أوونكردنةوةيةكي ثصويست دةربارةي أاطةياندني
هةلًَوةشاندنةوةي كؤميتةي بةرةوأيفراندؤم لة ئوستراليا
سيدني
... ئاشتي ئيبراهيم ئةفةندي
که
له 6/8/2004 له کوردستانپۆست بڵاوکراوه‌ته‌وه
پاش ڕوخانی ڕژێمی سهدامو ڕزگار کردنی سه‌رتاپای ئێراق‌و
تێکڕای باشووری کوردستان، هاتنی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که،
وجودی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فراوانتر‌و
کاریگه‌رترو ته‌رکیزکردنی میدیای جیهانی بۆ ڕووداوه‌کانی
ئیراق هۆکاری دروستبونی قۆناغێکی نوێ بوو
بۆ خه‌باتی میلهتهکهمانو ده‌رفه‌تێک بوو بۆ خستنه
ڕووی گه‌لێ داواکاری دیموکراتی که‌له مێژ ساڵه خه‌باتی بۆ
ده‌کرا یه‌کێ له‌و شتانه له دایک بوونی بزوتنه‌وه‌ی ڕاپرس
(ڕیفراندۆم) بوو وه‌کو زهڕوڕیهتێکی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی هاته مه‌یدانی خه‌بات. له‌و زه‌مینه
گونجاوهداو له قۆناغی سه‌ره‌تادا زۆر به‌په‌له گه‌شه‌ی
کرد‌و له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا‌و کوردستانیش کۆمیته‌ی
به‌ره‌و ڕیفراندۆم هه‌ڵبژاردرا.
دوای ماوه‌یێ توشی سستی‌و به‌رزو نزمی هات ئه‌ویش بێ
گومان له ئه‌نجامی گۆڕانی بار‌و دۆخی سیاسی ئێراق به
گشتی‌و کوردستان به تایبه‌تی، تێکه‌ڵاو بوونی
به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کانی دونیا‌و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ری
ناوچه‌که‌و ناکۆکی له‌سه‌ر ئاستی ئێراق‌و نه‌بونی ئاسایش
لهباشوورو ناوه‌ڕاستی ئێراق‌و جێگیر نه‌بونی حوکمی سیاسی
ئێراق‌و ناته‌بایی میله‌تی کورد‌و ململانێی حیزبه
کوردیه‌کان. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م بار‌و دۆخه ناله‌بارانه
نه‌بوایه‌و ڕیفراندۆم سه‌رتاسه‌ری باشوری کوردستانی
بگرتایهتهوهو هه‌موو کوردی هه‌نده‌ران به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رچاو به‌شداریان بکردایه ئه‌وه ڕۆڵی ڕیفراندۆم له
ئێستا کاریگه‌ر تر ده‌بوو.کوردانی
ئوستڕالیاش وه‌کو وڵاتانی هه‌موو دونیا‌و کوردستان کۆمیته‌ی
به‌ره‌و ڕیفراندۆم له ڕێکه‌وتی 18/1/2004 له
کوبونه‌وه‌یه‌کی بهرفراوانو هه‌مه‌لایه‌ندا به به‌شداری
کوردانی شاری سیدنی ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه
ههڵبژهردران.
منیش
وه‌کو یه‌کێ له ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه‌دا له ئاکامی
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتیم پێ به‌خشرا.
هه‌ڵمه‌تی ڕیفراندۆم وه‌کو دیارده‌یه‌کی دیموکراسیانه‌ی
به‌رچاو له زۆربه‌ی وڵاته دیموکراسیه‌کانی دونیادا
به‌مه‌به‌ستی جیاجیا په‌نای بۆ براوه‌و له هه‌ر
وڵاتێکیشدا پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم ئه‌نجام درا بێ ئه‌وا بێ شک
له ژێر سایه‌و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی حوکمڕاندا ئه‌نجامدراوه.
بۆیه پێم وایه ئه‌گه‌ر کار بکرێ بۆ بزوتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم ئه‌بێ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێستای گۆڕه‌پانی خه‌بات له
کوردستاندا مه‌حاڵه پڕۆسه‌یه‌کی ئاوا گرینگ‌و چاره
نوسساز ئه‌نجام بدرێ. ئه‌گینا بزوتنه‌وه‌که توشی
گۆشه‌گیری دهبێو له کۆمه‌ڵی کوردی دادهبڕێو له‌بار دچێ.
بۆیه ئه‌وه‌ی له‌و حه‌قیقه‌ته مه‌وزوعیه نهگاو
ڕیفراندۆم بکا به پردێ بۆ دروستکردنی حیزبی سێیهمو وه
بیکا به سه‌کۆیێ بۆ ململانێی حیزبی وه بهئامرازێ بۆ
ده‌ر بڕینی رق‌و کینه‌ی شهخسیو به سه‌کۆیێ بۆ خۆ
ناساندن به خهڵکو گه‌یشتن به ئاره‌زوی شه‌خسی. جگه
له‌مانه‌ش ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه مه‌ترسی خستۆته دڵی
دوژمنانی کورد‌و بێگومان ئه‌وانیش ده‌سته‌وه‌ستان
نهوهستاونو هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و هه‌ڵدێری ببه‌ن.
بۆ
هه‌موو مرۆڤێکی کورد ئاشکرایه به‌رده‌وامی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه کارێکی نهتهوهییو نیشتیمانی‌و
مرۆڤایهتیو ڕه‌وایه. بۆیه ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌و بێ
ده‌نگ نه‌بوون به‌رامبه‌ر هه‌ر ناڕاستیهکو دیارده‌یه‌کی
خراپ کارێکی دڵسۆزانه‌یه به‌ڵام کاته‌که‌مان زۆر ناسک‌و
کورته ئه‌بێ له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به ئه‌نجامی خۆی بگا
ئه‌گینا ههلو مه‌رجی بارودۆخی هه‌ڵکه‌وتوو له ده‌س
ده‌چێ. له‌م ڕوانگایه‌وه پێم وایه ده‌س کێشانه‌وه‌ی ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ی کۆمیته‌ی سیدنی کارێکه له خزمه‌تی
بزوتنه‌وه‌که نیه وه له هه‌مان کاتدا ئه‌مه کۆتایی
نیه بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له ئوستڕالیا. ئێمه له
کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی جه‌ماوه‌ریدا ههڵبژهردراین ئه‌و
مافه‌مان نیه له ماڵی خۆمانه‌وه بڕیاری
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمیته‌یه‌کی وا بده‌ین.لێره‌دا با له
خۆمان بپرسین ڕاستر وانه‌بوو که ئێمه له پاش متمانه پێ
بهخشینمانهوه تا ده‌س له کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌و
به‌ڕێزانه نه‌توانرا هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوان ئه‌نجام
بدرێ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و ڕا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی
به‌ڕێوه‌بردنی کارهکانو ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی
سه‌رشانی یه‌که یه‌که‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌که‌و سه‌رجه‌م
کاره‌کانی ڕیفراندۆم.
وه‌کو بڕواپێبون به پڕۆسه‌ی دیموکراسی ده‌بێ
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵک ده‌س له کار کێشانه‌وه‌ی
ئه‌مان له‌و کۆمیته‌یه‌دا به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ڕای
جه‌ماوه‌ری کوردمانه له سیدنی له کاتێکدا دێ که خۆیان
به‌و بیانوه‌وه کێشاوه‌ته‌وه که گوایه کۆمیته‌ی باڵای
ڕیفراندۆم کۆنتڕۆڵیان به‌ده‌ست حیزبه کوردیه
دهسهڵاتدارهکانهوهیهو له هه‌مان کاتدا ڕه‌خنه‌شیان
له حیزبه کوردیه‌کان ئه‌وه‌یه که به بێ گوێدانه ڕای
جاماوه‌ر بڕیار له چاره‌نوسی گه‌ل ده‌ده‌ن.
گرینگی بزوتنه‌وه‌ی به‌ره‌و ڕیفراندۆم یه‌ک خستنی
هه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه سیاسی‌و ڕۆشنبیرانی کورده.
میمبه‌رێکی تازه‌یه به بێ پابه‌ندبونی به عیلاقاتی
ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی دونیا‌و ناوچه‌که ڕیگه‌یه‌کی
ئاشتیانه‌ی یاسایی دیموکراتی مۆدێرنه بۆ ئه‌وه‌ی میله‌تی
کورد بتوانێ داواکاری ڕه‌وای خۆی بخاته به‌رچاوو پێ داگرێ
له به ئاکام گه‌یاندنیان. ڕیفراندۆم ئه‌مڕۆ له باشووری
کوردستان تاکه سه‌کۆیه‌که که باسی کوردستانیه‌تی تێدا
بکرێ‌و به بێ گوێدانه سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی حیزبه‌کان وه بێ
سڵه‌مینه‌وه له زل هێزه‌کانی دونیا. له‌م ڕوانگه‌وه من
پابه‌ندبونی خۆم ده‌رده‌بڕم به‌و متمانه‌یه‌ی که پێم
به‌خشرا له‌و کۆبونه‌وه گشتیه‌دا بۆیه له پێناو به
هه‌ند وه‌ر گرتنی ڕای دڵسۆزانمان له شاری سیدنی
پابهبهندبونی خۆم دووپات ده‌که‌مه‌وه بۆ
به‌رده‌وامبوونم له کار تا ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه‌یه‌کی
فراوان به هه‌وڵ هیمه‌تی هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان
له شاری سیدنی به مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی
بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له سیدنی.
ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی
ashtibibani@hotmail.com |