بێمانایی ژیانمان ئه‌کاته‌وه، ئه‌وا مه‌رگی عومه‌ری خاوه‌ر
چه‌مکی ژیان و به‌رده‌وام بوونی لای ئێمه ئه‌خاته
مه‌ترسیه‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌مانه، ئێمه ئێستا له به‌رده‌م
عومه‌ری خاوه‌ردا نین وه‌ک که‌سێک، به‌ڵکو له به‌رده‌م
وێنه‌ی ئه‌وداین. وێنه ئه‌و توانای بینینه‌مان
پێئه‌به‌خشێ که به چاوی رووت ناتوانیه بیبینین. چونکه
وێنه ده‌رئه‌نجامی چاوو ئه‌و ئامێره‌یه که پێی ده‌ڵێین
کامیرا، واڵته‌ر بنیامیه ئه‌ڵێ،'کامیرا به نه‌ستی بینینمان
ئه‌ناسێنێ". سه‌رای ئه‌وه وێنه به هۆی ئه‌و
تایبهتمهندیهیهوه که هه‌یه‌تی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان پێ
ئه‌به‌خشێ که له به‌رده‌میا، تێرامێین، بحه‌په‌سێین،
بیرکه‌ینه‌وه، پرسیار بکه‌ین. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه
بکه‌ین پێویسته فێربین ببینین، رۆماننوسی پۆرتوگالی خۆسێ
ساراماگۆ، رۆمانیکی ده‌رباره‌ی ئه‌م وته‌زایه نوسیوه له
ژێر ناونیشانی کوێری، سارامگۆ ئه‌یه‌وێ پێمان بڵێ له
میانه‌ی بینینماندا ئێمه نابینین، هه‌رهه‌مان تێروانین له
لایه‌ن میرلۆپۆنتیهوه دهربراوه که ده‌ڵێ،' راسته دونیا
ئه‌وه‌یه که ئێمه ئه‌یبینین، بۆیه پێویسته فێربین چۆن
ده‌بینین.
بۆیه
کاتێ له به‌رده‌م وێنه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ردا
رائه‌وه‌ستین، ئێمه له به‌رده‌م پیاوێک و مناڵێکا
ئه‌وه‌ستین که له‌وێن و له‌وێ نین، ئاماده‌ن و ئاماده‌نین،
له هه‌مانکاتدا مردوون و زیندوشن،(دیاره
له‌وساته‌وه‌خته‌دا که وێنه‌گره‌که په‌نجه‌ی شایه‌تومانی
خستوه‌ته سه‌ر دوگمه‌ی کامیراکه‌ی عومه‌ر خاوهرێش له دایک
بوو، له داێک بونێکی سه‌ربه مۆدێرنه، له دایک بوونێک له
رێی ته‌کنه‌لۆژیاوه). بۆیه به‌ناچاری رووبه‌روی چه‌ندین
پرسیار ده‌بینه‌وه، پرسیاری ده‌رباره‌ی بوونی ئێمه، ئێمه
کێین که له‌و وێنه‌یه ئه‌روانین؟ له میانه‌ی تێروانینمانا
ئه‌بین به‌کێ؟ ئایا ئه‌و وێنه‌یه که له گه‌ڵ خویا
نوێنه‌رایه‌تی تراژیدیایه‌ک ئه‌کا توانای ئه‌وه‌مان
ئه‌داتێ بۆ- بوون به- بوونێکی تر؟ له هه‌مانکاتدا ئه‌م
وێنه‌یه ره‌هه‌ندێکی گرنگی تر ئه‌خاته سه‌ر کاری سیاسه‌ت
کردن له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، ئه‌ویش پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
به‌زیندوێتی.
ناسنامه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر
ئایا عومه‌ری خاوه‌ر شه‌هیده یان قوربانی؟ به‌ختیار عه‌لی
له وتاره جوانهکهیا ده‌رباره‌ی شه‌هید هه‌ول ئه‌دا
شه‌هید پێناسه بکات، به‌ختیار ده‌ڵێ؛" [شه‌هیدبوون]
هه‌ڵبژاردنێکی ئازاده، به‌ڵام خاڵیه له ئاره‌زوی مردن،
خاڵیه له هه‌ڵپه‌و حه‌زکردن له مه‌رگ، شه‌هید ده‌مرێت و
ده‌زانێت مردن تراژیدیاکی گه‌وره‌یه، ده‌مرێت و پره له
خۆشه‌ویستی ژیان، مردن ناچاریه، پێویستیه‌که هه‌لومه‌رجێکی
وجودی مێژووی ده‌یسه‌پێنێ." به پێی ئه‌م پێناسه‌یه عومه‌ری
خاوه‌ر شه‌هید نیه، چونکه ئه‌و به‌ئازادی مه‌رگی
هه‌ڵنه‌بژاردوه، به‌ڵکو ئه‌و نایه‌وێ بمرێ، پره له
خۆشه‌یستی ژیان وه ده‌یه‌وێ به‌رده‌وام بێت له ژیان.
پێناسه‌که‌ی به‌ختیار چه‌ند ئیشکالیه‌تێک دروست ئه‌کات،
به‌کورتی پێناسه‌یه‌که سیکویلاره، عه‌لمانیه، لایکیه،
ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مکه به‌گشتی یانی جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له
ده‌سه‌ڵات، لێره‌دا یانی بیرکردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئاین
جیا له ئاین. به بروای من چه‌مکی شه‌هید چه‌مکێکی ئاینیه
و بۆ دیاری کردنی سیماکانی ده‌بێ بۆ ساتێک له ساته‌کان
ثیۆلۆجیانه بیربکه‌ینه‌وه، تابتوانین
بنه‌ماکانی(جینالۆجیا) بیره‌که دیاریبکه‌ین، پاشان ئه‌گه‌ر
ویستمان ره‌خنه‌ی بکه‌ین. دووه‌م تایبه‌تمه‌ندی پێناسه‌که
ئه‌وه‌یه که پێناسه‌یه‌کی عه‌قڵانیه(راشناڵ)، بۆ
روونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر چیه‌تی راشناڵ په‌نا
ئه‌به‌مه به‌ر کانت ئه‌و له وتارهکهیا "رۆشنگه‌ری چیه"
ده‌ڵێ 'سهپێره-ئودا' به‌مانای بوێره خاوه‌نی تێگه‌یشتنی
خۆت به. چه‌مکی عه‌قلانیه‌ت چه‌مکێکه ده‌توانرێ له بری
مۆدێرنه دابنرێ، کاتێ به‌ختیار ده‌ڵێ هه‌ڵبژاردنێکی
ئازاده، به‌ڵام خاڵیه له ئاره‌زوی مردن، ئه‌وه‌مان پێئه‌ڵێ
که شه‌هیدبوون بریارێکی تاکه‌که‌سیه پاش لێکدانه‌وه‌و
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قووڵ دێ و دوا شێوازه 'ناچاریه'. من
شه‌هاده‌ت به‌کارێکی عه‌قڵانی (راشناڵ) نابینم. به‌ڵکو
شه‌هاده‌ت وا ئه‌بینم که عه‌شقه، هه‌ر عه‌شقیش ئه‌و
توانایه ده‌به‌خشێ که که‌سێ به‌سه‌ر مه‌رگا زاڵ‌بێت. سێهه‌م
تایبه‌تمه‌ندی پێناسه‌که ئه‌وه‌یه که
تاکه-که‌سیه(ئیندیڤیجواڵه) به‌و مانایه تاکه-که‌س به
ئازادی و به‌بێ کاریگه‌ری هیچ که‌س و لایه‌ک بریاری خۆی
ئه‌دات. پێویست به روونکردنه‌وه‌ی زۆرناکات چونکه
به‌ڵگه‌نه‌ویسته، که کۆمه‌ڵگای ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی
تاکه-که‌سی نیه. پێناسه‌ی من بۆ شه‌هید، ئه‌و مه‌رگه‌یه
که به‌هۆی چۆنێتی روودانیهوه شایسته‌ی پاداشته. ئه‌گه‌ر
ثیولۆجیانه بیر له‌م ووته‌زایه بکه‌ینه‌وه؛ ئه‌وا شه‌هید
ئه‌و که‌سه‌یه که به به‌هه‌شت پاداشت ده‌کرێ. به‌ڵام
هه‌روه‌ها له رووی سێکویلارێشهوه ئه‌و مه‌رگه‌یه که له
یاده‌وه‌ری کۆمه‌ڵگادا زیندوه، یادی ده‌کرێته‌وه، رێزی
لێده‌گێرێ،له مێژوودا شوێنی تایبه‌تی ده‌بێ. به‌ڵام
قوربانی (ظحیه،ڤیکتیم) ئه‌و مردنه‌یه که بێ مه‌به‌سته؛
وه‌ک ئه‌و مه‌رگه‌ی که به‌هۆی روداوێکی وه‌ک بومه‌له‌رزه،
روداوی سروشتی تر، پێکدادانی ئۆتۆمبێل...هتد رووئه‌دا.
که‌واته عومه‌ری خاوه‌ر شه‌هیده، هه‌روه‌ها مناڵه‌که‌شی و
هه‌زارانی تری وه‌ک ئه‌ویش له سه‌رانسه‌ری کودوستاندا.
عومه‌ری خاوه‌رو مۆدێرنه!
عومه‌ری خاوه‌ر نیشته‌جێی جوگرافیایه‌که که رۆژێک له
رۆژان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆڵۆنیالیزم دیاریکردوه. ئه‌و
نه‌خشه‌یه له کاتێکا قه‌یرانی به‌رده‌وام ده‌خوڵقێنێ
هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیه به‌رده‌وامه‌کان دابین ئه‌کات.
له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا سێ رووداوی جینۆساید
مرۆڤایه‌تیان هه‌ژاندو نوقمی بێده‌نگیان کرد؛ یه‌که‌م
کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌کان، دووه‌م
موسوڵمانه‌کانی بۆسنه، سێهه‌م رواندا. هه‌رسێکه‌یان
له‌وه‌دا هاوبه‌شن که نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان له سنورێکی
ده‌ستکردا قه‌تیسکراون. له نموونه‌ی عێراق و رواندادا که
له ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوان به‌هۆی ئه‌و ستراکتۆره‌ی که هێزی
کۆلۆنیاڵ دروستیکردوه که‌مینه‌یه‌ک له سهردهسهڵاتن، بۆ
مانه‌وه‌یان له سه‌رده‌سه‌ڵات په‌نا ده‌به‌نه به‌ر
ته‌کنه‌لۆژیاو هێزی ده‌ره‌وه، که مۆدێرنه خۆی و
به‌رهه‌مه‌کانیه‌تی. رژێمی به‌عسی پێشوو سه‌دوپێنج کارگه‌ی
کیمیاوی ئه‌ڵمانی ئیشی بۆ ئه‌کرد.(ئه‌ڵمان ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه‌ی ئه‌گه‌ر هێنده‌ێ سه‌ری ده‌رزیه‌ک هه‌ستی
مرۆڤ بوونیان تیا هه‌بوایه ده‌بوو دوای هۆلۆکۆست ناوی
ووڵاته‌که‌یان بگۆرایه). به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر چه‌کی کیمیاوی
ئه‌ڵمانیا نه‌بوایه روداوێکی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه ره‌نگه
روینه‌دایه، عومه‌ری خاوهرێش به‌وشێوه‌یه نه‌مردایه.
ونبوونی چه‌مکی مۆراڵ(ئه‌خلاق)، سیمایه‌کی تری مۆدێرنه‌یه.
تزیڤان تۆدۆرۆڤ و سیگمۆند باومان هه‌ردوو له سه‌ر ئه‌م
چه‌مکه یه‌کئه‌گرنه‌وه، تۆدۆرۆف له کتێبه‌که‌یا
رووبه‌روبونه‌وه له گه‌ڵ توندره‌ویدا،باس له
دادگایکردنه‌که‌ی هینسمان ئه‌کات، ئه‌و پیاوه لێپرسراوی
به خۆڵهمێشکردنی جوله‌که‌کان بوو، هینسمان له میانه‌ی
دانپیانانه‌که‌یدا ده‌ڵێ، من هه‌رکاتێ پێیان بووتمایه
ئه‌وه‌نده جوله‌که‌مان هه‌یه پێویسته بیانکه‌ینه خۆڵه‌مێش،
هه‌رگیز بیرم بۆ ئه‌وه نه‌رۆشتوه، بۆچی ئه‌وه بکه‌ین، ئایا
ئه‌وه چاکه یان خراپه، به‌ڵکو هه‌رده‌م بیرم
لهوهکردوهتهوه، چه‌ند پۆلیس پێویسته، چۆن
جێبهجێیکهین به باشترین شێوه. بۆیه باومان ده‌ڵێ
ره‌هه‌ندی ئه‌خلاقی روداوه‌کان وونن یان ئهشارێنهوه به
جۆری هه‌رگیز باسیان لێوه‌ناکرێ. که له ده‌رئه‌نجامدا
مرۆڤێک وه‌به‌رهه‌م ئه‌هێنرێ که نازانێ هه‌ست به گوناه
بکات، به‌ڵکو زۆربه‌ئاسانی له گه‌ڵ تاوانه‌کانا ئه‌ژی وه‌ک
ئه‌وه‌ی کوردواته‌نی مێشێکیش میوانی نه‌بێت. ئه‌م مرۆڤه له
قۆناغی پۆست-مۆدێرنه‌دا له هه‌ست به مرۆڤ بوون که‌وتوه.
بوه‌به ئامێر. له‌زه‌ت و ئابوری(ئیکۆنۆمی) ماهیه‌تی ژیانی
دیاریده‌کات؛ ئه‌و سه‌رجه‌م چالاکیه‌کانی ژیانی به پێوه‌ری
ئابوریانه ههلئهسهنگێنێ؛ په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌کانی،
په‌یوه‌ندیه سێکسیه‌کانی، په‌یوه‌ندیه هاورێتیهکانی،
کارکردنی، سه‌فه‌ری....تا دوای. ئه‌مه ئه‌مانخاته به‌رده‌م
ئه‌و مه‌ترسیه‌ی که روداوێکی وه‌ک جیونۆساید دووباره‌و
دووباره ئه‌بێته‌وه له داهاتودا.
عومه‌ری خاوه‌رو میدیا
زۆرجار له که‌ناڵه‌کانی میدیاوه ئه‌بیستین که ئه‌و
(دیمۆکراسیهتهی؟!) که ئێستا هه‌مانه ده‌ستکه‌وتی خوێنی
شه‌هیدانه، بێگومان له نێو ئهوانێشدا عومه‌ری خاوه‌ر.
به‌ڵام ئێمه به‌رامبه‌ر قه‌یرانێکی ئه‌خلاقیانه ئه‌بینه‌وه
کاتێ به‌هانه بۆ پێداویست بوونی مردنی ئه‌وان
ئه‌هێنینه‌وه. مه‌رگی ئه‌وان تاوانێک بوو که مرۆڤ بوون-ی
وه‌ک بیرۆکه‌یه‌ک خسته ژێر پرسیاره‌وه. هیچ ده‌سکه‌وتێ
هه‌رچیه‌ک بێت و هه‌رچۆنێک بێت و له خزمه‌تی ههرکێیهکدا
بێت له مه‌رگی ئه‌وان گه‌وره‌تر نیه. ئه‌م تێگه‌یشتنه به
ئاسانی رێ به‌که‌سێک ئه‌دا له داهاتودا بڵێ: کرنگی
قه‌تڵوعامی کورد له خۆیدا جێی بایه‌خ نیه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی
جێی بایه‌خه، ئه‌و کاریگه‌ریه‌یه که سه‌ر چۆنێتی داهاتووی
ناوچه‌که هه‌یبوو. مرۆڤ و فه‌یله‌سوفی گه‌وره نوئوم چۆمسکی
ئه‌م دیاریده‌یه ناو ئه‌نێ 'بێبایه‌خبوونی خه‌ڵک". له
وتارێکا به هه‌مان ناوه‌وه ده‌ڵێ،"ره‌نگه رۆژێ بیریارێکی
لێهاتووی ئه‌ڵمانی بێت، پێمان بڵێ، هۆلۆکۆست بۆیه له
مێژوودا جێی بایه‌خه، به هۆی ئه‌و گۆرانانه‌ی که له
ناخۆی ئه‌ڵمانیادا دروستیکرد". هه‌روه‌ک چۆن هه‌ندێ
رۆژنامه‌نووسی ئه‌مرێکی هه‌مان شتیان ده‌رباره‌ی ڤێتنام
نوسی.
له
هه‌مانکاتدا ئه‌م تراژیدیایه‌ی کورد به پێی پێویست ئاوری
لێنه‌دراوه‌ته‌وه، تا ئێستا وه‌ک به‌سه‌رهاتێک
به‌کارده‌هێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکاته
جێی به‌زه‌یی ئه‌وانی تر. له کاتێکا گرنگی ئه‌م تراژیدیایه
له‌وێوه دێ که بکرێته سه‌ربوورده‌یه‌ک(نهرهتڤ) بؤ ئێمه
وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک، که بتوانێ ببێته به‌ردی بناغه‌ی
ناسنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ی به‌هێز. که له هه‌مانکاتدا مرۆڤ
بوونی ئه‌وان بپارێزرێ نه‌ک وه‌کو ئامارازێک(ئهپهراتۆس)
ته‌ماشا بکرێن. |